کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

 47کۆچبەر لە نێو‌ دەریادا لە برسان مردن

مردنی 47 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریا به‌ هۆی برسیه‌تی 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، 47 کۆچبەر بەھۆی مانەوەیان بۆ ماوەی دوو ھەفتە بەبێ ئاو و خۆراک، لەسەر بەلەمێک له‌ نێو ده‌ریادا، گیانیان لەدەستدا.

 کۆچبەرەکان، ویستوویانه‌ لە باکووری ئەفریقا لە کەنارەکانی دەریای “ئەتڵەس”وە بگەنە دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا، بەڵام بەھۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان، لە ناوەڕاستی دەریادا گیریان خواردووه‌. بەپێی ئەو راگەیێندراوە، سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، بەلەمێک بە 54 سەرنشینەوە کە سێ كه‌سیان منداڵ بوون، لە باکووری ئەفریقا لە کەنارەکانی دەریای “ئەتڵەس”وە، بەڕێکەوتووە و له‌ ڕۆژی ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ئه‌و به‌له‌مه‌ لەلایەن ئاسایشی ده‌ریایی “مۆریتانیا”وە دۆزراوەتەوە، له‌ كۆی سه‌رنشینه‌كانی به‌له‌مه‌كه‌، حەوتیان لە ژیاندا ماون و 47 سەرنشینەکەی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.