بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەڕ و پێکدانان، زیادبوونی برسییهتی، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پەتای کۆرۆنا بوونەتە هۆی ئەوەی لەمساڵدا، ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتیی مرۆیی هەیە، بۆ 235 ملیۆن و 400 هەزار کەس بەرزببێتەوە،.
“شەهیبا مانتوو”، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای پەنارانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لهم بارهوه دەڵێت: “ئێمە نیگەرانین لە کاریگەری ململانکە لەسەر ژنان و کچان. نزیکەی ٨٠ له سهدی ئەو چارەکە ملیۆن ئەفغانیانەی کە ئاوارەبوون ژن و منداڵن. نزیکەی 400 هەزار کەسی سڤیل لە سەرەتای ئەمساڵەوە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبێڵن و چوونەته پاڵ ئەو 2 ملیۆن و ٩٠٠ ههزار ئەفغانیانەی کە پێشتر لە ساڵی 2020 ئاوارە بووبوون.” له لایهكی دیكهوه 2 ملیۆن و 100 هەزار کەس بەهۆی شەڕی نێوان حکومەتی ناوەندیی ئەسیوپیا و بەرەی رزگاریخوازی هەرێمی تیگرای لە باکووری ئەو وڵاتە ئاوارەبوون. بەگوێرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور، بە تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، 10 ملیۆن و 300 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی شهڕ و نا ئهمنی، لافاو، بوومەلەرزە، ئاگری دارستانەکان و کارەساتە سرووشتیەکانی دیکە ئاوارە بوون.