کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

کێ ئەو خرۆشانەی خوڵقاند؟

کێ ئەو خرۆشانەی خوڵقاند؟

ژینا، هەتاوێکی  روون  بوو

تاریکستانی           تاراندن

ژینا، دەریایەکی   مەنگ  بوو

ڕوبارەکانی         جوڵاندن

ژینا،   ئاسۆی   سەرهەڵدانە

جوانەمەرگی     تین    وگڕە

بۆ     سوتانی    ستەمکاران

لە    یەکانگیریدا        پڕە

ژینا، هیچ   سنوور  ناناسێ

دژی  پەچەو  چوارشێو  وێستا

بۆ  بەرابەری    ویەکسانی

ئاڵای  سەربستی  لە دەستا

ژینا، هەوێنی هەستان  بوو

پنگخواردووی  کۆمەڵگای  هەژاند

کوردستانی     شؤڕشگێڕی

لە هەموو  ئێراندا   ناساند

ژینا،   هاوپشتی   دەگمەنی

کردە  ئاڵقەی  یەکانگیر  بوون

بۆ گشت   خەڵکی   وەگیانهاتوو

دژی   زۆردار   بوو    بە   هەڵچوون

ژینا،         تەوژمی     تینێکە

خۆری     ڕزگار    بوونی   پێیەو

بۆ     توانەوەی      چەوسێنەران

ژن ،  ژیان ،   ئازادی   هاوڕێیە

ژینا،     نیوەی       کۆمەڵگایە

ڕادەماڵێ          دیکتاتۆران

بۆکردنەوەی      دەراوی  روون

ئاخوندیسم      دەکا          وێران

ژینا،    ژینی       تازە    دێنێ

کۆنەپەرستی      قڕ     دەکا

بەو      شۆڕشەی  لە    ناخیایە

چەوسانەوە      بڕ بڕ    دەکا

ژینا،   مێژووی     ژنی   کوردە

پێشڕەی      خەباتی      سوورە

بۆ     ئاخێزی        سەراسەری   

ڕەنگدانەوەی     بێ     سنوورە

ژینا،     شەپۆلی       دەریایە و

بۆ        ڕاماڵین    کەوتۆتە   ڕێ

بۆ    گشت    زۆردار    و ژن   کوژان

هەرچی    لە     ڕۆژهەڵات      هەبێ

ژینا،    بۆ     چۆن    ژین    خوڵقا  بوو

بۆیە     مەرگی    بوو    بە   هەڵچوون

هەرچی       زاڵم     و        زۆردارە

ژینان     دەکا     هەپڕون      هەپرون

ژینا،         ئەستێرە        گەشەکەی

ژنی        چاوکراوەی     جەسوورە

کاروانی      هەستی        پێشڕەوە

ئاسۆی         ڕزگاری     سنوورە

بۆپێشەوە           تاسەرکەوتن            تاڕاماڵین

تاهێنانەدی    دونیای    بێ    چەوساناەوەو      پڕ لەشادی

بۆ  مرۆڤی   ئەو    سەدەیەی    پڕ  ئازار    وچەرمەسەری

بۆ    یەکیەتی      وبۆ   هاوپشتی      بۆئاوەدانی        وئازادی

یوتەبوری  ژاکاو          ٢٨/٩/٢٠٢٢