کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا

جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا 3

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سەلێن“ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردان پاش بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی شاری مەریوان دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای حوكمه‌كه‌یان کە پێشتر بە سەریاندا سەپابوو، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەتای ئەمساڵ “فەردین ئەدوایی و ئەکرەم ئەدوایی” بە تۆمەتی هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگای “ئەندامبوون لە حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم” لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە دادگایی کرابوون کە بە پێی ئه‌و سزایه‌ “فەردین” سزای ٦ مانگ بەندکران و “ئەکرەم” سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.