سبه‌ی دووشه‌ممه ٢٢ی رێبه‌ندان چله‌مین سالهاتی راپه‌ڕینێكه كه تۆماری رژیمی په‌هله‌وی تێكه‌وه‌پێچا. هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رله‌نوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و راپه‌ڕینی ٢٢ی رێبه‌ندان به تایبه‌ت بۆ ئاشنا بوونی نه‌وه‌ی نوێ كه به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان، ئه‌م شۆڕشه ئیتر بۆیان بۆته رووداوێكی مێژوویی، گه‌لێك پێویسته. له‌م پێوه‌نده‌دا پرسیارگه‌لێك هه‌ن كه پێویسته وڵام وه‌ربگرنه‌وه.
بۆچی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بزاڤێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌یان دژ به سه‌ڵته‌نه‌تى شا وه‌ڕێخست و راپه‌ڕینی رێبه‌ندانی ٥٧ روویدا؟ بارودۆخی جیهانى و ناوخۆیى زاڵ له‌و سه‌رده‌مه‌دا چۆن بوو؟ بۆچی ئه‌م شۆڕشه سه‌ره‌ڕای ئامانجی عادڵانه و ئینسانی خۆی له لایه‌ن ره‌وتێكی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا؟ چینی كرێكار و هێزه‌كانی چه‌پ و رادیكاڵی كۆمه‌ڵگا له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا چ ده‌ور و نه‌قشێكیان هه‌بوو و سه‌رئه‌نجام تووشی چ چاره‌نووسێك بوون؟ چۆن دژه شۆڕشی ئیسلامی ئه‌و كاره‌ی كه رژیمی شا نه‌یتوانی ئه‌نجامی بدات ته‌واوی كرد و شۆڕشی ئێرانی نوقمی خوێن كرد؟ ئه‌مانه و گه‌لێك پرسیاری دیكه‌ی له‌م چه‌شنه بابه‌تی وته‌ی ئێمه له‌م رۆژانه‌دایه كه له ساڵهاتی راپه‌ڕینی رێبه‌ندان نزیك ده‌بینه‌وه.
پێویسته بنه‌ما و هۆكاره‌كانى واقیعى و مێژوویى شۆڕشى ١٣٥٧ له گۆڕانكارییه‌كانى ده‌یه‌ى چلى هه‌تاوى ئێران و ئه‌و چاكسازییانه‌ى كه له بواره جۆراوجۆره ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیانه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمى شاوه، واته له سه‌ره‌وه و له ژێر گوشارى هێزه سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا به تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه هیدایه‌ت ده‌كرا، بدۆزینه‌وه. ئه‌و چاكسازییانه، چه‌ندین هێزى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێى، به داواكارى تازه‌وه هێنایه گۆڕی، بێ ئه‌وه‌ى بیه‌وێت یان بتوانێت خواسته‌كانیان بۆ دابین بكات.
له واقیعدا شه‌رعیه‌تى سیاسى و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕ‌ژێمى سه‌ڵته‌نه‌تى، كه خۆی هۆكاری چه‌ندین گۆڕانكارى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى له‌م ده‌وره‌دا بوو، له لایه‌ن ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه كه بۆ خۆیان به هۆى چاكسازییه‌كانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا بوو، كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه.
چاكسازییه‌كانى ده‌یه‌ى ٤٠ هه‌م له روانگه‌ى پرۆسه‌ى گه‌شه‌كردنى هێزى به‌رهه‌مهێنه‌ر له ناوخۆى وڵات و هه‌م له روانگه‌ى دابین كردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سه‌رمایه‌ى جیهانییه‌وه، پێویست بوو. به‌م مانایه كه له لایه‌كه‌وه موناسباتى ئابوورى ـ كۆمه‌ڵایه‌تى دواكه‌وتووانه و نێوفێئودالى زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ئێران به ته‌واوه‌تى پێویستى به گۆڕانكارى بوو، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌و لاواز كردنى ناكۆكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌ره‌وه‌و له چوارچێوه‌ى چاكسازییه‌كى كۆنتروڵ كراودا، بێ وه‌ڵام بمایه‌ته‌وه، بێگومان درێژه‌ى ئه‌و باروودۆخه ده‌بوه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش له خواره‌وه، واته شۆڕشى جه‌ماوه‌ری. له لایه‌كى تره‌وه سه‌رمایه‌ى جیهانى به چاوێكى پڕ ته‌ماعه‌وه ده‌یڕوانییه بازاڕى فرۆش، هێزى كارى هه‌رزان، كانه ژێرزه‌وییه فراوانه‌كان وه‌ك نه‌وت و هه‌روه‌ها بواره به‌كارنه‌هاتوه‌كانى سه‌رمایه‌گوزارى له ئێران‌دا. به‌م بۆنه‌وه ئێران بۆ سه‌رمایه‌ى جیهانى و‌ڵاتێكى سه‌رنجڕاكێش بوو. چۆنكه هه‌م خاوه‌ن سامانێكی سروشتى فراوان بوو، هه‌م له ناوچه‌كه‌دا له شوێنێكى هه‌ستیارى ژێئۆپولتیكییه‌وه هه‌ڵكه‌وتبوو. هه‌روه‌ها به هۆى گه‌نج بوونى كۆمه‌ڵگاى ئێران، وه‌ك كانێكى له‌بن نه‌هاتووى وزه‌ى كارى هه‌رزان سه‌یرى ده‌كرا.
به‌م بۆنه‌وه، به مه‌به‌ستى دابین كردنى ئه‌و پێداویستییانه، له قۆناغى یه‌كه‌مدا ده‌بوا زۆرینه‌ى وزه‌ى كار كه له گونده‌كاندا نیشته‌جێ بوون، به رێژه‌ى ملیۆنى له زێدى خۆیان، واته له گونده‌كان بنه بڕ بكرێن، تا وه‌ك هه‌ر كه‌ل و په‌لێكى تر، به هۆى فراوان بوونى له بازاڕدا، به ئاسانى ده‌ست كه‌وێت و به كه‌مترین به‌ها بكڕدرێت. هه‌روه‌ها ده‌بوا توێژى مامناوه‌ندیش پێكبهێنرێت و توانایى كڕینیشى هه‌بێت تا بتوانێت ببێته به‌كارهێنه‌رى كه‌ل و په‌لى بازاڕى سه‌رمایه‌دارى.
رژیمى شا كه توانیبووى قه‌یرانى سیاسى ده‌یه‌ى ١٣٣٠ی هه‌تاوى، تێپه‌ڕ بكات، به تایبه‌ت دواى سه‌ردانى شا بۆ ئا‌مریكا و وه‌رگرتنى پشتگیرى (كه‌نه‌دى) سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا، به باوه‌ڕ به خۆبوونێكى به‌رچاوه‌وه، ده‌ستى دایه چاكسازى و به هاوكارى راوێژكاره ئا‌مریكایییه‌كانی، له‌م بواره‌دا هه‌نگاوى هه‌ڵگرت.
به‌م شێوه به‌رنامه‌ى چاكسازى، كه خودى شا پێى خۆش بوو ناوى (شۆڕشى سپی یان شۆڕشی شا‌و میلله‌ت)ى لێبنێ، به مه‌به‌ستى گۆڕ‌انى ئێران له كۆمه‌ڵگایه‌كى كشت و كاڵى و پێش سه‌رمایه‌دارى، بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى نیوه پیشه‌سازى سه‌رمایه‌دارى و ئاماده‌ى توانه‌وه له سیسته‌مى ئابوورى جیهانیدا، به رێفۆرم له رۆژى ٦ى مانگى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٤١ دا ده‌ستى پێكرد.
به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه، كه بنه‌ماكه‌ى له سه‌ر چاكسازى ئه‌رزیی داڕ‌ێژرابوو، له هه‌مان كاتدا موحافیزه‌كارانه و به یه‌ك مانا ناكارامه بوو. بۆ نموونه هه‌ر چه‌ند خاوه‌ندارێتى زه‌وی به به‌شێك له جووتیاره‌كان به‌خشرا، به‌ڵام دانه‌وه‌ى قیستى ١١ ساڵه بۆ توێژى خواره‌وه‌ى جووتیاره‌كان كه نزیك به ٣٠ له سه‌دى دانیشتوانى گونده‌كانیان پێك ده‌هێنا، زۆر ئه‌سته‌م و دژوار بوو، تا راده‌یه‌ك كه توانایى دانه‌وه‌ى قیستى قه‌رزه‌كانیان نه‌بوو. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌یكه زۆربه‌یان ناچار بن زه‌وییه‌كانیان به به‌هایه‌كى هه‌رزان بفرۆشن به ده‌ره‌به‌گه‌كانى پێشتر‌و جووتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خۆیان بۆ درێژه‌پێدانى ژیانیان، به ناچار روو له شاره‌كان بكه‌ن.
گوندنشینه بێ زه‌ویه‌كانیش كه نزیكه‌ى چل له سه‌دى هێزی كارى گونده‌كانیان پێك ده‌هێنا، به هیچ شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى چاكسازى ئه‌رزیدا، نه‌یانتوانى ببنه خاوه‌ن زه‌وی. به‌م بۆنه‌وه دڵ‌سارد و ناڕازى له ده‌رئه‌نجامى چاكسازییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، به ناچار له ده‌رووبه‌رى شاره‌كاندا نیشته‌جێ بوون و له حاڵێكدا كه له كه‌مترین خزمه‌تگوزارییه شارییه‌كان بێبه‌ش بوون، (حه‌له‌بى ئاوا)كانیان پێك هێنا. به‌م شێوه به به‌رده‌وامى رێژه‌ى دانیشتوانى ده‌ورووبه‌رى شاره گه‌وره‌كان كه له‌و په‌ڕى هه‌ژارى و بێبه‌شیدا ژیانیان به سه‌ر ده‌برد و رژیمى شایان به هۆكارى باروودۆخى ناله‌بارى خۆیان ده‌زانى، زیادى كرد.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به هۆى به‌كارهێنانى مودێلى نوێژ‌نكردنه‌وه و چاكسازى بورژواییدا له لایه‌ن رژیمى شاوه، زانستگاكانیش له حاڵێكدا په‌ره‌یان سه‌ند كه، له لایه‌كه‌وه ئاستى راهێنانى ئه‌كادێمى و فه‌نییه‌كانیان نزم بوو و به شێوه‌یه‌كى دواكه‌وتوانه، كه توانایى و‌ڵامدانه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووه‌كانى به‌ڵێن دراو به گه‌نجانیان تێدا نه‌بوو، به‌رێوه ده‌بران و له لایه‌كى تره‌وه به هۆى بوونى پولیسى رژێم له شوێنه فێركارییه‌كان و زانكۆكاندا، هه‌ر چه‌شنه ناره‌زایه‌تیه‌ك به تووندى سه‌ركوت ده‌كرا.
له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدا خوێندكاران، هه‌ر له كاتى داخیل بوونیان بۆ زانستگاكان، ناڕازى و به‌رهه‌ڵستكار بوون. به‌م شێوه سه‌ركوت كردن، نه‌بوونى ئازادى راده‌ربڕین و قه‌ده‌غه بوونى هه‌ر چه‌شنه چالاكیه‌كی سیاسى له زانستگاكان و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه، پاڵنه‌ر و هانده‌رى رۆشنبیرانى ناڕازى بوو بۆ چالاكى توندڕه‌وانه له به‌رامبه‌ر رژیمدا. هه‌ر چه‌ند ژنان توانیبوویان له هه‌ندێك ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى سوومه‌ند ببن، به‌ڵام كاریگه‌رى راسته‌وخۆى چاكسازییه‌كه له سه‌ر ژیانى ژنانیش زۆر موحافیزه‌كارانه و كه‌م ره‌نگ بوو. رژیمى شا له‌م بواره‌دا توانایى و جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوو كه چاكسازییه‌كى بنه‌ڕه‌تى، به تایبه‌ت له حه‌وزه‌ى ده‌سه‌ڵات و نفووزى ئایین و یاساگه‌ڵێك كه به پاڵپشتى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌وه دانرابوون، ئه‌نجام بدات. به‌م شێوه‌یه شا نه‌یتوانى له ناو ژنانى ئێران‌دا له رێگه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى چاكسازیى مه‌ده‌نییه‌وه، پێگه‌یه‌كى پته‌و بۆ خۆى دابین بكات.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستكه‌وتى ئێران له رێی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه به رێژه‌ى چوار ئه‌وه‌نده زیادى كرد. ئه‌م ده‌سكه‌وته زۆره بوه هۆى گه‌شه‌كردنى خێراترى موناسباتى سه‌رمایه‌دارى له و‌ڵاتدا. هه‌روه‌ها بووه هۆى په‌ره‌سه‌ندنى بوروكراسیه‌كى بێده‌روپه‌یكه‌ر كه ئه‌وه‌نده‌ى تر ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌ریى لێده‌كه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها هاوكات له گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، له حاڵێكدا كه چاوه‌روانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى جه‌ماوه‌ر زیادى ده‌كرد، بۆشایى نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به به‌رده‌وامى قوڵتر و پان و به‌رینتر ده‌بۆ‌وه. داهاتی نه‌وت ئه‌و هه‌له‌ى بۆ رژیم ره‌خساند كه ده‌ست بگرێت به سه‌ر به‌شه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ئابوورى و‌ڵاتدا و ببێته گه‌وره‌ترین كارفه‌رما.
هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا گه‌نده‌ڵى (دارایی) یش له دامووده‌زگا بوروكراسییه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تدا ریشه‌ى داكوتا. گه‌نده‌ڵى له ده‌ربارى شا په‌ره‌ى سه‌ند، سه‌رمایه‌دارانى گرێ‌دراو به تۆڕى هه‌زار بنه‌ماڵه، كه پێك هاتبوو له كه‌سانى نزیك به شا و ده‌ربار، گشت ده‌رفه‌ته‌كانى پێوه‌ندىدار به پێشبڕكێى ئازاد بۆ به‌ده‌ستهێنانى گرێبه‌سته بازرگانى و به‌ڵێنده‌رایه‌تییه تیجارى و ئابوورییه‌كانیان له چنگ ركابه‌ره هاوچینه‌كانیان ده‌رده‌هێنا. به‌م شێوه توێژێكى سه‌رمایه‌دارى ناڕازیش سه‌ریهه‌ڵدا.
هه‌روه‌ها به هۆى چاكسازییه‌وه توێژێكى مامناوه‌ندى ده‌وڵه‌مه‌ندیش ئیمتیازگه‌لێكى به‌ده‌ست هێنا و چینێكى مامناوه‌ندی به‌ربڵاو كه نه‌یتوانی بوو ئیمتیازگه‌لێكى له‌و شێوه به‌ده‌ست بێنێت و هۆكارى ئه‌مه‌شى بۆ جیاوازى قائێل بوونى رژێم له ناو هاوڵاتیاندا ده‌گه‌ڕانده‌وه، سه‌رى هه‌ڵدا.
چاكسازى ئه‌رزى له سه‌ره‌تادا، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك نه‌بوه هۆى زیادبوونى وه‌به‌رهێنانى كشت وكاڵ، ئه‌مه‌ش بوه سه‌به‌بى گرانبوونى رۆژ له دواى رۆژى پێداویستییه رۆژانه‌كانى جه‌ماوه‌ر و قه‌یرانێكى ئابوورى كه‌زۆرتر له گرانى شت ومه‌كدا خۆى ده‌نواند، به سه‌ر هاوڵاتیانى ئێران‌دا داسه‌پێنرا.
به‌م شێوه، چاكسازییه‌كانى شا نه ته‌نها نه‌یتوانى كۆتایى به كه‌لێن و ناها‌وئاهه‌نگییه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بهێنێت، به‌ڵكوو بووه هۆى قووڵتر بوون و په‌ره‌سه‌ندنى كێشه‌كان. كۆمه‌ڵگاى ئێران له هه‌مان ده‌یه‌ى چلى (٤٠)ی هه‌تاویدا هه‌ڵگرى تۆوى شۆڕشێك بوو كه توانایى له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى موناسباتى كۆنى ده‌ره‌به‌گایه‌تى، له گشت بواره‌كانی ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگیدا هه‌بوو. به‌ڵام چاكسازییه‌كانى شا ئه‌و شۆرشه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى نه‌چه‌ندان درێژخایه‌ن له ده‌ستوورى كۆمه‌ڵگاى ئێران ده‌رخست. ئه‌مه له حاڵێكدا بوو كه هاوكات، بواری باروودۆخێكى شۆڕشگێرانه‌ى تر‌ى له ناو خۆیدا پێك ده‌هێنا.