کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان
په‌یامی پشتیوانی دایكانی شۆڕشگێڕی كۆبانی بۆ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ دایكانی شۆڕشگێڕی دانیشتووی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك په‌یامی پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دووپات كرده‌وه‌.

پاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك كه‌ ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر چه‌ك دانه‌نێن به‌ چه‌كه‌كانیانه‌وه‌ ده‌یاننێژن، دایكانی شۆڕشگێڕی كۆبانی و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: ده‌یان ساڵه‌ كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن و قه‌د كۆڵمان نه‌داوه‌، هیچمان بۆ له‌ده‌ست دان نییه‌ و به‌ سه‌ر و ماڵ و گیانه‌وه‌ پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ده‌كه‌ین و دڵنیاین كه‌ سه‌ر ئه‌كه‌وین.