شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەیان، دەبێ خۆیان بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بناسێنن.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەمیر ڕەزایی”، “سیروان ئەرغەوانی” و “فەرزاد سادقی” خەڵکی گوندی تەنگیسەر، دەبێ بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەیان، خۆیان بە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، بناسێنن. شایانی باسه، ئهم سێ هاووڵاتییە لە چەند ڕۆژی داهاتووەدا، دەبێ سەردانی بەشی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگای ڕژیم له شاری سنە بکەن و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕادەگوێزرێن”. جێگهی ئاماژهیه، ئەم سێ هاووڵاتییە ڕێكهوتی ٤ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، له لایهن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوه به تۆمهتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” بانگ کران و دواتر له لایهن دادگاوه بە ساڵێک زیندانیی تەعزیزی مەحکووم و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە، حوکمی هەر کامەیانیان بۆ ٥ مانگ زیندانیی تەعزیزی کهم كرابوویهوه.