کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌رزییه‌ ئه‌میری

242g

پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019

242g

كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی كۆلێژی زانكۆی علووم ئیجتماعی تاران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مه‌رزییه‌ ئه‌میری” و ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ “له‌یلا حسێن زاده‌”، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی دادوه‌ر له‌دژی خوێندكاران بوون و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی “مه‌رزییه‌ ئه‌میری و له‌یلا حسێن زاده‌”، درووشمی “خوێندكار تاوانبار نییه‌”یان وته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌م كۆلێژه‌ له‌ئاست ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران هه‌روا كه‌مته‌رخه‌م بوو. “مه‌رزییه‌ ئه‌میری” هه‌واڵنێری ڕۆژنامه‌ی شه‌رق و خوێندكاری زانكۆی تاران، ٥٧ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه‌، “له‌یلا حسێن زاده‌” خوێندكاری دیكه‌ی ئه‌م زانكۆیه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی تاران به‌ ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات مه‌حكووم كرابوو.