چهارشنبه – ۱۴ فروردین – ۱۳۹۸ , 03 – 04 – 2019
كارل ماركس
دۆستی من ژۆزێف وایدمایهر كه به‌هۆی مردنی نابهوهختهوه تێداچوو، ده‌یویست له‌یه‌كه‌می مانگی ژانویه‌ی ساڵی ١٨٥٢ گۆڤارێكی سیاسی هه‌فتانه له‌نیۆیۆرك بڵاو بكاته‌وه. ئه‌و داوای له‌من كردبوو مێژووی كوده‌تا بۆ گۆڤاره‌كه‌ی بنووسم. من بۆ به‌جێگه‌یاندنی داواكه‌ی ئه‌و هه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی فێڤریه، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بابه‌تێكم له‌ژێر ناوی “هه‌ژده‌هه‌می برومێر لویی بێناپارت” بۆ ده‌نووسی. له‌م نێوانه‌دا، نه‌خشه‌ی سه‌ره‌تایی و ئیده‌ی مهیر بێ ئاكام مایه‌وه‌و دواتر له‌به‌هاری ساڵی ١٨٥٢دا ده‌ستی دایه بڵاوكردنه‌وه‌ی مانگنامه‌ی “شۆڕش” كهههژدهههمی برومێر”ی من یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌ی ئه‌وی پێكدێنا. چه‌ندسه‌د نوسخه له‌و كتێبه له‌و كاته‌دا، نێردرا بۆ ئا‌ڵمانیا، به‌ڵام نه‌گه‌یشته بازاڕی سه‌ره‌كی كتێب. كاتێك من پێشنیارم كرد بهكتێبفرۆشیهكی ئاڵمانی كه‌خۆی بهرادیكاڵی تووندڕه‌و نیشان ده‌دا، فرۆشتنی كتێبه‌كه‌ی من وه‌ئه‌ستۆ بگرێت، له‌به‌رانبه‌ر وه‌ها “داواكاریه‌كی نابهوهختدا” به‌راستی ترسا‌و ئه‌و ترسه‌ی نه‌شارده‌وه.
له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و كتێبه له‌ژێر كاریگه‌ری راسته‌وخۆ و له‌ره‌وتی رووداوه‌كاندا نووسراوه‌و مێژوویه‌ك كه‌تێیدا لێكدراوه‌ته‌وه، لهفێڤریهی ساڵی ١٨٥٢ واوه‌تر ناچێت. هۆكاری سه‌رله‌نوێ چاپكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه، به‌شێكی داواكاری بازاڕی كتێب و به‌شێكیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێداگری هاوڕێیانی من له‌ئاڵمانیا.
له‌و كتێبانه‌ی كه‌هاوكات له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌ی مندا هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه نووسراوه، ته‌نیا دوو كتێبی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه: یه‌كێكیان “ناپێلئۆنی سه‌غیر”ی ویكتۆر هۆگۆیهو ئه‌وی دیكه كتێبی “كوده‌تا” له‌نووسینی پڕۆدهنه.
ویكتۆر هۆگۆ قه‌ناعه‌ت ده‌كات به‌هێرشی تووندوتیژ له‌گه‌ڵ كۆمێدیا له‌دژی “بڵاوكه‌ره‌وه‌ی به‌رپرسی” كوده‌تا”. به‌ڵام رووداوه‌كه به‌لای ویكتۆر هۆگۆوه بۆ خۆی هه‌وره‌تریشقه‌ی لهپڕانێكی ئاسمانی بێ هه‌وره. له‌هه‌مان كاتدا، له‌م رووداوه‌دا، هیچێك نابینێت بێجگه له‌زۆری تاكێك و سه‌رنج ناداته ئه‌وه كه كاتێك سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه له‌بواری داهێنانی تایبه‌تییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی پێ ده‌ده‌ن كه له‌جیهاندا وێنه‌ی نییه، به‌جێگای ئه‌وه‌یكه داماوی ئه‌و نیشان بدات، زلی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام پرۆدۆ‌ن هه‌وڵ ده‌دات، كوده‌تا به‌ئاكامی گه‌شه‌ی مێژوویی پێشوو نیشان بدات. به‌ڵام مێژووی كوده‌تا به‌جۆرێك باس ده‌كات كهشرۆڤهكردنی مێژوویی به‌شێوه‌یه‌كی نادار ده‌بێته بهباڵاههڵگوتانی مێژوویی قاره‌مانی كوده‌تا. به‌مشێوه‌یه ئه‌ویش تووشی هه‌مان هه‌ڵه ده‌بێت كهمێژوونووسانی به‌ناوی (ئۆبژێكتیڤ)ی ئێمه تووشی هاتن. به‌پێچه‌وانه‌وه، من نشانی ده‌ده‌م كه‌چۆن خه‌باتی چینایه‌تی له‌فه‌ڕه‌نسا بارودۆخ و هه‌لومه‌رجێك پێكدێنێت كهمهجالی ئه‌وه ده‌دات به‌كه‌سایه‌تیه‌كی گاڵته‌جاڕ ده‌وری پاڵه‌وانێك بنوێنێت. ئه‌گه‌ر بمویستایه ئه‌م به‌رهه‌مه تۆمار و چاكسازی تێدا بكه‌م، ره‌نگكردنی تایبه‌تی له‌نێوده‌چوو. به‌م هۆیه‌شه‌وه، من قه‌ناعه‌تم كرد بهئێدیتی هه‌ڵه‌كانی چاپی و لابردنی ئه‌و ئاماژه‌و نمونانه‌ی كهئهمڕۆكه ئیتر جێگای تێگه‌یشتن نییه.
پێشگوویی من له‌دوایین رسته‌ی كتێبه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه: ” ئه‌گه‌ر جێ پێی ئیمپراتوری سه‌رئه‌نجام بكه‌وێته سه‌رشانی لویی بێناپارت، په‌یكه‌ری ناپێلیۆن له‌ودیوی ستوونی واندۆم ده‌ڕووخێت”، وه‌دی هاتووه.
سه‌رهه‌نگ شاراس له‌كتێبی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌هێرشی ساڵی ١٨١٥، هێرش بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی ناپێلئۆن ده‌ستپێده‌كات. له‌وه به‌ولاوه به‌تایبه‌تی له‌ساڵه‌كانی ئه‌مدواییانه‌دا، ئه‌ده‌بیاتی فه‌ڕه‌نسا به‌چه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی، ره‌خنه‌و كۆمێدیا هێڵێكی باتڵی به‌سه‌ر ئه‌فسانه‌ی ناپلئۆندا كێشاوه. له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئه‌م پچڕانه توونده‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كانی سونه‌تی گشتی و ئه‌م شۆڕشه مه‌عنه‌وی گه‌وره‌یه زۆر كه‌م سه‌رنجی دراوه‌تێ و له‌وه‌ش كه‌متر لێی تێگه‌یشتن. له‌كۆتاییدا، هیوادارم كه ئه‌و كتێبه یارمه‌تی بكات به به‌ربه‌ره‌كانێی سكۆلاستیك سه‌باره‌ت به‌رسته‌ی سێزاریزم كه‌ئێستا به‌تایبه‌تی لهئاڵمانیادا باو بووه. له‌م له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه رووكاریه مێژووییه‌دا خاڵێكی سه‌ره‌كی له‌بیر ده‌كه‌ن كه له‌رۆمای كۆن خه‌باتی چینایه‌تی ته‌نیا له‌نێو كه‌مینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند، واته له‌نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئازاد‌و هه‌ژارانی ئازاد دا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌حاڵێكدا كهجهماوهری به‌رینی وه‌به‌رهێنه‌ر، واته كۆیله‌كان ته‌نیا ده‌وری سه‌كۆیه‌كی پاسیویان له‌ژێر پێی خه‌باتكاراندا گێڕاوه. وته‌ی سیسمۆندی له‌بیر ده‌كه‌ن كه: پڕۆلیتاریای رۆما له‌به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگا ده‌ژیا، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه‌كۆمه‌ڵی ئێستا له‌به‌رهه‌می پڕۆلیتاریا ده‌ژی.” به‌وه‌ها جیاوازیه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان بارودۆخی مادی و ئابووری خه‌باتی چینایه‌تی كۆن و ئێستا، مۆره‌كانی سیاسی فێركراوی ئه‌و خه‌باته‌ش ناتوانن خاڵی هاوبه‌شیان هه‌بێت، بێجگه له‌خاڵی هاوبه‌شی ئۆسقۆف كانتربوری و ئهسمهعیل كه‌پێكه‌وه بوویان.
كارل ماركس
له‌نده‌ن ٢٣ی ژۆئه‌نی ١٨٦٩