چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاگر لە بەشێک لە زهویی و دارستانی گوندە سنوورییهكانی ناحییهی ئاغجەلەر کەوتووەتەوە و بههۆیهوه هەزاران هێكتار زهوی و دارستانی سروشتی سوتاون.
بەڕێوبەری ناحییەی ئاغجەلەر ڕایگهیاندووه كه ئاگر لە سنووری گوندەکانی “گەورەدێ، سۆتکە و عەسکەر” کەوتۆتەوە و بەهۆی فراوانی ئاگرەکەشەوە هەزاران هێكتار زەوی و دارستانی سروشتیی سووتاون. بەپێی ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بەرگری شارستانی عێراق، لەمساڵدا زیاتر لە ٢١٠ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە و سوتانى زهویی جوتیاران تۆمارکراون، و بەهۆیهوە ٤٥٠ هەزار هێكتار زەوى سوتاوە.