نزیک بە یەک مانگی ماوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٣٩٧، نیشانەکانی گرانیەکی هەوسار پچڕاو تر لە هەموو لایەکەوە دەبیندرێت. گرانی قەت تا ئەم ڕادەیە زۆر نەبووە. ڕەوتی روو لە زیاد بوونی نرخەکان سەرسوڕهێنەرە. توانایی کڕینی کرێکاران و موزدبگیران و توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگا گەیشتۆتە نزم ترین ئاستی خۆی. بەکردەوە زۆربەی کرێکاران، مۆعهلیمان، پەرستاران، کارمەندان ئاسایی، خانەنشینان و بە گشتی بێکاران لە دابین کردنی مەوادی زەروری جێگای پێداویستی خۆیان و بنەماڵەکانیان بێبەشن و ناچار بوون چاو پۆشی بکەن لە دابین کردنی گەلێک لە پێداویستیەکانی رۆژانەیان.
لە لایەکی دیکەوە بێتوانایی زۆربەی خەڵک لە دابین کردنی ئەقلامی غەیرە خۆراکی وەک جلەبەرگ و پارچە و پێداویستی ماڵ بۆتە هۆی داخرانی زیاتری کارگا و کارخانەکانی بەرهەمهێنەری نێوخۆیی لەو بوارانەدا. ئەمە خۆی بۆتە هۆی بێکاری و هەژاری زیاتر. رۆژنامەی جیهانی سەنعەت چاپی تاران لەم بوارەدا ڕاپۆرتێکی هەیە کە وەک ئەو نووسیەتی نیشانەی کارەساتێکی گەورەیە.
هەرچی کات تێدەپەڕیت بارودۆخەکە خراپتر دەبێت. خەڵک لەگەڵ گرانیەکی بێوێنەدا دەست و پەنجە لەرم دەکەن. ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە لایەن دەوڵەتیشەوە هیچ سیگناڵێکی ئەرێنی بۆ باشتر بوونی بارودۆخی بەڕێچوون نابیسترێت. هەموان باسی گرانی دەکەن. سەر بە هەر جێگایەکدا دەکەی یان باسی سەبارەت بە گۆشتی کیلۆی ١٢٠ هەزار تمەنت گوێ لێ دەبێت یان کاهوی ١٥ هەزار تەمەنی. ڕەنگە پارەکە لەم کاتەدا کەمتر کەسێک بیری دەکردەوە کە، بۆ نهوروزی ٩٨ پستەی یهك كیلو ٦٠ هەزار تمەن بگاتە ٣٠٠ هەزار تمەن. لە ئاکامی گوشارەکانی سەرچاوە گرتوو لە گرانیەوە لەسەر خەڵکی هەژار، بە کردەوە گۆشت و میوە و سەوزیەکان کە دەبێ لە بهرنامهی خۆراکی هەموو کەس بە تایبەت منداڵان، ژنانی دوگیان، نەخۆش و پیرەکان بێت، یان بە تەواوی لابراوە و یان زۆر کەم بۆتەوە. لەم نێوانەدا، زۆرترین زیان بەر منداڵان دەکەوێ. منداڵان لە ئاکامی کەمبوونی مادەی خۆراکیدا بە شێوەی سروشتی و نۆرماڵ گەشەناکەن و سڵامەتی و لەش ساخیان لە ئاکامی بەد خۆراکیدا زەربەی جیدی وێدەکەوێ.
ئەگەر بەم بارودۆخەوە حقوقی سابتی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەنی کرێکارێک زیاد بکەن، هەست بە قوڵایی کارەساتەکە دەکەین. خەڵک چاوپۆشی لە کڕینی هێندێک لە کالا غەیرە خۆڕاکیەکانی جێگای پێداویستی خۆیان کردوە و دەستی دووهەم فرۆشیەکان و سمساریەکان گەشەیان کردوە. رۆژنامەی خۆراسانیش نووسیویەتی:” نەوەد لەسەدی کرێکاران لەم رۆژانەدا لەخواردنی گۆشت بێبەشن لەبەر ئەوەی حقوقەکانیان بەشی كڕینی ناکات.”
گرانی لە حاڵێکدا بەردەوام بەرز دەبێتەوە کە ڕژیم تەنانەت وەعدەی هیچ ڕێکارێک بۆ کۆنترۆڵ کردنیشی نادات. ڕژیم بۆ ئامادە کردنی زەینەکان سەبارەت بە لانیکەمی حەقدەستەکانی ساڵی ٩٨ خەریکی ئاشکرا کردنی قەترە چکێنی زانیاری لەم بارەیەوەیە. دەوترێت کە: لەسەر بنەمای لایەحەی بوجەی ٩٨ حقوقی ساڵی داهاتوی کارمەندان بە شێوەی مامناوەند ٢٠ لەسەد زیاد دەکات. کۆمیتەی حەقدەستی شوڕای باڵای کار هەزینەی مانگانەی ژیانی بنەماڵەیەکی کرێکاری ٣ ملیۆن و ٧٦٠ هەزار تمەن دیاری کردوە کە خۆی ئەم ڕەقەمە لەژێر هێڵی هەژاریدایە. ڕێژەی لانیکەمی حەقدەست قەرارە لە رۆژەکانی داهاتودا لە قسە و باسە سێ لایەنەدا هەڵبسەنگێندرێت. بەڵام بەشێوەی ناڕەسمی دەوترێت کە تەنیا ٢٠ لەسەد بە لانیکەمی حەقدەستەوە زیاد دەکرێت واتە ڕەقەمێکی نزیک بە یەک ملیۆن و ٣٣٠ هەزار تمەن، كه دهكاته نزیکەی یەک لەسەر سێی بەرئاوردی هەزینەی ژیانی بنەماڵەیەکی کرێکاری.
شپرزەیی لە بواری بڕیارە ئابووریەکاندا گەلێک ئاشکرایە. سیاسەتەکانی ڕژیم لە بواری ئابووریدا ئەمڕۆ بۆ سبەی دیاری دەکرێت. قەرار بوو بەستەیەکی حیمایەتی ٢٠٠ هەزار تمەنی بە توێژێک کە داهاتیان کەم تر لە لانیکەمی حەقدەستەکانە بدرێت. بەڵام سازمانی تەئمینی کۆمەڵایەتی کە بەڕێوەبەری ئەم تەرحەیە و قەرار بوو ئەم بڕە پارەیە لە ڕێگای کارتە هۆشمەندەکانەوە بدرێت، دانی پێدا دەنێ کە ئەم تەرحە شکستی خواردوە و نە تەنیا باشتر بوونێک لە ژیانی ئەم بهشهی كۆمهڵگادا بەدی نەهێناوە، بەڵکو تەوەڕوم و گرانیشی زیاتر پەرە پێداوە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێنج ملیۆن بنەماڵە تەنانەت ئەم بڕە پارە کەمەشیان نەدراوەتێ. دەوڵەت بەکردەوە کۆنترۆڵی بەسەر بارودۆخی ئابووریدا نییە و سیاسەتەکانی ئەمرۆ بۆ سبەی دیاری دەکات.
ئەم بارودۆخە لەباری ئابووریەوە لە سنوری تەحەمول کردن تێپەڕیوە و بێ گومان بۆ بنەماڵە کرێکاریەکان و خەڵکی کەم داهات، رۆژگەلێکی دژوار تر لە بەردەم دایە. ڕژیم کە خۆی ئەمە دەزانێت، ئامانجی نەک باشتر کردنی بارودۆخی ژیانی خەڵک، بەڵکو سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانیان دیاری کردوە. گرتنی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و مەدەنی لە تاران و لە هەموو ئێراندا پەرەی سەندوە. دەرکردنی حوکمی قورس بۆ گیراوەکان بە بیانوی پڕوپوچ ئێستا ئیتر بۆتە کارێکی ئاسایی. به پێی ههوارڵهكان هێزە نیزامی، ئینتیزامی و مەئمورانی ئەمنیەتی لیباس شەخسی، لە سهر شهقام و مەیدانی شارەکاندا بە شێوەیەکی بەرین ئامادەن و مانۆڕ ئەدەن. بەڵام ئەزمونی یەک ساڵی ڕابردوو نیشانی ئەدات کە ئەم جۆرە هەڕەشانە ئەگەر لە ڕابردودا کاراییان هەبووە، ئەمرۆ لە بەرانبەر ئاگری قین و توڕەیی خەڵکی وەگیان هاتودا کاراییان نەماوە. کرێکاران و جەماوەری خەڵک لەجەریانی ناڕەزایەتی و خەباتی یەک ساڵی ڕابردوی خۆیاندا، نیشانیان داوە کە چاوترسێنی هێز نواندنی ڕژیم نابن و بە پشت بەستن بە ئەزمونێکی بەنرخ کە دەستەبەریان کردوە، ڕێگای خۆیان تا سەرکەوتن درێژە پێئەدەن.