ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، خۆرێکە بۆگەشت ڕەنجدەران
ئاسۆیەکی یەکجار بەرزە، بۆ دیتنەوەی ڕێبازی ژیان
ئێوە مشخڵداری تازەی بزوتنەوەی ڕاسانی نوێن
لە مێژوودا زۆردەگمەنن، بۆ چۆن ژیان گەل ئەدوێن
کاروانێکی چاوکراوەی خەباتێکی سەدەی بیستن
بۆگۆڕانی بیچمی کۆنا، لە گەڵ بیری نوێدا هاوڕێن
نیشانتاندا هەست و بیرتان، چەندە تیژە لە شۆڕشا
بۆیە کۆمڵگای ڕۆژهەلات، بۆهەرمان وبۆتە هەوێن
جیل لەدوای جیل، پێگەتانەو ڕؤڵی نوێخوازی لەناخا
ناتوێنەوە ئیدەکانتان، قەڵای پۆڵایین سەر ڕێن
پیرۆزبێت ئەو رۆژە مەزنە، لە هەموو ڕەنجدەری وڵات
بە کام پێنوس بەیانی کەم، قوڵایی ئەزمون و تا کوێن
پێشڕەوانی شۆڕشێکی حەقخوازانەی، کوردستانن
دژداری نەریتی کۆن و خوازیاری جیهانێکی نوێن
چونکە دڵی ڕەنجدەران و لە گەلدایە، قەد نامرن
گلێنەی چاوی خەباتی یەکسانیخوازی ها لە شوێن
بۆ ئازادی و بەرابەری و سوسیالیزم پرچمدارن
پێکەوەژین ئامانجتانەو تێکۆشانێکی ئاورین
ڕەمزی گەورەی مانەوەتان، مەیین لەدڵیڕەنجدەرە
بۆیە پێگەی هەتا سەرتان، بۆتە خۆشەویسترین ئەوین
کانگایەکی خوڵقێنەرن و هەتاوێکی پڕ تەوژمن
لە ئامێزی پاڕاستنا، فێرگەیەکن یەکجار بژوێن
٧/٦/٢٠٢٣ ژاکاو