ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر ئێعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاوی شاری مهاباد، تێپه‌ڕ ده‌بێ. له وه‌ها ڕۆژێكدا بوو كه ڕادیۆی مهاباد به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمیه‌وه هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌م كۆمه‌ڵه لاوه پڕ هه‌ست و خوێن گه‌رمه‌ی شاری مهابادی، كه گۆیا هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه بوون ڕاگه‌یاند. ئه‌و هه‌واڵه خه‌ڵكی شاری مهابادی تاساند. له‌و ڕۆژه‌دا، شاری مهاباد یه‌كپارچه ماته‌م دایگرت. بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ هه‌موو جم و جۆڵێك له بازاڕ و كارگا و ئیداره ڕاگیرا.
ئه‌م لاوانه، هه‌موو به ڕه‌ش بگیر له شه‌قامه‌كانی شار ده‌ستگیر كرابوو و له ئه‌ساسدا بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی كوردستان له پێشدا بڕیاری ئێعدام‌یان درابوو. ئه‌وان به نه‌هێنی و به خێرایی ڕاگوێزران بۆ شاری ته‌ورێز و له‌وێ له مافی ژیان بێبه‌ش كران. ڕژیم تا ئێستاش شوێنی ئه‌سپه‌رده كردنیانی ئاشكرا نه‌كردووه.
له ساڵهاتی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه‌دا، نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له كۆماری ئیسلامی و هه‌زاران سڵاو و درود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان له شاری مهاباد.
بێ گومان دوور نییه ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته سامناكه له دادگای عه‌داڵه‌تی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا، موحاكه‌مه بكرێن و سزای شایسته‌ی خۆیان وه‌ربگرن.