ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان،٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێ ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، “دیاکۆ بەهرامی”، خەڵکی گوندی “ماسان”ی سەر بەشاری کامێران و “ئەمیر زەندی” خەڵکی شاری سنه به‌تۆمه‌تی به‌شداربوون له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌روه‌ها فەرید مورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری “کرماشان”و دەرچووی زانکۆی پەروەردەی تاران، لە لایەن دادگای تاران سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.