ڕۆژی ڕابردوو، كۆبوونه‌وه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ئێران و سه‌ركوتی هاووڵاتیان له شاری نیویۆركی ئا‌مریكا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری وڵاتان، و چالاكانی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به پێشێلكردانی مافی مرۆڤ و توندوتیژییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دژ به خۆپێشانده‌ران، ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد.له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه كه پێویسته به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی به‌ربڵاوی هاووڵاتیان، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ده‌سڕێژی گولله بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و هه‌روه‌ها جه‌نایه‌ته‌كانی دیكه كه له ئه‌م ماوه‌یه‌دا ڕووی داوه، به‌رپرسیار بێت و تاوانباران سزا بدرێن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هوشداری به كۆماری ئیسلامی درا كه به‌رده‌وامی پچڕانی ئینتێرنێت، ڕێگری له ده‌سڕاگه‌یشتنی هاووڵاتیانی ئێرانی به ئازادی و زانیاری ده‌كات و پێویسته له زووترین كاتدا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
