کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

39 کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دیپۆرتی تورکیا کرانەوە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

39 کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دیپۆرتی تورکیا کرانەوە، کە زۆرینەیان

چالاکڤانێکی کۆچبەران لە یۆنان، ڕۆژی سێشەممە وتی: “22 کۆچبەریان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و 17 یان خەڵکی باشووری کوردستانن”.

کۆچبەرەکان لە تورکیاوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتبوون، ڕۆژی ١٨ ی ئەم مانگە لە یۆنان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون.

ئەو چالاکوانە کە لەگەڵ کۆچبەرەکاندا قسەی کردوووە دەڵێت: “یۆنان رەوانەی تورکیای کردنەوە و کۆچبەرەکان خۆیان پەیوەندییان بە پۆلیسی تورکیاوە کرد و دوای چوار کاژێر پۆلیس چوو بە هانایانەوە و بردنییەوە تورکیا”.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی کۆچبەرەکان تۆماریان کردووە، لەنێو بەلەمەکەدا ژمارەیەک ژن و منداڵ هەن.

هەر رۆژی سێشەممە ١٩ ی مانگ هەواڵی دیارنەمانی دوو بەلەمی دیکەی کۆچبەران کە لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون بڵاوبووەتەوە و دەگوترێت زۆرینەیان کوردن.

بە گوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆچ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 12ـی مانگی ٨، 85 هەزار و 747 کۆچبەر چوونەتە ئەورووپا کە 80 هەزار و 708یان بە دەریادا چوون. لە هەمان ماوەدا هەزار و 212 کەس لەو رێگەیەدا بێسەروشوێن بوون یان مردن لەکاتێکدا کە ئاماری پار سێ هەزار و 812 کەس بوو.