ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی مانگی جۆزەردان، لە بۆردوومانی ئاسمانیی سوپای تورکیە بۆ سەر شاری قامیشلوو لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆگایەکی هێزەکانی هەسەدە کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کۆگایە لە گەڕەکی “مەیسەلۆن” کراوەتە ئامانج و بەهۆی ئەو هێرشەوە پێنج کەس برینداربوون و ژماریەک ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە. لەم پێوەندەدا هێزەکانی ئاسایشی شاری قامیشلوو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد کە سنوورێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە دیاری بکەن و هاوکات ڕێگریی بکەن لە دووبارە بوونەوەی ئەو هێرشانە کە ئاسایش و سەقامگیری دانیشتووانی ئهو ناوچەیە دەخاتە مەترسیەوە.