دوشنبه – ۳ تیر – ۱۳۹۸ , 24 – 06 – 2019
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نامی تیوری گوڵستان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی نامی تیوری گوڵستان هه‌ڵكه‌وتوو له غه‌ربی گورگان ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای نه‌درانی چه‌ندین مانگی حه‌قده‌ستی دواخراو ماوه‌ی ١٠ ساڵه كه له حه‌قی سه‌نه‌وات و جێژنانه بێبه‌رین. شایانی باسه كه هه‌تا ئێستا كرێكاران چه‌ندین جار سكاڵایان تۆمار كردووه به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.