کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ململانێ له‌سه‌ر دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست

36

لەگەڵ نزیک بوونەوە له‌ رۆژەکانی کۆتایی ساڵ قسەوباس سەبارەت بە دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست ئاستێکی بەرینتر بەخۆیەوە دەگرێت. و ئەمە سیناریۆیەکی هەمیشەییە کە هەموو ساڵێک لەگەڵی بەرەو رووین. کۆبوونەوە بە دوای کۆبوونەوەدا دەگیرێ.” شەریکە کۆمەڵایەتیەکان” واتە دەوڵەت، خاوەنکار و بەناو نوێنەرانی کرێکاران لە شوڕای باڵای کاردا دەست دەکەن بە چەنە لێدان. خۆشیان دەزانن جێگایەک سەرمایەداران، دەوڵەتەکەیان و کاربەدەستانیان لە شوڕا ئیسلامیەکانی کار و خانەی کارگەر هەموویان لە ئۆرکێسترێکدا بەشداری دەکەن، ئەو سەمفۆنیایەی کە لە ناخیەوە دەردەچێت، هیچ شتێک نییە بێجگە لە سەمفۆنی هەژاری و فەلاکەت بۆ کرێکاران. بە ملیۆن کەس لە کرێکاران کاتێک ڕۆژانە چاو لە سفرەی بەتاڵی خۆیان دەکەن، بە ملیۆن کەس لە کرێکاران کاتێک دەبینن کە کالا بنه‌ڕه‌تییه‌کان بەرەبەرە لەسەر سفرەکانیان لادەچن، بەملیۆن کەس لە کرێکاران کاتێک منداڵەکانیان بە زگی برسی سەردەنێنە سەر سەرین و هەموو ساڵێک زیاتر لە ساڵی پێشو فڕێدەرێنە قوڵایی کۆمەڵگاوە، چۆن دەتوانن هیوایەکیان بە بەرهەمی کۆبوونەوەکان و کاری جەلەساتی شوڕای باڵای کار سەبارەت بە دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست هەبێت.

ئەمساڵیش لە ناخی قەیرانی قوڵی ئابووری زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا قەرارە کە لانیکەمی حەقدەست دیاری بکرێت. مادەی ٤١ی یاسای کارگەری کۆماری ئیسلامیی دەڵێ کە دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست دەبێ لەسەر بنەمای دوو هۆکار واتە نرخی ئاوسان و سەبەدی هەزینەی بەڕێچوونی بنەماڵەیەکی ٤ کەسی بەڕێوەبچێت. لە خۆشبینانەترین ئەرزیابیەکاندا قسە لەسەر ئاوسانی ٣٠ تا ٤٠ لەسەدی دەکەن. قسە لەوەیە کە ٧٠ لەسەدی کرێکاران لەژێر هێڵی هەژاری تەواو دان، لەوێوە کە بۆ ساڵانێکی زۆر زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەست کەمتر لە نرخی تەوەڕوم و سەبەدی هەزینەی بنەماڵەیەکی کرێکاری بووە و لە ئاکامدا هەموو ساڵێک بە ژمارەی ئەو کرێکارانەوە کە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، زیاد بووە. هەواڵنێریی” ئیلنا” دەڵێ کە دوای کۆتایی جەلەسەی” کومیتەی موزدی شوڕای باڵای کار” لە رۆژی پێنجشەممە ٢٥ ی مانگی ڕێبەندان ڕاگەیەندرا کە هەزینەی سەبەدی بەڕێچوونی بنەماڵەیەکی ٣،٣ کەسی بۆ ئەمساڵ ٣ ملیۆن و ٧٥٩ هەزار و ٢٦٢ تمەن دیاری کرا.

فەرامەرز تۆفیقی سەرۆکی کومیتەی حەقدەستی شوڕای باڵای کار ئەم ڕەقەمەی” لانیکەمی، هەمدڵی و بەیانی” نییەت پاکی” گرووپی کرێکاری لە بەرانبەر شەریکە کۆمەڵایەتیەکانی واتە خاوەنکاران و دەوڵەتدا زانیوە و دەڵێ:” هیودارە کە دەوڵەتەکان و خاوەنکاران، هاودڵی گرووپی کرێکاری و قەبوڵی ڕەقەم گەلێک لانیکەمیی سەبەدی بەڕێچوونی” نییەت پاکی” لەبەرچاو بگرن و ئەوانیش لە جەلەسەکانی شوڕای باڵای کاردا لەگەڵ کرێکاران هاوڕێیەتی بکەن”. ئەو دانی به‌وه‌ دانا کە ئەم ڕەقەمە زۆر لانیکەمییە و تەنانەت لانیکەمەکانی ژیانی مامناوەندی بنەماڵەیەکی کرێکاری دابین ناکات و جەخت دەکاتەوە کە بە لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕەقەمە وەک هەزینەی بنەماڵەیەکی کرێکاری کە بە واتای قەبوڵ کردنی تەوەرومی ٤٠ لەسەدیە ئیتر نەبێتە جێگای چەنەلێدان و موزد دەبێ گەلێک زیاتر لەم ڕەقەمە زیاد بکرێت لەبەر ئەوەی بە قەولی ئەو” ئەگەر بمانەوێ لەسەر بنەمای ڕاستییە هەست پێکراوەکان قسە بکەین دەبێ بڵێین کە تەوەڕومی هەزینەکانی ژیان لەسەروی ٥٠ لەسەدەوەیە و ئەم ٤٠ لەسەدە گەلێک لانیکەمییە. عەلی خودایی نوێنەری بەناو کرێکاران لە شورای باڵای کاریش دەڵێ” ئەگەر یەک ملیۆن و ٨٩ هەزار تمەن بە حەقدەستی کرێکارانەوە زیاد بکرێت، تازە توانایی کڕینی کرێکاران دەگەڕێتەوە ئاستی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٦.” دەریا بەیگی” دەبیری ئیجرایی مازندەرانی خانەی کارگەریش بۆ ئەوەی کە لە قافڵە بەجێ نەمێنێ لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێریی ئیلنا دا دەڵێ:” ڕەقەمێکی کە کومیتەی موزدی شوڕای باڵای کار ڕاگەیاندووە نیشانی ئەدات کە لە دەوڵەتی خاتەمییەوە تا ئێستا سەبەدی بەڕێچوونی بنەماڵەیەکی کرێکاری بە بەراورد لەگەڵ لانیکەمی حەقدەست نەتەنیا قەرەبوو نەکراوەتەوە، بەڵکوو زیاد بوونێکی ٢٥ بەرابەری هەبووە. ئەم وتەیە بەم واتایەیە کە تەنانەت ئەگەر ئەم ڕەقەمەش قەبوڵ بەکەین، لانیکەمی حەقدەستی مەوجود ٢ ملیۆن و نیو لە سەبەدی هەزینەکان لە دواترە. ئەسڵانی ئەندامێکی هەیئەت مودیرەی کانونی باڵای شوڕای ئیسلامی کار ناچار دەبێت دان به‌وه‌ دا بنێ کە ” حقوقی کرێکارێک بەشی ١٠ رۆژ لە مانگدا ناکات”. ئایا ئەمە ئەوپەڕی بێشەرمی و عەوامفریوی نییە هەر ئەوانەی ساڵانێک وەک بەناو نوێنەری کرێکاران لە شوڕای ئیسلامی کاردا بوون و مۆری تەئیدیان بە لانیکەمی حەقدەستی ٤ جار لەژێر هێڵی هەژاریەوە ناوە هەموو ساڵێک لە مانگەکانی کۆتایی ساڵدا تەپوتۆز بەرپا دەکەن و لە لایەنگری لە” کۆمەڵگای کرێکاری” بەرۆک دادەدڕن.

لەم نێوانەدا ئەگەر نوێنەری خاوەنکاران هێشتا هەڵوێستی دەرنەبڕیوە، وەزیری تەعاون، کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتی باسی لە زیاد بوونی ٢٠ لەسەدی لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی داهاتوودا کرد و ئەمە یانی نزیک بە ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تەمەن کەمتر لە سەبەدی هەزینەیەکە کە ” کومیتەی موزدی شوڕای باڵای کار” دیاری کردووە. بێشەرم تر لەو نووسەری بەکرێگیراوی رۆژنامەی” تابناک”ە کە خۆی لە جێگەی خاوەنکار داناوە و ئاه و ناڵەیەتی کە کرێکاران دەبێ ڕەقەمێک پێشنیار بکەن لە” نە خاوەن کار بدات بەزەویدا و هاوسەنگ کردنی هێزی کار و دەر کردنی کرێکارانی بە هۆی زیاد بوونی هەزینەکانەوەی بەشوێنەوە بێت و نە لەبەرچاو نەگیرانی ماف و داخوازییەکانی کرێکاران بێت” و ئەمە هەمان گۆپاڵە کە بەردەوام سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان بە بیانووی بە ناو بێکار بوونی کرێکاران بەرزی دەکەنەوە.

له‌ڕاستی دا شوڕای باڵای کار کە لەسەر بنەمای سێ لایەنە گەرایی بنیاد نراوە تەنانەت ئەگەر کرێکاران نوێنەرانی ڕاسته‌قینەی خۆشیان لەوێ هەبێت دیسانیش لە بەرانبەر بەرەی هاوبەشی خاوەنکار و دەوڵەتدا کەمینە دەبن و ئەمە جەوهەری دژی کرێکاری سێ لایەنە گەرایی نیشان ئەدات. ڕاستییەکی تر بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لەسەر ته‌وه‌ری حەقدەست کێشەیەکی هەمیشەیی لە نێوان ئەوەی کە حەقدەست وەردەگرێت و ئەوەی کە حەقدەست ئەدات، لە ئارادایە. و لەوێوە کە حەقدەست بەستنی گرێبه‌ستێك كه‌ لە نێوان کرێکار و خاوەنکاردا و لە بارودۆخێکی تایبه‌تی ئێراندا لەنێوان کرێکار، خاوەنکار و دەوڵەتدا کە خۆی گەورەترین خاوەنکارە، دایە، لەبەر ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە لە بەستنی ئەم قەراردادەدا کۆمەڵێک مناسباتی زاڵ بەسەر کۆمەڵگادا دەور دەگێڕن. بە تایبەت دەوڵەت لەم بارودۆخەدا دەورێکی کلیدی هەیە. ئەگەر دەوڵەت بارودۆخێکی داسەپاندبێت کە دەستی سەرمایە گوزاران بۆ گوشار بۆسەر کرێکاران کراوە بێت کە وایە سەرمایەداران هەوڵ دەدەن تا حەقدەستەکان تەنانەت لە ئاستی نۆژەنکردنەوەی فیزیکی کرێکاران لە خوارترەوە بێت. ئەمە بە شێوەی پێچەوانەش مەترەحە. واتە لەئەگەری بوونی ڕێكخراوی جەماوەرەی سەربەخۆ و سەرتاسەریەکانی کرێکاران و موزد بگیراندا هاوسەنگی هێز لە نێوان چینی کرێکار و چینی سەرمایەدار دا بارودۆخێکدا پێكدێت کە سەرمایەدار ئیتر ناتوانێ بە ئارەزوی خۆی حەقدەست کەم بکاتەوە و چینی کرێکار بە شێوەی فیزیکی نابود بکات. بەم جۆرە بەدوور لە گشت هەراوهوریاکانی کە بەشداران لە شوڕای باڵای کاردا هەموو ساڵێک سەبارەت بە دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەست دەیخەنە ڕێ. ئەگەر قەرارە کە ئاڵوگۆڕێک لە بارودۆخی فەلاکەتباری بە ملیۆن بنەماڵەی کرێکاریدا بەدی بێت، دەبێ هاوسەنگی هێزی مەوجود تێک بچێت. هیچ هۆکارێک بوونی نییە کە کرێکاران ئەم بارودۆخە فەلاکەتبارە بە هەتا هەتایی بزانن. هیچ هۆکارێک بوونی نییە کە هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری ساتێک دەست لە تێکۆشان بۆ دروست کردنی ڕێكخراوی سەربەخۆ، بە هێز و سەرتاسەرییەکان بکێشنەوە. هیچ هۆکارێک بوونی نییە کە ئەم هەڵسوڕاو و پێشڕەوانە ناکۆکی سیاسی و تەنانەت ستڕاتێژیکی خۆیان بخەنە سەرو یه‌كگرتنی سەرتاسەریەوە. بۆ کۆتایی هێنان بەم بارودۆخە فەلاکەتبارە چارەیەک جگە لە تێکدانی هاوسەنگی هێزی مەوجود بوونی نییە.