پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شارى پاوە، بەهۆی دزەکردنى گاز لە ماڵی هاووڵاتییەکدا تەقییەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ئەو تەقینەوە ماڵی ئەو هاووڵاتییانە کە پێکهاتبوو لە سێ نهۆم بەتەواوەتی ڕووخاوە و بەیارمەتی خەڵک و هێزەکانی فریاکەوتنی خێرا تەرمی ئەو کەسانە لە ژێر ماڵە ڕووخاوەکەدا دەرهێنراوە. جێگای ئاماژەیە بریندارانی ئەو ڕووداوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە و کرماشان گوازراونەتەوە و باری تەندرووستیان جێگیر ڕاگەیێندراوە.