کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم

وەرگێران لە ئینگلیزیەوە:
هێمن ئەمانی  فواد

مارکسیسزم و ئێکۆ سۆسیالیزم

مارکس بازنەی سەرمایەداری لە سێ پیتدا کورت کردۆتەوە: “مسم”. ڕەوتی بەرهەمهێنان بە پارەپوڵواتەمدەست پێدەکات. ئەم پارەیە بۆ بەکارهێنانی کرێکاران، سەرچاوە سروشتییەکان و پیشەسازی بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی کاڵاشتومەکسەرمایەگوزاری دەکرێت واتەس“. دواتر ئەو کاڵا بەهەمهێنراوانە بە نرخێکی زیاتر لە تێچووی سەرەتایی خۆی دەفرۆشرێتەوە کە ئەمەش بە واتایمدێت. شێوازی گۆڕانی کۆی پارەی تێچووی سەرەتایی بۆ پارەیەکی زیاتر، لە نهێنی چەوساندنەوەی کرێکاردایە ئەو کاتەی کە سەرمایەدارخاوەنی پارەحەقدەستێکی کەمتر لە نزخی ئەو کاڵایەی کە کرێکار بەرهەمیهێناوە دەدات بە کرێکاران. لەگەڵ ئەوانەشدا زێڕاندن و بەهرەقازانجکێشاندنەوە لە سروشت و زەوی بەشێکی جیانەکراوە و گرنگە لە خوێنی سەرمایەداریدا بۆ بەردەوامبوون و گەشە.

سەرمایە هەموو سەرچاوە سرووشتیەکان، هەروەک کرێکاران، بە ڕێڕەوی تێچوویەکی سادە لە ڕەوتی بەرهەمهێناندا دەبینێ. لەسەر هەموو سەرمایەدار و خاوەنپارەیەک زەروور و شەرتە ئەم ڕێڕەوە سادانە بە هەرزانترین نرخ و خێراترین شێواز بەدەستبێنێ. هەروەکوو ڕێکەتننامە کۆمەڵایەتیەکەی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆپنهاگن کە بەجۆرە ڕوونکردنەوە دەدات: “لە سەرمایەداری ئێمەدا زەوی دەبێتە سەرچاوەی مەواد و پێداویستی خاوی بەرهەمهێنان، وە مرۆڤ دەبێتە بەکارهێنەر و ئامرازی بەرهەمهێنان، وە مرۆڤ نەوەک کەسانێک کە بوونیان هەیە بەڵکوو وەکوو کەسانێک کە خاوەنی شتێکن دەبنە جێگەی بایەخ و نرخ.” وە کاتێک کە سەرمایەی سرووشتی و کرێکاران بە بەشێکی سادەی بەرهەمهێنان لە سیستمێکدا ڕیزبەندی دەکرێن ئاساییە ئەگەر دەرچووی هەر ئەو سیستمە بۆ سەرمایە تەنیا ئەوشتە بێت کە دەکرێت بفرۆشرێت. لەسەر ئەم بنەمایە لە هیچ گۆشە و لایەنێکی ئەم سیستمەدا پاشەڕۆ  گرنگیەکیان نییە و بە ئەژمار نایەن. بۆ پێشەسازی کارگەکان هیچ گرنگ نییە کە لە کوێ، وە چەندە پاشەڕۆ بەرهەمدەهێندرێت، بۆ ئەوان تەنیا فرۆش گرنگە و هیچیتر.

کێبڕکێ، بزوێنەری سەرەکی سەرمایەداری، وورد بوونەوە لە قازانجکردن بۆ سەرمایەدار تا ئاستی مەرگ مسۆگەر دەکات. ئەگەر کۆمپانیا یان کارگەیەک بیهەوێت سەرچاوەگەلێکی پێویست بۆ کەمکردنەوە و نەمانی پیسبوونی هەوا، بڵاوکردنەوەی کاربۆن و پاشەڕۆ خەرج بکات، لە هەمانکاتدا دەبێت بەردەوام لەگەڵ ئەو کۆمپانیا و کارگانەی کە وەها خەرجێک ناکەن و لە ئەنجامدا دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان هەرزانتر و بە ڕێژەی زیاتر بفرۆشن، لە کێبڕکێی بەردەوامدا بێت. لە ئاکامدا ئەو کۆمپانیابە ویژدانەبە خێرایی لە بازنەی بەشەکەی خۆی لە بازاڕی فرۆشدا دەردەکرێت. کەوایە سەرمایەداریبە ئاگاداربوون لەوەی کە تەنیا پارەیە، لەجیاتی سودبەخشیی یان شیاو بوونی کاڵا لە ڕەوتی بەرهەمهێناندادەبێتە هۆی تەنیا سەرنج خستنە سەر قازانجی کورتماوە بە مانای بەشێک لە ژێربەنای ئەم سیستەمە بۆ پێشکەوتن لە پانتایی ئەم یاریەدا. ئاشکرایە کە جەخت کردنەوە لەسەر قازانجی کورتماوە بۆ سرووشت کوشندەیە. سرووشتێک کە لەسەر بنەمای پێناسە و ڕوونکردنەوەکان بابەتێکی درێژماوەیە.

هەروەها بازنەی مسم هەم بە واتای گەشەی بەردەوامی سەرمایەدارە، تا بتوانێت لەم کێبڕکێیەدا بمێنێتەوە، وە هەم بۆ کۆی هەموو سیستمەکەیە. هەموو بازنەی مسم ڕەوتێکی بێ کۆتاییە چوونکە ئامانجی کۆتایی نەوەک بەرهەمهێنانی کاڵایەک بۆ بەکارهێنان یا سودبەخشی بەڵکوو ئەو پارەیەیە کە خۆی لە خۆیدا هیچ ناکات مەگەر سەرمایەگوزاری و خستنەگەڕ لەڕەوتی بەرهەمهێنانی داهاتوودا. ئەم زەروورەتە بۆ گەشە و بڵاو بوونەوە بەهەر نرخێک سەرمایەداری دەخاتە بەرانبەر سرووشت و ژینگە: هەم بەو هۆکارەی کە تێچوو و مەوادی سەرەتایی لە ڕەوتی بەرهەمهێناندا موحتاجە بە تاڵانی ئەو سەرچاوە سرووشتیانەی ئێمە، بە خێراترین شێوە کە بتوانێت. وە هەم لەبەر ئەوەی کە پێویستی زیاتری بە کڕیار هەیە کە تا ئەو جێگەیەی بۆی دەکرێت بەرهەمەکانی بفرۆشێت. پێویستی بە مەواد و هێزی زیاترە بۆ بەردەوامی و گەشە، سەرمایەداری بە شێوەیەک کە جێگای قەرەبووکردنەوە نەبێت دەخاتە بەردەم هەسارەیەکی جێگیر و بناغەدار.

لەڕاستیدا بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئاکادیمی تایبەتی زانستییرێکخراوێکی سەربەخۆیە لە ئامریکائابووری جیهانی لە ساڵی ١٩٨٠وە لە سنووری توانایی بوژاندنەوەی زەوی تێپەڕیوە و لە ساڵی ١٩٩٩ تا ئاستی ٢٠٪ لەو سنوورە دوورتر کەوتۆتەوە. لە ئێستادا ئەو مەودایە تا ئاستی ٣٠٪ بەراورد کراوە.

مارکس و ئێنگێڵس ئەم بابەتەیان لە مانیفێستی کۆمۆنیستدا بە شێوەیەکی پاراو و کورت باس کردووە: ” کۆمەڵگای بۆرژوازییسەرمایەداری  نوێ لەگەڵ شێوازەکانی بەرهەم هێنان، ئاڵوگۆڕ و خاوەندارێتیتایبەتخۆی –(کۆمەڵگایەکە هەر دەڵێی ئامرازە زەبەلاحەکانی بەرهەمهێنان و ئاڵوگۆڕی لە غەیبەوە هێناوە)- لە ئەفسوونکارێک دەچێ کە ئیتر توانای کۆنتڕۆڵکردنی هێزەکانی جیهانی ژێرەوەی کە بە سیحری خۆی هێناویەتە حزوور نەماوە.”

ئێکۆسۆسیالیزم چییە؟

ئێکۆسوسیالیزمبریتییەلەئاوێتەیدووشێوەیتەواوکەرییەکتر،وەکووبیرکردنەوەلەمرۆڤولەسرووشتیدەوروبەر. ووشەیئێکۆلە زانستی ئێکۆلۆژیژینگەناسییدا جەخت کردنەوەیە لەسەر پەیوەندی و ئینتێرئاکسی یان ئاوێتەبوونێکی ڕەوان و ئاڵوز لە نێوان بەشە زیندوو و نا زیندووەکانی ناو ئێکۆسیستەمێک. بە شێوەیەکی ڕوون ئێکۆلۆژیستەکانژینگەناسانلە گەڕان بەدوای وەڵامی ئەوەدان کە چۆن هۆکارە ژیان درووستکەرەکان (life-supporting) لەناو یەک ئێکۆسیستەمدا دەتوانێ بەهۆی ئاکار و جووڵەی یەک بوونەوەرەوە، بۆ نموونە مرۆڤ بشێوێت و بکەوێتە مەترسی لەناوچوون.

بەڵام ئێکۆلۆژی شیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ناتەواوە. ئێکۆلۆژی هیچ ڕێگایەکی نییە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە چۆن هۆکارە سیاسی و ئابووریەکان دەبنە هۆی ڕەفتاری مرۆڤانە و ئەوەی کە گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتیەکان چۆن ڕوودەدەن. ئێکۆسۆسیالیزم ڕوانگەی ئێکۆلۆژی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەخلاقی دەڵەمەندی هزر و کرداری سۆسیالیستی مارکسیستی تێکەڵی کردووە. مارکسیزم ئەوەمان پیشاندەدات کە قەیرانی ئێکۆلۆژیکی بنچک و ڕیشەی لە سیستەمی سیاسی و ئابووری وێرانگەری سەرماەداریدایە و رێگەیەک دەخاتە بەر بۆ تێگەیشتن لە شێوەکاری ئەو سیستەمە، هەروەها جەختکردنەوە و پەنجە خستنە سەر سیستەمێکە ئەولای سەرمایەداری کە تێیدا بەرهەمهێنان لەسەر بنەمای پێویستیەکانی مرۆڤ بەرەوپێش دەڕوات. لە هەمان کاتدا قەیرانە سرووشتیەکانی وەکوو ڕووداوی چێرنۆبیل لە ئۆکراین و ووشک بوونی دەریاچەی ئاڕال ئەوەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە تەنها خەبات لە دژی سەرمایەداری و تەنانەت لەناو بردنیشی بەس نییە. لەم ڕوانگەیەوە ئێکۆسۆسیالیستەکان بۆ ئەو شێوە نوێیەی سوسیالیزم هەوڵ و خەبات دەکەن کە پێگە و شوێنی مرۆڤ لە هەموو پانتایی هەسارەژینگەدا دەخاتە بەرچاو.

خاڵی دەستپێکی ئێکۆسوسیالیستەکان ئەم پێشفەڕزەیە کە لەناوچوونی ژینگە و سرووشت، وە هەروەها نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە یەک سەرچاوەی هاوبەشەوە سەریهەڵداوە: دونیایەک کە تێیدا قازانج، ئاسۆ و ئامانجی کۆتاییە. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ڕزگاری مرۆڤ لە سەرمایەداری و ئەربابەکان لەگەڵ ڕزگاری زەوی و هەسارەژینگە لە شێرپەنجەی سەرمایەداری لەیەک ڕاستە و ڕیگاوە بەرەوپێش دەڕوات. کەوایە بە پێچەوانەی زۆربەی بەشەکانی تری بزوتنەوەکانی ژینگەپارێزی، ئێکۆسوسیالیزم چوارچێوەیەکی بەربڵاو دروستدەکات کە تێیدا خەبات و بزوتنەوەکانی تریش پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر هەیە. ئێکۆسوسیالیزم چوارچێوەیەکی بێ جووڵە و مەنگ نییە و تێیدا لە نێوان ئێکۆسۆسیالیستەکاندا باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕێگەچارە کورتماوەکانیش بە شێوەیەکی تەندرووست و زیندوو بەردەوامە. هەموو ئێکۆسوسیالیستەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەرمایەداری هیچ ڕێگایەکی تری جگە لە داڕمان و لەناوچوون نییە لەکاتێکدا لەسەر ئەو باوەڕەشن کە تەنیا ڕێگای بەرەوپێش چوون لە هاوکاری زیاتر لەگەڵ ڕێکخراو و سازمانە ناسۆسیالیستەکاندایە (مەبەست لێرەدا ئەو ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنیانەیە کە لە خەبات بۆ ڕزگارکردنی ژینگە و هەسارەژینگەدان)(١). ئەوان هەروەها لەسەر ئەو باوەڕەشن کە دەبێ بەشێکی گەورەی ئیسلاحات و گۆڕانکاریە ژینگەیی و سرووشتیەکان بخرێنە ژێر چاوەدێری، بەتایبەتی ئەوانەی کە خەباتکاران و هەڵسوڕاوان ڕادیکاڵتر و شاخە جیاکانی بزوتنەوەی ژینگەپارێزی زیاتر لەیەک نزیک دەکاتەوە.

سەرمایەداری و قەیرانی ژینگەیی و سرووشتی

کۆمۆنیست و ئێکۆسۆسیایستەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەرمایەداری سیستەمێکی سیاسیئابووریە کە هەروەک هەموو سیستمەکانی پێش خۆی کاریگەری لەسەر بوارەکانی ژیان هەیە لە پانتاییەکدا کە پەیوەندی پێوەیەتی. سەرمایەداری لە شێوەی ئەمڕۆیی خۆیدا خاوەنی چوار تایبەتمەندیە:

  • هەموو بڕیارە ئابووریەکان لەلاین بیرمەندانەوە و بەبێ هیچ جۆرە وەئەستۆ گرتنێکی گشتی ئاکامەکەی و لەسەر بنەمای قازانجی زۆرتر هەڵدەبژێردرێن. کێبڕکێ بۆ قازانجی زیاتر، پیشەکان بێ پسانەوە و ڕاوەستان ناچاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی هەرچی زیاتری کاڵا و پێداویستیەکان جا ئەگەر پێویستیەک هەبێت بۆی یاخود نا، کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان بە کەمکردنەوەی ستانداردەکانی ژیانی کرێکاران، بە داسەپاندنی فیداکردنی ژینگە و سرووشت بۆسەر کۆمەڵگا، بە کەمکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنانی کاڵا و کاتی بەرهەمهێنانەکان و بەرهەمهێنانی ئەو کاڵا و پێداویستیانەی بۆ جارێک بەکاردەهێندرێن و بەرفراوانکردنی لەڕادەبەدەری کاڵا و پێداویستیە لوکس و گرانەکان. کاریگەری ئەم پڕۆسەیە لەسەر ژینگە و سرووشت ئاشکرایە: پاشەڕۆ، بەکارهێنانی ڕۆژ لەدای ڕۆژی سەرچاوەکان، پیسبوون، بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان کە بە تەقریبەن بەرهەمی لاوەکی هەموو بەشەکانی ئەم ئابووریەیە.
  • ڕێوشوێنی دەوڵەت و حکومەت بەجۆرێکە کە بۆ لەسەرپێ ڕاگرتن و پارێزگاری لە بیرمەندانی ئابووری، بەشێوەیەک پلان بۆ هەڵبژاردنەکان دادەڕێژرێت کە هێز و حکومەت لە دەستی سەرمایەدارەکاندا بمێنێتەوە. بەبێ دەوڵەت و یاسا، پێویستی و زۆرداری و زیندان و دیمۆکراسیە درۆینەکان، کۆمپانیا گەورەکان ناتوانن وەها سیستمێکی وێرانکەر و ڕوخێنەر زیندوو ڕاگرن. سەرەڕای ئەوانە و گرنگتر لەوەش ئەگەر کار و ئەرکی سەرەکی (وە ناڕاستەوخۆ)ی ڕێبەرانی ئەم سیستمە جەخت کردنە لەسەر، وە بەهێزکردنی ئەم سیستمەیە کەوایە ناتوانین چاوەڕوانیەکی وامان هەبێت کە ئەوان بتوانن کارێک بکەن جگە لە چاکسازیە بچووک و درەنگەکان. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کانادا سیستمی سیاسی لەژێر دەسەڵاتی دوو یان سێ  حیزب (زۆربەی کات هاوشێوە) دایە و هەلومەرجی ژینگە و سرووشت، بە چاوپۆشی لەوەی کە کامە حیزب لەسەر دەسەڵات بێت، بەردەوام ڕوو لە خراپتر بوونە. ئێمە وەکوو ئێکۆسوسیالستەکان لەسەر ئەو باوەڕەین کە دەبێ لە چوارچێوەیەکی بەدەر لە حیزبە سەرمایەداریەکان کار  و هەڵسوڕانی خۆمان بەرەو پێش بەرین.
  • پەروەردە، بزوتنەوەی سەرەکی و مەسرەفگەرایی توندڕەو، بانگەشە دەکەن بۆ ناسیۆنالیسم و وەتەنپەرەستی و باوەڕ هەبوون بە بازاڕی ئازاد. خەڵک، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، فێر دەبن کە ئەم سیستمە سیاسیئابووریە، لە ناخی خۆیدا دیموکراتیکە و بەشداری سیاسی تێیدا واتە دەنگدان و یان لەوانەیە ئیمزای خواستەکانپێتیشنەکانو نامە نووسینە بۆ نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان. فێر دەکرێن کە جێگەوپێگەی خەڵک لە کۆمەڵگادا بە گشتی لەلایەن توانایی و هەوڵەکانی خۆیانەوە دیاری دەکرێ نەوەک ئەو هەلومەرجەی کە تێیدا دەژین؛ فێر دەکرێن کە نەژادپەرەستی و پیاوسالاری دەمێکەیە لەناوچووە یان بابەتێکە پەیوەندیدار بە بۆچوونە تاکەکەسیەکانەوە، وە نەوەکوو کە ئەم سیستمە خۆی ڕێگەخۆشکەر و یارمەتیدەری بڵاو بوونەوەیەتی؛ فێریان دەکەن کە کار و بڕیارەکانی حکومەت بە نوێنەرایەتی و لەلایەن هەموو هاووڵاتیانەوەیە و نە لەلایەن و بە قازانجی چینی باڵادەست؛ کە وەفاداری و سەردانەواندن بۆ حکومەت یەکێکە لە ئەرکە پیرۆزەکان. کۆمەڵانی خەڵک لەژێر سێبەری بۆچوون و تیئۆریکۆتایی مێژووفێری ئەوە دەکرێن کە هیچ جێگرەوەیەکی جێگەی متمانە بۆ ئەم سیستمەی ئێستا بوونی نییە. بەڵام سەرچاوەگەلێکی جێگرەوە و بەدیل لە زانست و زانیاری هەیە و بەشێک لە ئەرکی ئێمە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بڵاو کردنەوە و بەکارهێنانیانە بۆ پوچەڵکردنەوەی کاریگەری ئەو ئەفسانە و پەروەردەیەی کە وەکوو بەربەست لەسەر ڕێگای گۆڕینی ئەم سیستمە دانراون.
  • ئیمپڕیالیزم یارمەتی دەگەیەنێت بە مانەوەی بیرمەندانی باکووری جیهان (بە ناوی خوازراوی وڵاتانی پێشکەوتوو)، کۆنتڕۆڵ کردنی سەرچاوە جیاوازەکان، دەستڕاگەیشتن بە هێزی کاری هەرزان و گەشەی بازاڕ بۆ کاڵا مەسرەفیەکانئەو کاڵایانەی کە مرۆڤ وەک پێداویستی ژیان بەکاریدەهێنێت“. بە شێوەیەکی ڕوونتر، ئیمپڕیالیزم پێویستی بە هەڕەشە یان بەکار هێنانی هێزی نیزامیە، بەڵام لەوەش بەولاوەتر، دەسەڵاتی ئیمپڕیالیزم لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی وەکوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی و بانکی جیهانی، پەیوەندیی و وابەستەیی ئابووری لەڕێگای یارمەتی دەرەکی و هەڵسوڕانەکانی ڕێکخراوە نا حکومیەکان و ڕێکەتننامەکانی بازرگانی ئازاد دادەسەپێندرێ. سەرەڕای چەوسانەوەی بێ بەزەییانەی کرێکاران لە جیهانی باشووردا، لە ئاکامەکانی ئەم سیستمە، وێرانکاریە بەرفراوانەکانی ژینگەیی لەو ناوچانەی کە پیشە و کارگە گەورەکانی کشتوکاڵ و کیمیایی و کانەکان بەبێ هیچ سنوورێک خەریکی کارن. لە دونیای باکووردا، بەهێزکردنی بۆچوونی نەژادپەرەستی و پیاوسالاری یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی هەلومەرجی هەنووکەیی، وە خوڵقانی هەلومەرجێک کە کرێکار نەتوانێ دوژمەنی هاوبەشی خۆی کە سەرمایەداری و چینی سەرمایەدارن بناسێتەوە. لە خاک و زێدی خەڵکە ناوچەییەکان و خۆییەکان بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەو خەڵکەی کە هەزاران ساڵە لەوێدا دەژین مەوادی خاو دەردەهێندرێت و پاشەڕۆکان لە قەراغ و دەوروبەری ئەو شارە گەورانەی کە پێست ڕەنگینەکان یان خەڵکی خۆیی و ناوچەکە تێیدا دەژین فڕێ دەدرێت. بەرهەڵستی و بەرگری لە بەرانبەر چەوسانەوە چ لە جیهانی باکوور و چ لە جیهانی باشوور ڕوو لە گەشەیە و ئێکۆسوسیالیستەکان دەبێ بە یەکگرتویی لەگەڵ ئەم خەباتانە خۆڕاگر بن و ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ کاریگەری زیاتر لەسەر ئەم جۆرە خەبات و هەڵسوڕانانە.

سەرمایەداری سەوز

نائۆمی کلاین لە کتێبەکەیدا،ئەمە هەمووشتێک دەگۆڕێت: سەرمایەداری و گۆڕانی ئیقلیمی (هەرێمی)”، ئەو ئاڵۆزی و گرفتەی ئەمڕۆکە تێیکەوتووین بەم شێوەیە ڕووندەکاتەوە: “ئەوەی کە رێگری لە لەناوچوون و داڕوخانی هەرێمیی دەکات و پێویستە، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مرۆڤە لە سەرچاوە سرووشتیەکانی زەوی، کەچی لەبەرانبەردا ئەوەی کە بۆ بەرگری و پاراستنی ئەم سیستمە ئابووریەی ئێستای ئێمە پێویستە و دەیخوازێت گەشە و فراوانی بێ سنوورە…”.

لە ئابووری سەرمایەداریدا، کۆمپانیا و کارخانە گەورەکان بە شێوەیەکی زۆر بێ بەزەییانە و بەردەوام و بێ بەرگری بۆ گەشەیان پێویستیان بە بەکارهێنانی هەرچی زۆرتری سەرچاوە سرووشتیەکانە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی زیاتری گازە پیسکەرەکان کە هەڵگری دوانەئۆکسیدی کاربۆنن. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەم کۆمپانیا گەورانە بەرنابەر بە کۆمەڵگا وڵامدەرەوە نین و هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن. ئەوان تەنیا بەرپرسیارێتیان لە بەرانبەر سەرمایەگوزارە تایبەتیەکاندا هەیە. وە ئەم سەرمایەگوزارانە (کە لەوانەیە من یان تۆ بین کە خەریکی سەرمایەگوزارین بۆ سەردەمی خانەنشینیمان) بەشێوەی سرووشتی بەدوای ئەوەوەن کە زۆرترین داهاتیان بۆ بگەڕێتەوە. قازانجی زاتر خوازیاری فرۆشی زیاترە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری سەرچاوە سرووشتیەکان و ئەوەی کە ماوەتەوە. بازاری کێبڕکێ گوشارێکی دووهێندە پێکدێنیت بۆ گەشە، چوونکە بۆ سەرکەوتن لەم بازاری کێبڕکێیەدا، کۆمپانیاکان ناچارن کە زانسە پیشەییەکان گەشە پێبدەن، گەشە بدەن بە پانتایی و دزەکردنی ئابووری خۆیان، هێڵی بەرهەمهێنانی نوێ پێکبێنن و شتی لەوبابەتە.

بەمشێوەیە کۆمپانیاکەن دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام بەرهەمهێنانی خۆیان زیادبکەن و بەردەوام کاڵای خراپی بێکەڵک بەرهەمبهێنن و بەردەوام بەدوای لەمۆدە خستنی ئەو کاڵایانە بن کە ئێمە تەنیا بە مەبەستی کڕین کڕیومانن تا ئەوان کاڵای بێکەڵکیزاتر و باشتربخەنە بنهەنگڵی ئێمە. ئەوان بەردەوام دەبێت سەرچاوە سرووشتیەکان بەکاربهێنن تا بتوانن کاڵای ناپێویست و خزمەتگوزاری بەرهەمبهێنن کە هیچ پێویستیەکی ڕاستەقینە چارەسەر ناکەن. لەم ڕێڕەوەدا، ئەوەی کە خۆی لێ نابوێردرێت پیسبوونی زاتری ژینگەیە. بابەتەکە ئەمەیە کە ئێمە لە هەسارەیەکی سنوورداردا دەژین و ئەگەر هەر بەمشێوەیە بەردەوام بین دوورنییە کە تووشی چارەنووسی دۆدۆ (باڵندەیەک کە لە سەدەی ١٧ی زایینی و بەهۆکاری ڕاستەوخۆی هەڵسوڕانەکانی مرۆڤ لەناوچووە) بین. کەوایە دەبێت چی بکەین؟

ئابووریناسانی سەرمایەداری، بەرپرس و خاوەنانی کۆمپانیا گەورەکان تا ئێستا بە دوو شێوە لەگەڵ ئەم کێشەیە هەڵسوکەوتیان کردووە. زۆرینەی ئەوان خۆیان بواردوە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم کێشەیە. تەنانەت هەندێک لە ئیدیۆلۆژیکەکان و هێرشبەرەکای وەک ئیکسۆن مۆبیل ExxonMobile ، حاشا لێکەرانی گۆڕانی هەرێمی و ئیقلیمی پشتیوانی ماڵی دەکەن (لەم نموونەیەدا کۆمپانیای ئیکسۆن دەستی داوەتە هەڵکەندن بۆ دۆزینەوەی نەوت لە ناوچەکانی باکووری ڕووسیا کە بەهۆی گەرمبوونی جیهانیەوە کە هەر ئەمانە حاشای لێدەکەن سەهۆڵەکانی تواوەتەوە). بەڵام هەندێکیتر، ڕاستەقینە بوونی بابەتەکەیان قبوڵ کردووە بەڵام هەوڵ دەدەن بە نیشاندانیسەوزبوون و ژینگەپارێز بوون، خۆیان وەک بەکارهێنەر، کارمەند و سەرمایەگوزارانێکی بەئاگا و هاوڕێی ژینگە نیشانبدەن. لە ئاکامدا ئەوان پاشەڕۆی کەمتر بەرهەم دەهێنن و رێسایکێڵ (دووبارە بەکارهێنان) پێشنیار دەکەن بە هەمووان. ئەوان خەریکی بەرهەمهێنانی کاڵاگەلێکی سەوز وەک خواردنە سروشتیەکان، خاوێنکەرەوەی بێ مادە ژەهراویەکان، کەلوپەلی ناوماڵ و گڵۆپی کەم مەسرەف و شتی لەوبابەتە دەخەنە ناو بازاڕەوە و دەکڕن و بۆردی وزەی خۆر لەسەر سەربانەکانیان دادەنێن و کاری لەم شێوەیە.

بۆ دڵنیابوونی زیاتر، ئێمە هەموو خۆراک و کەلوپەلەکان و خانوەکانمان لەگەڵ ئەم شێوە ژیانە سەوزە ڕێکدەخەین. بەڵام بەرهەمهێنانی سەوز ناتوانێت بەڕاستی جێگەی بایەخی سەرەکی کۆمپانیا گەورەکان لەباتی قازانجی زیاتر و گەشەی زۆرتر، گۆڕانێك لە ژینگەدا پێکبێنێت. بابەتەکە بەم شێوەیەیە: بۆ نموونە ئەگەر کۆمپانیای فۆرد بیهەوێت ئۆتۆمبێلی هایبریدی بەرهەم بهێنیت و سەربانەی کارخانەکانی بە بۆردی وزەی خۆر داپۆشێت، چی ڕوودەدات جگە لەوەی بە ملیۆنەها ئپتۆمبێلی گەرمکەرەوەی زەوی نوێ بەرهەم هاتووە؟ بۆ ڕزگار بوونی مرۆڤ ئەوەی کە پێویستە نە ئۆتۆمبێلی هایبریدی و سەوز بەڵکە بەرهەمهێنانی کەمتری ئۆتۆمبێلە. ئایاکۆمپانیایفۆردبۆڕزگارکردنیمرۆڤایەتیئامادەیەخۆیلەناوبەرێت؟ئایابەڕاستیگرنگەکەکۆمپانیایئەپڵگەورەترینکیڵگەیوزەیخۆریلەناوچەیمۆنترێیکانتیبۆدابینکردنیوزەیکۆمپانیاکەیلەکالیفۆرنیاپێکهێناوەکاتێکهێشتاشبەمیلیاردەهامۆبایلیبێکەڵکیوەک٤،٥،٦،٧وهاوشێوەکانیبەرهەمدەهێنێتودەفرۆشێت؟

ڕێڕەوی بێ کۆتایی بەرهەمهێنانی کاڵا ئەلیکترۆنیە کەم تەمەنەکان و هیتر..، دەبێتە هۆی بەکارهێنانی بێ سنووری سەرچاوە سرووشتیەکان، لە کۆنگۆوە (بۆ دەرهێنانی ناپێویستی کانی کێلتانبۆ بەکارهێنان لە کاڵا ئەلکترۆنیەکاندا“) هەتا بۆلیوی (دەرهێنانی لیتیۆم بۆ پاتریەکان) تا کانسان (دەرهێنانی نەوت بە شێوەی فراکینگشێوەیەکی ڕووخێنەر بۆ سرووشت بە مەبەستی دەرهێنانی نەوتی نەناسراوبۆ بەرهەمهێنانی پارێزەرە پلاستیکیەکان، وزەی کەشتی، بەرهەمهێنانی وزە و هیتر..) وە لەکۆتاییدا بەرهەمهێنانی ژینگە پیسکەرەکان لە هەموو شوێنێک. پێویستی ئێمە بۆ مۆبایل کاتێک بەردەوامە کە تەمەنیان کەم و یەکجارەکی نەبن. ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ چۆن دەتوانێت لە بازاڕدا بمێنێتەوە کە کاڵای وەها بەرهەم نەهێنێت؟ ئایا بەڕاستی گرنگە کە خواردنەکان بە شەکری ئۆرگانیک و سرووشتی بفرۆشرێت کاتێک دارستانەکانی ئامازۆن هەموو ڕۆژێک بچووک و بچووکتر دەبێتەوە بۆ ئەوەی جێگە بۆ بەرهەمهێنانی شەکری سرووشتی بکرێتەوە؟ وە ئایا بەڕاستی دەردێک چارەسەر دەبێت کە ئێمە هەزارەها خۆراکی سرووشتی بەکاربهێنین کاتێک هەر ئەو خۆراکانە لە پاکەت و دەوری یاکجارەکی پلاستیکیدا دەفرۆشرێن کە بە سەدەها ساڵ لە سرووشتدا دەمێننەوە؟ سەوز بوون بە چ واتایەکە؟

دوای هەموو ئەو وتانە و کردارانەی داهێنەرانی ژیانی سەوز، هێشتاش جیاوازیە ژینگەناسیەکانی سەرمایەداری بەردەوامە: دەستکەوتنی قازانجی زیاتر لەگەڵ ڕزگاری ژینگە لە ناخەوە لە دژایەتیدایە، ئەم دوانە لە لایەنی سیستەمیەوە ناتوانن لەگەڵ یەکتردا بگونجێن تەنانەت کە ئەگەر بۆ ماوەیەکیش لێرە و لوێ بتوانن بەیەکەوە ڕێکبکەون. خاوەنان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان تا ئەو جێیە دەتوانن ژینگە و سرووشت لە بڕیارەکانیاندا لەبەرچاو بگرن کە قازانجێکی بۆیان هەبێت. بەڵام ڕزگاری زەوی خوازیاری ئەوەیە کە بەدواداچوونی قازانج بەشێوەی سیستماتیک بکەوێتە شوێن بۆچوون و خاڵە ژینگەناسیەکانئێکۆلۆژیک، وە ئەمە ئەو شتەیە کە ئەوان ناتوانن ئەنجامی بدەن. بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی دەبێت ئێمە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بێ ئەملاوئەولا، بەکارهێنانی سوتەمەنی فۆسیلی بخەینە ئەولاوە، بەرهەمهێنانی خەڵوزیبەرد ڕاوەستێنین، بەخێرایی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کەم بکەینەوە و هەر جۆرە پیشەیەکی پشتبەستوو بە سوتەمەنی فوسیلی لە ئۆتۆمبێلەوە بگرە تا فرۆکە، لە بیناسازیەوە بگرە تا پیشەی توریستی و سەیران، سنووردار بکەین. بەڵام هیچ دەستەیەکی بەڕێوەبەر ئامادەی فیداکردنی دەستکەوتەکانی نییە، کەوایە تەنیا ڕێگە کە دەمێنێتەوە لە ڕێ بەدەرکردنیان و ڕاگرتنیانە بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی. سەرمایەداری سەوز، ڕێگەچارە نییە و فریودانە. ڕێگەچارەیەکی سەرمایەدارانە بۆ قەیرانی ژینگە بوونی نییە. یا سەرمایەداری یان مرۆڤایەتی، ئێمە ناتوانین هەردووکیان ڕزگار بکەین.

هێزی چینی کرێکار

ئێمە خەبات دەکەین بۆ بەدەستەوە گردنی دەسەڵات لەلایەن چینی کرێکار و بەردەوامیی؛ بۆ کۆمەلگایەکی ئازاد ودادپەروەرانە؛ کە دەبێتە هۆی پەروەردەی بەهرە و تواناییەکان لە ڕێگای چاککردنەوە و ساڕێژ کردنەوەی ئەو برینانەی کە سەرمایەداری لە نێوان مرۆڤەکان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و سروشتی ژینگەیی زەوی (ئیکۆلۆژی زەوی) خوڵقاندویە.

سەرمایەداری سیستمێکی کێبڕکێیە لەسەر بناغەی شوێنکەوتنی بێ سنووری قازانج کە تێیدا ئەو کرێکارەی هەموو سامانە کۆمەڵایەتیەکان بەرهەمدەهێنێت و هیچ جۆرە کۆنتڕۆڵێکی بەسەر بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوە و ئەو قازانجەی کە بەدەستدەهێندرێت، نییە. لەم کەوتنە شوێن قازانجەدابەهەر جۆرێک کە دەکرێتپێداویستی کۆمەڵ و پارێزگاری لە ژینگە و سرووشت ئەگەر لە ڕیزی ئاخری گرنگی پێداندا نەبن، دەکەونە پلەی دووهەمەوە. دەوڵەتەکان بۆ گرتنەبەری بڕیاری درووست و بەجێ  بۆ پارێزگاری لە ژینگە شکستیان خواردووە، لەبەر ئەوەی ئەوان پابەندن بە پاراستن و پێشکەوتنی سرمایەداری. بەو هۆیەوە کە هەر دەوڵەت و دەسەڵاتێک لەسەر حیسابی کرێکاران و زەوی پارێزگاری لە سەرمایەدارەکانی وڵاتەکەی دەکات، ناتوانێت یاسا و ڕێسایەک پەسەند بکات کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی قازانج و فراوانبوونی بازاڕی ئەوان تەنانەت ئەگەر بە نزخی خوڵقانی کارەساتێکی ژینگەیی و سرووشتی تەواوبێت.

لە هەمانکاتدا، کرێکارانیش دەخرێنە هەلومەرجێکی ناوازەوە کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو بتوانن بە کۆمەڵ کار بکەن بۆ مەبەستی بەدەستهێنان و کەڵەکەبوونی قازانج. کرێکاران، زۆرینەی کۆمەڵگا پێکدەهێنن و لەم ڕووەشەوە لەبەر ئەوەی ناچارن تا هێزی کاری خۆیان بفرۆشن بۆ زیندوو مانەوە لە ژیان، پێگەیان ئەو تواناییە کۆمەڵایتیەیان لە بەرهەمهێناندا پێ دەبەخشێت بۆ گوشار خستنەسەر و لەپێ خستنی ئەو سیستمە لەڕێگای مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕینەوە. ئەم بابەتە بەتایبەت دەتوانێت لەلایەن کرێکارانی کەرتی گواستنەوە و ووزەوە ڕاست بێت، لەبەر ئەوەی کە ئەو کرێکارانە دەتوانن کەڵک لە هێزی خۆیان وەربگرن بۆ وەچۆکدادانی پیشەسازی سووتەمەنی فۆسیلی. بە پەیوەست بوون و یەکڕیز کردنی بەشە سەرەکیەکانی تر هەموو سیستمەکە تووشی گرفت دەبێت. کرێکاران ئەم توانایی و هێزە نەوەک بە تەنیا بەڵکوو بەشێوەی کۆمەڵ و لەلایەن گفتوگۆ و بڕیاردانی دیموکڕاتیکەوە دەخەنە گەڕ. بە کردەوە و رێخراوبوونی بەکۆمەڵ، کرێکاران دەتوانن سرمایەداری تووشی گرفتی گەور بکەن و سیستمێکی نوێ بخوڵقێنن لەسەر بنەمای ئابووری کۆمەڵایەتی کە بەرهەمهێنان تێیدا لەباتی قازانج کردن، لەسەر بناغەی خواست و پێداویستیەکانی مرۆڤ و سرووشتە.

بە مەبەستی پێڕاگەیشتن و چارسەرکردنی قەیرانی ژینگەیی، کرێکاران پێویستیان بە خوڵقاندنی سیستمێکی نوێ دەبێت بۆ دابەشکردنەوەی سامانەکان و داڕشتنەوەی سەرلەنوێی ئابووری بەشێوەیەک کە خواست و داخوازیەکانی مرۆڤ و زەوی بخاتە پێش هەموو جۆرە قازانج و مەبەستێکی تر. قەبارە و بەرفراوانی ئەم ئەرکە بەم شێوەیەیە کە کرێکاران دەبێت بە کۆمەڵایەتی کردنەوەی کەرتی ووزە و فراوانکردنی ئەو وزانەی نوێ دەبنەوە، گەشەی پیشەی گواستنەوە و هاتوچۆی گشتی، پلان داڕشتن بۆ بەرهەمهێنان و کشتوکاڵ بەسەرنجدان بە خاڵە ژینگەپارێزیەکان، کەم کردنەوەی کاتی کارکردن لە حەوتەدا بەبێ کەمکردنەوەی حەقدەست، بڕینەوەی بودجەی نیزامی هێزی سەربازی و شتی لەم بابەتەوە خۆیان خەریک بکەن.

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەرکانە ئێمە پێویستمان بە کۆمەڵگایەکی یەکسانیخواز و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە دیمۆکراتیکە، وە بتوانێت هەموو پێداویستیە سەرەکیەکانی کۆمەڵگا بۆ هەمووان دابین بکات. ڕوونە کە ئەم ڕیگەیە لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری قازانخواز و ناعەقڵانی و چەوت و نادرووستدا یەکناگرێتەوە. لەبەرئەمەیە کە پێویستمان بە گۆڕانێکی شۆڕشگێڕانەیە کە سیستەمی کۆمەڵایەتی نوێئیکۆسۆسیالیزمبخوڵقێنێت، ئەمەش تەنیا لەڕێگای هێز و خەباتی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار لە دژی سەرمایەداری بەدەست دەهێندرێت.

فێمێنیزم

لە دڵی ڕوانگەیەکی ئێکۆسسیالیستیدا دەبێ فیمینیزمێکی قوڵ و پتەو هەبێت. ئەمە بە واتای ڕێبەرایەتی ژنانە بەتایبەت لەسەر بابەتگەلێکی تایبەت کە ژنان دەخاتە ژێر کاریگەریەوە. لێرەدا دوو بابەتی سەرەکی هەیە؛

  • دەساڵاتدارێتی خۆراک

بە نوێنەرایەتی لە نزیک بە ٢٠٠ میلیۆن خەڵکی لادێکان و جوتیاران، لە باکور و باشور، بزووتنەوەی ڤیا کامپێسینا (via Campesina) “بزووتنەوەی جیهانی جوتیاران، خەڵکی ناوچەیی و  خۆجێیی و جوتیارانی بێ زەوی کە خەباتدەکات بۆ دادپەروەری خۆراکی و پاراستنی زەوی و کشتوکاڵی ناوچەیی لەبەرانبەر کۆمپانیا زەبەلاحەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیداپێگە و کاریگەری ژنان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر کۆمانیاکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی بە ڕەسمەت دەناسێ. بەشداری ژنان دژی نایەکسانی و لەناوبردنی ژینگە و سرووشت زۆر پێویستە. ئەم بزوتنەوە خۆڕسکە کۆمەڵایەتیە لە ساڵی ١٩٩٦ بە بەشداری ١٦٤ ڕێکخراو لە ٧٩وڵاتی جیهانەوە پێکهات. بەسەر هەندێک لە بۆچوونەکانی ڕێکخراوی ڤیا کامپێسینا لە خورەوەدا دەچینەوە:

  • ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەڕێوەبەرایەتی و کاری ڕێکخراوی ڤیا کامپێسینادا. بەپێی ئاماری فائۆ، ژنان لەسەدا ٧٠ی خۆراک لە جیهاندا بەرهەمدەهێنن، بەڵام لەلایەن نیزامی پیاوسالاری و نێۆلیبڕالیستیی خراونەتە پەراوێزەوە و دەخرێنە بەر چەوساندنەوە و زوڵم و زۆرەوە. ئەم بزوتنەوەیە بەرگری لە هەموو مافێکی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی لە هەموو بوار و قۆناغەکان دەکات، وە خەباتدەکات لە دژی هەرجۆرە هەڵاواردن و چەوساندنەوەیەکی ژنان.
  • لە ساڵی ٢٠٠٨ ڤیا کامپێسینا شۆڕشێکی بەردەوام و جیهانی ڕێکخست بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە رێگای مەحکومکردنی ئەو توندوتیژیە پێهاتەییانەی کە ژنان هەموو ڕۆژێک لەگەڵیدا بەرەوڕوو دەبنەوە، ئەو توندەتیژیانەی کە بەشێوەی ڕێکخراو دەنگی ژنانی کپکردووە کە بۆتە هۆی ئەوەی لە کۆمەڵگای پیاومەزنی سەرمایەداریدا ئەو جۆرە لە توندوتیژیە ببێتە شتێکی ئاسایی و نەیەتە بەرچاو.

توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگای پێش سەرمایەداریشدا هەر بوونی هەبووە بەڵام لە دوای سەرهەڵدانی سەرمایەداریەوە کە ئەم توندوتیژیانە لەهەموو بوارەکانیسیاسی، ئابووری، فیزیکی و فەلسەفیخۆیدا پەرەی سەندووە. ئەمڕۆکە، توندوتیژی لەبەرانبەر ژناندا لە هەموو چینەکانی کۆمەڵایتی، بنەچەکان و گەرایشە سێکسیەکاندا دەتوانین ببینین و کاریگەری لەسەر هەردوو ژنانی لادێکان و ژنانی شاریش هەبووە.

  • کۆنتڕۆڵ کردنی کۆمەڵ و مافی ژنان

زۆرێک لەو ڕێکخراو و بزوتنەوە ژینگەپارێزانە کە لەسەر کێشمەکێشەکانی ڕێژەی دانیشتوانی گۆی زەوی کە زیاد لەڕادەی پێویستە، وە لە ئاکامدا بۆ ڕزگاربون لەو هەلومەرجە بەدوای ڕێگەچارەیەک بۆ کەمکردنەوەی توانای منداڵبوون لەژناندا دەگەڕێن، سەرکەوتوو بوون. لەو ڕوانگەیەوە کە ڕێژەی منداڵبوون بەگشتی لەژنانی هەژاردا زیاتر دەبیندرێت، کەوایە کەمکردنەوەی توانای منداڵبوون جەستەی ئەو ژنانە دەکاتە ئامانج کە کەمترین توانای دەستپێڕاگەیشتنیان بە ئامرازەکانی تەندرووستی منداڵبوون هەیە. ئێکۆسۆسیالیستەکان ئەم بۆچوونە ڕەت دەکەنەوە. بە بڕوای ئەوان کێشەکە زۆربوونی ڕێژەی دانیشتوان نییە، بەڵکوو نایەکسانیە، هەروەها ڕێگەچارە نەوەکوو کەمکردنەوەی توانای منداڵبوونی ژنان بەڵکوو ڕاکێشانی سەرنجیانە بۆ خەبات لەپێناو یەکسانی و عەداڵەتی منداڵبوون  و زاوزێ. ژنان بۆ ڕاهێنانی خۆبەڕێوەبەری شیاو و پێویستی هەر مرۆڤێک پێویستیان بە ئاساییش وپارێزگاری هەیە. ئەم ئاسایش  پارێزگاریە بریتییە لە ماڵ و خانووی گونجاو، دەرفەتی خوێندن، کار و ئیشی شیاو و بە واتایەکی تر گرنگ، ڕزگاربون لە توندوتیژی خێزانی و ناوماڵ و هەوو ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە بڕیاردان سەبارەت بە منداڵبوون لە قۆناغەکانی ژیانیاندا سنووردار دەکاتەوە، پێداویستیە تەندروستی بەقازانج و ئاگالێبوون لە منداڵان. (بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت سەرنجتان بۆلای کتێبی Sustaining Everyday Life: Bringing Together Environmental, Climate and Reproductive Justice”(٢)  لە نووسینی جۆوانا دیچیرۆ ڕابکێشم.

دونیایەکی تر مومکینە

کۆمەڵگایەکی خاوەن ئێکۆلۆژی سەربەست و بەردەوام، کۆمەڵگایەکە کە لە بناغەوە لەگەڵ ئەو کۆمەڵگا تاکگەرایەی ژێر دەسەڵاتی سەرمایەداری کە ئێمە هەنوکە تێیدا دەژین جیاوازە. وەها کۆمەڵگایەک خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەیە:

  • بەرهەمهێنان لەسەر بناغەی پێداویستیەکانی مرۆڤە؛ لەباتی بەرهەمهێنان بۆ خوڵقانی قازانج، یاسای دەسەڵاتدار بەسەر ئابووریدا دەبێ هاوئامانج و هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستیەکانی مرۆڤ و هەروەها ئەو ژینگە و ئێکۆسیستەمەی کە ئێمەی مرۆڤ پێویستمان پێیەتی. ئەمە ئەو هەلەمان پێدەبەخشێ کە بەرهەمهێنان بەشێوەیەک بێت کە دەبێتە هۆی بەردەوامی زیاتر نەوەک قازانجی زۆرتر، وە ئەوەش دەبێتە هۆی سڕینەوەی ئەو باڵانە لە ئابووری وەکوو ڕیکلام کە تەنیا بەکاری پارە پەیداکردنی زیاتر دێن.
  • گشتیی و بۆ هەموان ؛ بەڕێوەبران و دەستپێڕاگەیشتن بە زۆرێک لە پێداویستیەکانی وەکوو گواستنەوەی گشتی، پارک و شوێنە گەشتیاریەکان، خوێندن بە کوالیتی باشتر و تەندرووستی، بۆ هەمووان دەبن. ئەمە هەم پاشەڕۆکان و زیادەڕەویەکان کەم دەکاتەوە و هەمیش دەبێتە هۆی دەست پێڕاگەیشتنی هەمووان بەو کاڵا و بەرهەمە گشتی و کۆمەڵایەتیانە.
  • پلان بۆ داڕێژراوە؛ ئێمە پێویستیمان بە ئابووریەکی پلان بۆ داڕێژراوە بۆ تەرخانکردنی سەرچاوەکان بە باشترین شێوە بۆ مرۆڤ و هەسارەکەمان تا لەباتی پەراوێزەکان، شارەکان ئاوەدان بکەینەوە و لەجیاتی کارگە و کارنەکانی خەڵوزیبەرد، کارگەی ووزە لە سەرچاوەکانی وەکوو با و خۆر بخوڵقێنین.
  • دیموکراتیک: دیموکراسی بۆ سەرکەوتنی هەر پلان و بەرنامەیەک پێویستە. ئەوکاتەی کە کرێکاران و کۆمەڵگا بۆ بڕیاردان سەبارەت بە بازنەی بەرهەمهێنان خاوەنی هێز بن توانایان دەبێت کە ڕێگەچارەگەلێکی داهێنەرانەی ژینگەدۆست بۆ تێرکردنی خواستە مرۆڤانەییەکان بخوڵقێنێت.
  • ڕەزامەندی زیاتر؛ ئەوکاتەی کە ئێمە بەرهەمهێنان تەنیا بۆ لەناوبردنی خواستە پێویستەکانی مرۆڤ دەخەینە گەڕ، دەتوانین بە کەمکردنەوەی کاتژمێری کارکردن و سەعاتکار، مرۆڤەکان ئازادتر بکەین بۆ چێژ وەرگرتن لە ژیانێکی ئاسوودە و گەشانەوەی توانایی و هونەرەکانیان.

ئێمە لەو باوەڕەداین کە وەها کۆمەڵگایەک، واتە کۆمەڵگای ئێکۆسوسیالیستی، جێگەیەکی باشتر دەبێت بۆ ژیان. بیر بکەنەوە کە چەندە لە سترێس و دڵەڕاوکێکان کەم دەبوونەوە ئەگەر مرۆڤ دەستی ڕاگەیشتبا بە هەموو خزمەتگوازیەکانی تەندرووستی و فێرکاری. ئەگەرچی ئەو کۆمەڵگایە لەگەڵ ئەم کۆمەڵگا سەرمایەداریەی ئێستا یەکناگرێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی لەگەڵ خواست و قازانجی زۆرینەی کۆمەڵگادا دێتەوە، بە خەبات و تێکۆشانی بزووتنەوە دیموکراتیکە سۆسیالیستە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرانبەر سەرمایەداریدا، توانای گۆڕینمان دەبێت.

سەرچاوەکان:

Home

  • https://systemchangenotclimatechange.org/marxism
  • https://systemchangenotclimatechange.org/ecosocialism
  • https://systemchangenotclimatechange.org/capitalism
  • https://systemchangenotclimatechange.org/green_capitalism
  • https://systemchangenotclimatechange.org/workingclass
  • https://systemchangenotclimatechange.org/feminism
  • https://systemchangenotclimatechange.org/another_world
  • تێبینی لە وەرگێڕەوە.
  • https://sites.hampshire.edu/popdev/

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-