له‌م ڕۆژانه‌دا به‌هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له ئێران، له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گه‌لێك ڕاپۆرتی هه‌ژێنه‌ر سه‌باره‌ت به بارودۆخی نائاسایی و دژواری ژیانی خه‌ڵك له ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان بڵاوبووه‌ته‌وه. وشكساڵی، بێ ئاوی، ته‌پوتۆز، هه‌وای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پیس، بێكاری و هه‌ژاری، به‌جۆرێك كه ٩٠ له‌سه‌دی لاوانی ئه‌م ناوچه‌یه بێكارن و ٨٠ له‌سه‌دی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه چه‌ند قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. په‌ره‌سه‌ندن و گیرۆده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشینی سێل، له حاڵێكدا كه ئه‌م نه‌خۆشینه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهان بنبڕبووه. نه‌زمترین ڕاده‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تیی، پزیشكی و ده‌رمانی، زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری، زۆرترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی منداڵان و له‌خواره‌وه‌بوونی ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی له چاو باقی ناوچه‌كانی ئێران، ئه‌مه وێنه‌یه‌كه له بارودۆخی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م به‌شه له ئێران كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ژین. ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س جه‌معییه‌تی هه‌یه. ٣ هه‌زار ئاوایی له كۆی ٦ هه‌زار ئاوایی ئه‌م ئۆستانه چۆڵ بوون و دانیشتووانی به‌ره‌و ئۆستانه شۆمالییه‌كان كۆچیان كردووه و یان له په‌ڕاوێزی شاره‌كانی چابه‌هار، زابۆل و زاهێدان له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و بێ ئیمكاناتیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
مۆعه‌لیمێك كه نه‌یویسته‌وه ناوی بڵاوبێته‌وه وێڕای ئاماژه به بڵاوبوونه‌وه‌ی سووئه‌ته‌غزییه له ناو منداڵان ده‌ڵێت: “هه‌ندێ له خوێندكاران به بێ خواردنی نانی به‌یانی دێن بۆ مه‌دره‌سه و تا نیوه‌ڕۆ كه مه‌دره‌سه ته‌عتیل ده‌بێت، هیچ شتێكیان پێ نییه بۆ خواردن. ده‌بێ بڵێم كه لێڕه، بارودۆخه زۆر دژوار و وه‌حشه‌تناكه.” ناوبراو له وه‌ڵام به‌م پرسیاره كه ئایا مه‌دره‌سه كۆمه‌كیان پێ ده‌كات یان نا؟ ده‌ڵێت: “مه‌دره‌سه له كوێ وه ده‌توانێت كۆمه‌كیان بكات؟! له ڕابردوودا هیوامان به شیرێك بوو كه له مه‌دره‌سه‌كانی بڵاوده‌بووه‌وه كه ئه‌ویشیان بڕی”. ئه‌ندامێكی شوڕای ئۆستان به هه‌واڵنێریی ئیلنای وتووه، “خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی چابه‌هار بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌و چاڵه ئاوانه‌ی كه حه‌یوانیش ئیستفاده‌ی لێ ده‌كات، كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئاوی ئه‌م چاڵه ئاوانه به ڕاده‌یه‌كی زۆر پیسه. له‌م دواییانه‌دا ئاگادار كراینه‌وه كه یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌م ئاواییانه به‌هۆی خواردنی ئه‌م ئاوه، زێروویه‌ك له گه‌رووی دا گیری كردووه و پزیشكان ناچاربوون كه له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگییه‌وه، زێرووه‌كه له گه‌رووی ده‌ربێنن. له پاڵ هه‌موو ئه‌وانه، تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر بێداد ده‌كات. یه‌كێك له به‌رپرسانی مه‌حه‌لی دانی به‌وه داناوه كه ئه‌گه‌ر شه‌وانه بچن بۆ شه‌قامه‌كان و وێڕانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گوڕستانه‌كان، ده‌توانن گه‌ڵێك كارتۆن خه‌و و مۆعتاد ببینن. بێكاری بووه‌ته هۆی پێكهاتنی ئه‌م هه‌موو به‌دبه‌ختی و كێشه‌وگرفته. له‌ناو كارتۆن خه‌وه‌كاندا، ژنان، منداڵان و ته‌نانه‌ت كچانیش ده‌بیندرێت. زۆربه‌ی گیرۆده‌بووانیش ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی به‌كار دێنن كه خۆیانی پێ له ناو ده‌به‌ن. زۆربه‌یان ڕۆژانه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و سواڵكه‌رین و هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ودایه‌كی كورتی له‌گه‌ڵ شار هه‌یه، ده‌ژین.
له به‌رامبه‌ر وه‌ها سیمایه‌كی دڵته‌زین له ژیان، شایه‌تی چالاكی به‌ربڵاوی سپای پاسداران بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی سنووره‌كانین. ڕژیم به درووستكردنی دیواری سنووری و وێستگه‌كانی پشكنین، تاكه ڕێگایه‌ك كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ كۆڵبه‌ری و هاورده‌كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان له‌وبه‌ری سنووره‌وه واته له پاكستانه‌وه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن و ژیانیان پێی به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ستووه. “محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان به شانازییه‌وه ده‌ڵێت: له ڕوانگه‌ی پێوه‌ره ئه‌منییه‌تییه‌كان، ئه‌م ئۆستانه ئه‌منترین ئۆستانی ئێرانه.” له‌هه‌مان حاڵ‌دا لاوێكی سیستانی كه به‌ڵگه‌ی خوێندنی كارناسی باڵای هه‌یه و بێكاره ده‌ڵێت: قه‌یرانی ئاو و نه‌بوونی هه‌لی كار، خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه‌ی چه‌ندین قات بردووه‌ته له‌ژێر هێڵێ هه‌ژاریه‌وه ڕاگرتووه، به‌جۆرێك كه زۆربه‌یان به ناچار له گه‌وره شاره‌كانی بوونه‌ته په‌ڕاوێزنشین. ئه‌و كه نه‌یویست ناوی ببردرێت وتی: بازه‌رگانی سنووری و هاورده و هه‌نارده كردنی كاڵا له نێوان دانیشتووانی سه‌ر سنووری سێ وڵاتی ئێران، ئه‌فغانستان و پاكستان، گه‌شه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌م ناوچه‌یه دابوو، به‌ڵام به لێدانی دیواری ئه‌منییه‌تی، تاكه ڕێگه و هیوای خه‌ڵك داخراو و بێ هیوایی جێگه‌ی خۆشییه‌كانی گرته‌وه. ناوبراو وتیشی: سنووری میله‌ك ته‌نیا بازاڕچه‌ی و پایانه‌یه‌كه كه كاری هه‌نارده ئه‌نجام ده‌دات و زۆر سوودئاوه‌ره، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ده‌وڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك له بازه‌رگانه ئێرانیی و ئه‌فغانستانییه‌كانه و خه‌ڵكی ئاسایی ناتوانن له لێی به‌هره‌مه‌ند بن. ئه‌م لاوه ده‌ڵێت: خه‌ڵكی سیستان و به‌لووچستان زیاتر له ٢٠ ساڵه كه به‌ده‌ست ئه‌م كێشانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام هیچ كه‌س نییه كه گوێ بیستی بێت.
له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو بارودۆخه كاره‌ساتباره، سته‌م و هه‌ڵاواردن و دیكتاتۆری و سه‌ركوت بێداد ده‌كات. زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران، له‌م ئۆستانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خه‌ڵكی به‌لچووستان به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی به‌رده‌وام سووكایه‌تییان پێی ده‌كرێت. پێش نوێژی شاری زابۆل كه شیعه‌یه، زۆربه‌ی حه‌فته‌كان له قسه‌كانیدا به شێوه‌ی جۆراوجۆر سووكایه‌تی به لاوانی به‌لووچ ده‌كات. به‌ڵام بارودۆخی دژوای ئێستا، چاره‌نووسی چاره‌هه‌ڵنه‌گری خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه نییه. ئه‌م ئۆستانه له زه‌رفییه‌ت و تواناییه‌كی زۆر بۆ گه‌شه‌ی ئابووری به‌هره‌مه‌نده. هه‌ڵكه‌وتنی له پاڵ ده‌ریای عومان و ئێقیانووسی هێند و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بوونی سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی گیانله‌به‌رانی ناو ده‌ریا كه داهاته‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌ژاری و برسییه‌تی له‌م ئۆستانه بنبڕ بكات. بوونی ٢ هه‌زار كیلومیتر سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پاكستان و ئه‌فغانستان، ئه‌م ئۆستانه‌ی له بارودۆخێكدا قه‌رارداوه كه ده‌توانێت ببێت به شاڕێیه‌كی تڕانزیتی كاڵا له جنووبه‌وه بۆ شۆمال. بوونی سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌عده‌نی جۆراوجۆر، توانایی جوغرافییای بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له خۆر، با و ده‌یان بواری دیكه له زومره‌ی تواناییه‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌ن. به‌ڵام سیستان و به‌لووچستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌م هه‌موو زه‌رفییه‌ته تایبه‌ته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن، بووه‌ته دواكه‌وتووترین ئۆستانی ئێران له بواری ئابوورییه‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌وه‌ها بارودۆخێكی دژوار‌دا كه باسی كرا، ده‌ژین. گومان له‌وه دا نییه كه ئێران له سبه‌ی ڕۆژدا و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چینی كرێكاردا، ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌م تواناییانه به باشترین شێوه له خزمه‌ت دابین كردنی خۆشبژێوی و یه‌كسانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌كار بێنێت.