کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێرۆزبێت ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

ئەمرۆ یه‌كشەممە ١١ی مانگی خه‌رمانان، ساڵرۆژی پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە. ٣٥ ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێکدا کۆنگرەی دامەزرێنەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆتایی بە كاره‌كانی خۆی هێنا و بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی ڕاگەیاند. لە ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕێز لەیاد و بیرەوەری گیانبازی ئەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانەمان دەگرین کە لە ڕیزەکانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، چ لە زیندان و لەژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وەحشیانە و یان بە پەتی سێداره‌ و یان به‌ دستڕێژی جەنایەتکارانی کۆماری ئیسلامیدا و چ لە سەنگەرەکانی خەبات و خۆڕاگری 205شۆڕشگێڕانە لە کوردستان، لە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە نەبەردی ڕووبەروو لەگەڵ دوژمن، گیان و ژیان خۆیان لە ڕێگای ڕزگاری ئینسانی چەوساوە و ستەم لێکراودا بەختکرد. سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵە خۆڕاگر و سەربەرزەکانیان. لەم رۆژەدا هەروەها سڵاو و دروودی خۆمان ئاڕاستەی پایەداری و خۆڕاگری کرێکاران و کۆمۆنیستە بەندکراوەکان و سەرجەم زیندانیانی سیاسی دەکەین کە بۆ دیفاع لە ئارمانەکانیان، بە دیل گیراون و ڕێز لە خەبات و خۆڕاگریان دەگرین.