ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، سه‌عات ١٠ و ٤٥ ده‌قیقه به كاتی محه‌للی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هێرشی موشه‌كی و ئاسمانی كرایه سه‌ر مقه‌ڕه‌كانی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران. له‌و هێرشه جهنایهكارانهیهدا ژماره‌یه‌ك له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر دوو لا گیانیان به‌خت كرد و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. ئه‌م شوێنانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه كه‌وتنه به‌ر په‌لامار، نه‌ك له سه‌ر سنوره‌كان، به‌ڵكوو له قوڵایی هه‌رێمی كوردستان و له پاڵ شارێكی گه‌وره‌ی وه‌كوو شاری كۆیه هه‌ڵكه‌وتوون. به‌م جۆره كۆماری ئیسلامی به ئاشكرا ترین شێوه سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه که به نیسبه‌ت ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێ ده چیته خانه ی جینایه تکانی رژیم له ذژی نه یارانی. كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر مقه‌ڕه‌كانی حیزبی دیمۆكرات، سێ لاوی تێكۆشه‌ری كوردستانیشی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له سێداره دا.
كۆماری ئیسلامی ئێران له حاڵێكدا له ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌ستی داوه‌ته ئێعدامی تێكۆشه‌ران و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیش، به‌م شێوه‌یه په‌لامار ده‌باته سه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن که خوی له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌وتۆته ژێر فشار و دهرهتانێكیش بۆ ڕزگار بوون شك نابات. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخواز له هه‌موو ئێران له‌و ڕژیمه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ترسیان له زه‌بر و زه‌نگ نواندنی شكاوه. هه‌ر بۆیه ئێمه ڕووداوه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان نه‌ك هه‌ر وه‌كوو ده‌ستكه‌وتێك بۆ كۆماری ئیسلامی تۆمار ناكرێت، به‌ڵكوو ده توانی بیته هانده‌رێكی دیكه بۆ گه‌شه و به‌ره‌وپێش چوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که له ڕۆژانی داهاتوو كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،ببیته گۆڕه‌پانی ده‌ربڕینی ئێعتراز و ناڕه‌زایه‌تیی زۆرتر و دلنیاین كۆماری ئیسلامی باجی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی خۆی ده‌داته‌وه.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕیزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران ئه‌و هێرشه جه‌نایه‌تكارانه‌یه به تووندی مه‌حكووم ده‌كات و سه‌ره‌خۆشی ده‌كات له بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری گیانبه‌ختكردووان و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه‌ی كه به‌م جۆره ئاسایش و ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه بێده‌نگ نه‌بێت و هه‌ڵوێستی سیاسی و كرداری لێبڕاوانه نیشان بدات.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ( ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)
١٧ی خه‌رمانانی ١٣٩٧