به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له میدیاكانی ئێران، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌م ١ی جۆزه‌ردان، “حسێن سه‌یاد خودایاری” یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای قودس له شه‌قامی موجاهدینی ئیسلام له شاری تاران له لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، شه‌قامی موجاهدینی له نزیك له بینای مه‌جلیسی ڕژیمه و به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ری ته‌سنیمی سه‌ربه سوپای پاسداران بكوژه‌كان به مۆتۆڕسیكلێته‌وه له شوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵاتووه. له‌م پێوه‌نده‌دا ته‌له‌ڤیزیۆنی ١٣ی ئیسراییل ڕایگه‌یاندووه ئه‌و سه‌رهه‌نگه‌ی سوپای پاسداران داڕێژه‌ری چه‌ندین پیلان له دژی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته بووه.