بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییە حکومەتیەکان کۆبوونەوەی” کارگرووپی حەقدەستی شوڕای باڵای کار” لە رۆژ یەکشەممە ٤ی مانگی خهرمانان بەڕێوەچووە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە فەرامەرز تۆفیقی” سەرۆکی کۆمیتەی حەقدەستی کانونی باڵای شوڕا ئیسلامیەکانی کاری ڕژیم” بە ئاماژە کردن بە باسەکانی وتویەتی کە:” ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ڕێکارەکانی زیاد بوونی توانایی کڕینی کۆمەلگای کرێکاری لە ساڵی ٩٧ دا بە هۆی بارودۆخێکی تایبەتی ئابووری پێکهاتوە”. ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی تەشەکولە دژی کرێکاریەکانی سەربە دەوڵەت نوێنەرانی هەر سێ وەزارەتخانەی ئابووری و دارایی، وەزاڕەتی سەنعەت- مەعدەن و توجاڕەت و وەزارەتی تەعاون، کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتی بەڕێوەچووە. بەپێی وتەی تۆفیقی نوێنەری خاوەنکاران بە هۆی کار و گرفتاری زۆری کاری نەیتوانیوە لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بێت. لەم جەلەسەیەدا نوێنەرانی تەشەکولە زەردە دەوڵەتیەکان پێشنیاریان کردوە کە” مافی بۆنی کرێکاری کە ئێستا ١١٠ هەزار تمەنە لە مانگدا زیاد بکرێت و لە ئەگەری دژایەتی دەوڵەت لەگەڵ ئەو پێشنیارە، فاکتۆڕەکانی کاریگەری دانەر لەسەر سەبەدی بەڕێچوونی کرێکاران بە نرخی ئەرزشی ٣٧٠٠ تمەن پێش بینی کراو لە بوجەی ٩٧ دا دابین بکرێت تا ئەم کالایانە بە نرخی گونجاو بخرێتە ئیختیار ئەو گوروپەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا سەرئەنجام دیاری کرا کە بەلای زۆرەوە لە ماوەی یەک حەفتەی داهاتودا” کارگوروپی موزد” سەرلەنوێ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی خاوەنکاران جەلەسە پیکبێنێ و لە ئەگەری ڕازی بوونی نوێنەرانی خاوەنکاران پێشنیارە تەرح کراوەکان بدرێنە شۆڕای باڵای کار.
لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها دیارە هیچ بڕیارێک لە ڕاستای کەم کرنەوەی هێڵی هەژاری لەگەڵ سەبەدی بەڕێچوونی کرێکاران نەگیراوەتەبەر. لەم کۆبوونەوەیەدا، نوێنەرانی دەوڵەت دانیان پێدا ناوە کە ” ئەگەر ئەرکانیان بەرانبەر بە کرێکاران بەڕێوەنەبەن” لێک هەڵوەشانی كۆمهڵایهتی و بەڕێچوون نزیکە”. بەڵام گاڵتە جاڕانەتر ئەوەیە کە نوێنەرانی تەشەکولە دژی کرێکاریەکانی سەربە ڕژیمیش لە وتووێژێکدا کە ئەنجامیان داوە هەمان ئیعتیڕافی نوێنەرانی دەوڵەتیان سەبارەت بە داماوی وەک دەستکەوتێکی ئەرێنی ناساندوە.
ئەم سیناریۆیەی دەوڵەت و شوڕای باڵای کار لە حاڵێکدا لە ئارا دایە کە لە مانگەکانی دواییدا بەهۆی داڕمانی نرخی ئەرزی ئێران لە بەرانبەر ئەرزە دەرەکیەکاندا و بەرز بوونەوەی نرخی کالا مەسرەفیەکان و خزمەیگوزاری جێی پێداویستی رۆژانەی خەڵک، توانایی کڕینی کرێکاران و هەژارانی کۆمەڵگە بە شێوەیەکی کارەساتبار کەم بۆتەوە. بە وتەی عەلی خودایی، ئەندامی شوڕای باڵای کاری ڕژیم لە بەرنامەی شەبەکەی خەبر،” لە حەفتەی یەکەمی مانگی پوشپەڕدا بە بەراورد لەگەڵ حەفتەکانی کۆتایی مانگی بەفرانبار نیشانی ئەدات کە توانایی کڕینی کرێکاران ٤٨،٢ لەسەد کەم بۆتەوە کە بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخی ئابووری ئەم ڕەوتە دەرێژەی هەیە”. سەرۆکی کۆمیتەی حەقدەستەکانی کانونی باڵای شوڕا ئیسلامیەکانی کاری ڕژیمیش حەفتەیەک لەوە پێش ڕایگەیاند کە” سەبەدی بەڕێچوونی بنەماڵەیەک گەیشتۆتە ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن”. گشت ئەمانە لە بارودۆخێکدایە کە ڕەوتی روو لە پەرەسەندنی ناڕەزایەتی و مانگرتنە کرێکاریەکان لەدژی بارودۆخی خراپی بەڕێچوون بەبێ وچان درێژەی هەیە.
گومانی تێدا نییە کە ئەم جۆرە سیناریۆیانەی شوڕای باڵای کار کە هاوشێوەکەی هەموو ساڵێک لە کاتی دیاریکردنی حەقدەستەکاندا بە کردەوە دەردێت هیچ شتێکی بۆ کرێکاران تێدا نییه. بەڵام ئامانجی سەرەکی ڕژیم لە وەڕێخستنی ئەم سیناریۆیانە لە چاوەڕوانیدا ڕاگرتنی کرێکاران و به دهست هێنانی کاتە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانانەی کە بەرۆکیان گرتوە. ئەم سیناریۆیە کە بە هەراو هوریای زۆرەوە لە ئاستی ڕاگەیەنەرەکان و مەتبوعاتی دەوڵەتیدا لە ئارادا بووە دەقیقەن لە خزمەت هەمان ئامانجی ئیستیزاحی یەک لە داوای یەکی وەزیرەکانی کابینەی روحانی لە لایەن نوێنەرانی ڕژیمەوە لە مەجلیس خراوەتە کار بەو گومانە پوچ و نەفامانەی کە کرێکاران بە جێگای خەبات بۆ زیاد کرانی حەق دەست و باشتر بوونی بوڕێچوونیان دەست لەسەر دەست دابنێن و چاوەڕێی هەنگاونان لە سەرەوە لە مەجلیسی ئیسلامی و شوڕای باڵای کاردا بن. لە ماوەی ئەم ٣ حەفتەی دواییدا دوای ئیستیزاح و لادرانی وەزیری کار و وەزیری ئابووری و دارایی، ئیستیزاحی محەممەد ئەبتەحی وەزیری ئاموزش و پەروەرش و محەممەد شەریعەتمەداری وەزیری سەنعەت، مەعدەن و توجاڕەتیش خرایە دەستوری کاری مەجلیسی ئیسلامیەوە. لە هەمانحاڵدا مەجلیس، رۆژی ٦ی مانگی خهرمانان روحانی بانگ کرد و ئەوی لە بواری گرانی، بارودۆخی بەڕێچوونی خەڵک، داخرانی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و بێکاری و گەندەڵی ماڵی کە سەرجەمی ئەم بابەتانە پەیوەستن بە داخوازی ئابووری کرێکاران و خەڵکەوە لەم خەباتەی ئێستا لە ئارادایە، درایە بەر پرسیار.
سەرەڕای ئەم هەوڵانە نە نوێنەرانی ڕژیم و نە مەجلیسی ئیسلامی نە و نوێنەرانی دەوڵەت و خاوەنکارانی کەرتی تایبەت و نە نوێنەرانی تەشەکولە دژی کرێکاریەکانی سەربە دەوڵەت لە شوڕای باڵای کاردا ناتوانن بەم مانۆڕە سیاسیانە و ئەم جۆرە سیناریۆیانە کرێکاران و هەژارانی شاری لە خەباتی ڕاستەوخۆ و روو بە روو بۆ دەستەبەر کردنی داخوازیەکانیان سارد بکاتەوە و ئەوان بە مانۆڕ و سیناریۆی فریکارانە هیوادار بکات. ئەوان ناتوانن بەم دەغەڵکاریانە، چەنەلێدان لە مەجلیس و شوڕای باڵای کار لەسەر ژیان و بەڕێچوونی کرێکاران بکەنە جێگرەوەی خەباتی کرێکاران لە نێو کارخانە و سەر شەقامەکان بۆ دەستەبەر کردنی داخوازیەکانیان.
کرێکاران و جەماوەری ناڕازی و توڕە لەو تەنگ و چەڵەمە ئابووریانەی کە رۆژانە بە بەرپا کردنی مانگرتنی کرێکاری و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و ڕێپێوان لەسەر شەقامەکان داواکاریەکانیان بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن و لە ئەزمونی ژیان و خەباتی ژێر حاکمیەتی ئەم ڕژیمەدا بۆیان دەرکەوتوە کە چەرخەی تێکراری چەند دەیەی ڕابردوو گرێیەک لە گرفتەکانیان ناکاتەوە. ئاڵوگۆڕ لە کابینەکاندا، دەست بەدەست بوونی دەوڵەتەکان، سیناریۆکانی شوڕای باڵای کار و گۆڕانی ئاڕایشی سیاسی باڵە حکومتیەکان، هیچ باشتر بوونێک لە ژیانی ڕاستەقینەی ئەواندا پێك ناهێنێت. لەم ڕوەوەیە کە کرێکاران تەنیا بە پشت بەستن بە خەباتی یەکگرتوانەی خۆیان و بە دروست کردنی تەشەکولە جەماوەری و چینایەتیەتیەکانی سەربهخۆ لە دەوڵەت و بە تایبەت بە پێكهێنانی شوڕای سەربەخۆی کرێکاری لە ناخی خەباتی ئێستادا دەتوانن داخوازیەکانیان بەسەر خاوەنکاران و دەوڵەتی پشتیوانیاندا بسەپینن.