چهارشنبه – ۵ تیر – ۱۳۹۸ , 26 – 06 – 2019
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری بانە به ناوی “عوسمان فه‌رجی” کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره، حوکمی ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، تۆمه‌تی ناوبراو “پڕووپاگەندە دژبه ڕژیم”، “وتووێژ لەگەڵ کەناڵە تەلەویزیوونییەکان”، “ناردنی هەواڵ بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران” و “بێ ڕێزی بە كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم”، ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه “عوسمان فه‌ره‌جی” له ڕێكه‌وتی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٥٠ ڕۆژ به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.