کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان
کوژرانی مێرمنداڵێكی بەلووچ لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە ئێرانشار

ڕۆژی هەینی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، چەکدارانی نەناسراو لە گوندی “بەغدانییە”ی سەر بە شاری ئێرانشار تەقەیان لە لاوێكی به‌لووچ كرد و كوشتیان.

به‌پێی زانیارییه‌هكان، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە “فەردین زەردکووهی”، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی گوندی بەغدانییە ڕاگەیەندراوە. بە وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، فیشەکێك بەر سەری ئەم لاوه‌ کەوتووە و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین لاوی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم كوژراون.