ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شیركه‌تی پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی ٢ی بێهبه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی كرێكاران، ده‌ستییان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران ئه‌م شیركه‌ته كه پێشتریش له ئاست ده‌ركردنی كرێكارانی خۆجه‌یی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی پاڵاوگه‌كه و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، خوازیاری گه‌راندنه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان درێژه به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.