کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕاگەیاندنی شوڕای نوێنەرانی ئەحزاب، سازمان و هێزە چەپ و کومونیستەکان
بۆ مەحکوم کردنی هێرشی هێزە نیزامیەکانی تورکیە و کوشتاری بەکۆمەڵ لە ناوچە کورد نشینەکان

 هەرلەم بابەتەئێعدامی بە کۆمەڵ ناتوانێ کرێکاران چاوترسێن بکات
٢٠١٥، ساڵی ره‌نج و تراژێدیای په‌نابه‌ران
پشتیوانی لە حەماسەی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانی تورکیە، پێویستیەکی سیاسی
خەڵکی کوردستان و شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیس
ئەسپەکان لە سەرەو ژووریدا گازلەیەک دەگرن
حکومەتی تورکیە لەم رۆژانەی دواییدا هێرشێکی بەرینی بۆ سەرکوتی جەماوەری خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان دەست پێکردوە. دە هەزار کەس لە هێزەکانی ئەڕتەش لەگەڵ هێزە تایبەتە عەمەلیاتیەکان، هێرشە نیزامیەکانیان لەدژی ناوچە کورد نشینەکانی تورکیە لە ئاستێکی بەریندا پەرە پێداوە. جزیرە، سلوپی، نسیبین، کربوران و ناوچەی سور لە شاری دیاربەکر لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەم عەمەلیاتە قورسەی سەرکوتن. هێزە نیزامیەکانی تورکیە بە فرۆکەی جێت ی شەڕکەر، تانک و تۆپخانە و چەکی قورسی تر ئەم ناوچانەیان کوتاوە و ئاگریان داون و دواتر بە بڕینی بەرق، ئاو و هەموو خزمەتگوزاریەکی شاری هەوڵیاندا دانیشتوانی ئەم ناوچە وێران کراوانە بەچۆکدا بێنن. بەپێی ئەو وێنە و ڕاپورتانەی بەشێوەیەکی موستەنەد بڵاو کراونەتەوە لەم ناوچانەدا خەڵک ناچارن مردوەکانیان لە سەهۆڵدا ڕابگرن لەبەر ئەوەی هێزە هیرشکەرەکانی ئەڕتەشی تورکیە لە ڕێگای گەمارۆوە ئیجازە نادەن پەیکەرەکان ببرینە نەخۆشخانەکان. لە هاوینی ئەمساڵ بەم لاوە سەدان کەسی غەیرە نیزامی شاملی منداڵ، ژن و بەساڵاچوان لە جەریانی عەمەلیاتی نیزامی و بەخوردی چەکدارانە لە نێوان هێزە ئەمنیەتی و نیزامیەکانی دەوڵەتی تورکیە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی لاوی کورد، کە ناوچەی خۆ بەڕێوەبەریان لە هێندێک لە شارە کورد نشینەکان دروست کردوە، کوژراون. هێزە نیزامی و ئینتیزامیەکانی دەوڵەتی تورکیە خەڵکی ئەم ناوچانە ناچار بە چۆڵ کردنی ماڵەکانیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەیەکی تر دەکەن. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریەکان بەهۆی ئەم سیاسەتەوە سەدان هەزار کەس مەجبور بە کۆچ کردنی ناچاری لە ناوچە مەسکونیەکانیان بوون و ئەم ڕەوتەش هەروا لەحاڵی زیاد بوون دایە.616

” حیزبی داد و گەشە پێدان” لە هەڵبژاردنی مەجلیسی تورکیە لە مانگی ژوئێندا شکستی خوارد و بەم جۆرە خیاڵبافیە بەرزە فڕەکانی ” ڕەجەب تەیب ئۆردوغان” ڕێبەری حیزب بۆ کردنی نیزامی سیاسی تورکیە بە نیزامی ڕیاسەت کە واتاکەی ڕەسمیەتدان بوو بە دیکتاتۆڕی تاکە کەسی ئەو، بەر با چوو. شکستی ” حیزبی داد و گەشە پێدان” لەم هەڵبژاردنەدا هاوکات بوو لەگەڵ سەرکەوتنی بەرچاوی ” حیزبی دیموکراتیکی گەلان” ( ه. د. پ) کە توانی هەشتا کورسی لە پاڕلمانی تورکیەدا بەدەست بێنێ. ” ڕەجەب تەیب ئۆردوغان” بۆ قەرەبوی ئەم شکستە سیاسیەی بە ژێر پێنانی تەوافوقی پێکهاتو لەگەڵ ” پ. ک. ک” بۆ بە ڕەسمی ناسینی مافی نەتەوەیی خەڵکی کورد ڕەوتی ئاشتی دوو ساڵەی کۆتایی پێهێنا و لە ڕێگای ڕەد کردنەوەی بە تەواوەتی مافەکانی خەڵکی کورد شەڕی نیزامی لەدژی هەڵسوڕاوانی کورد دەست پێکرد و هەوڵیدا بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجە سیاسیەکانی سواری شەپۆلی هەستی ناسیۆنالیستی و شۆونیستی بەشێک لە کۆمەڵگای تورکیە بێت و بەم جۆرە توانی لە هەڵبژاردنی دوبارەی ئەوەڵی نوامبری ٢٠١٥ دا زۆرینەی پاڕلمانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی پێکهاتوو لە ” حیزبی داد و گەشەپێدان” بە دەست بێنێ. توند کردنەوەی سەرکوت لەدژی مافە نەتەوایەتی و دیموکراتیکەکانی خەڵکی کورد هاوکاتە لەگەڵ هێرش بۆسەر ئازادیە سیاسی، مەتبوعاتی و ڕەسانەییەکان، گرتنی هەڵسوراوانی چەپ و پێشکەوتن خواز، رۆژنامە نووسان و نەیارانی حکومەت کە لە ئێستادا لە ئاستێکی بەرین لە تورکیە لە ئارادایە.ئێمە وێڕای پشتیوانی لێبڕاوانەی خۆمان لە مافی دیاریکردنی چارەنوو و خەباتی دیموکراتیک و ئازادی خوازانەی چینی کرێکار و خەڵکی کورد، پەرەسەندن و قوڵبونەوەی خۆ بەڕیوەبەری وەک یەکێک لە مافە بنەڕەتیەکانی شارۆمەندی، یەکسانی حوقوقی ژنان لەگەڵ پیاوان لە هەموو ئاستەکاندا، بەڕەسمیەت ناسینی مافی سەرجەم کەمینە نەتەوەیی، مەزهەبیەکانی تورکیە، کرداری سەرکوتگەرانەی حکومەتی تورکیە و پشتیوانی هێزە ئیمپڕیالیستیەکان لەم کردارە سەرکوتگەرانە بەتوندی مەحکوم دەکەین.ئێمە داوا لە سەرجەم هێزە کومونیست، سوسیالیست، ئازادی خواز و پێشکەوتوەکانی تورکی، ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دنیا دەکەین کە بە هەموو شێوەیەکی مومکین و کاریگەر هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی خێرای کرداری سەرکوتگەرانەی حکومەتی تورکیە کە دەستی داوەتە پاکسازیەکی قەومی بێ بەزییانە و کوشتاری بەرینی کەسانی غەیرە نیزامی و لەدژی ئەم کردارە، دەست بدەنە دەبڕینی ناڕەزایەتی.بژی هاوپشتی نێونەتەوەییبژی ئازادی بژی سوسیالیزم
بروخێ ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامیشوڕای نوێنەرانی ئەحزاب، سازمان و هێزە چەپ و کومونیستەکان
شەممە ٥ ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٤ بەرابەر لەگەڵ ٢٦ ی دسامبری ٢٠١٥

ناوەکان:١- یەکێتی چەپی ئێرانیانی دەرەوەی ولات٢- یەکێتی چەپی سوسیالیستی ئێرانیەکان
٣- کۆمیتەی یادمانی کوشتاری زیندانیانی سیاسی دەیەی ٦٠ لە ئێران- مونتڕاڵ کانادا
٤- حیزبی کومونیستی ئێران
٥- سازمانی ئیتیحادی فیداییانی کومونیست
٦- سازمانی ڕاهی کارگەر
٧- سازمانی کارگەرانی ئینقلابی ئێران ( ڕاهی کارگەر)
٨- شوڕای پشتیوانی لە خەباتی ئازادی خوازانەی خەڵکی ئێران- ئەستکهولم
٩- شوڕای هەڵسوڕاوانی سوسیالیست و ئازادی خواز- هامبۆرگ
١٠- کانونی ئەندیشەی کۆپنهاگ- دانمارک
١١- کانونی هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانی ئێران- گوتنبێرگ
١٢- کومیتەی پشتیوانی لە خەباتی بزوتنەوەی کرێکارانی ئێران- دانمارک
١٣- کۆمیتەی پشتیوانی لە خەباتی کرێکارانی ئێران- فەنلاند
١٤- کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی سازمانی فیداییان ( ئەقلیەت)
١٥- ناوەندی هاوپستی لەگەڵ بزوتنەوەی کرێکاری ئێران- رۆئاوای ئاڵمان
١٦- هەستەی ئەقلیەت