کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نابێت ئیزن بدرێت ڕژیم، قەیرانە ئابوورییەکەی بە دزینی نان لەسەر سفرەی خەڵک چارەسەر بکات.

دوابەدوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەڵک سەبارەت بە شەپۆلی گرانی، لە زۆربەی شارەکانی ئێران فەزایەکی ئەمییەتی تووند زاڵ بووە. گرتن و دەستبەسەرکردنەکانیش هەروا بەردەوامە. زۆربەی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گوشاری سەرچاوەگرتوو لە گرانبوونی پێداویستییە گشتییەکان زیاتر بووە و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانیش پەرەی سەندووە. خێرایی ئینتەرنێت تاڕادەیەکی زۆر کەمبۆتەوە و لەهەندێک شوێنیش بەتەواوەتی بڕاوە. بە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی وڵاتیان ڕاگەیاندووە کە هەواڵەکانی پێوەندیدار بە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بڵاو نەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا لانیکەم ٤٤٩ کەس لەپێوەند بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە دەستبەسەرکراون. لەهەندێک لە شارەکانی ئوستانی خوزستان هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لەناو گیراوەکاندا تەنانەت کەسانی تەمەن کەمتر لە ١٦ ساڵیش بەرچاو دەکەوێت.

لانیکەم شەش کەس لەم ناڕەزایەتییانەدا گیانیان لەدەستداوە.

نیشانەکان بەیانگەری ئەو ڕاستییەن ڕژیم زۆر لە جموجۆڵی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی هەژار و بێبەش دەترسێ و لەهەوڵی ئەوەدایە کە بەهەر شێوەیەک بێت بەربە پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە  جەماوەرییەکان بگرێت.

ئەم هەلومەرجە ڕژیمی ناچار کردووە کە سیاسەتی لابردنی سوبسید و یارانەی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک بە پارێزێکی زۆرترەوە و بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو بەڕێوە ببات و بەمجۆرە خەڵک وردە وردە بە قەبووڵکردنی هەلومەرجی نوێ ڕابێت. ئەوەیکە ڕژیم ناچار بووە زۆر بە پارێزەرە لەگەڵ ئەم بابەتە هەڵسوکەوت بکات، بەو مانایەیە کە لە ئەگەری پەرەسەندنی شۆڕش و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شارەکان گەلێک نیگەرانە. بەڵام لەو ڕووەوە کە بەکردەوە دەرهێنان و بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە بۆ قەرەبووی کورتهێنانی بودجە و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانی ئابووریی، تەنیا ڕێگایە لەبەردەمیدا، دەیهەوێت لەڕێگەی فریوکاری و بەشێنەیشەوە بێت، بەکردەوە دەرهێنانی ئەم گەڵاڵەیە بەسەر خەڵکدا بسەپێنێت.

ئاشکرایە ڕژێمێکی کە هیچ جێگە و پێگەیەکی لەناو خەڵکدا نییە و درێژەدان بە سەرکوت و جینایەت ڕەمزی مانەوەیەتی، هیچ ڕێگا چارەیەکی بێجگە لە پەنابردنەبەر ئەو تەنیا ئامرازەی، واتا خەفەقان و سەرکوت و کوشتار و جینایەت لەبەردەمدا نییە. بەڵام ئایا ڕژیم دەتوانێت ئاگری ڕق و نەفرەت و بێزاری خەڵکی وەگیانهاتوو، بە تووندتر کردنەوەی فەزای پۆلیسی و زیندان و ئەشکەنجە و تیرۆر خامۆش بکات؟، ئایا دەتوانرێت بەربە ناڕەزایەتی جەماوەرێکی وەگیانهاتوو بگیردرێت کە دەزانن بەو بڕە پووڵەی کە بەناوییارانەدڕژێتەحیسابەکانیانەوەناتواننهەزینەیئاووبەرقوگازەکەیانپەرداختبکەن؟ئايادەتوانرێتبەربەڕقوتووڕەییئەوکرێکاروزەحمەتکێشانەبگیردرێتکەکاروئەمنییەتیپیشەییخۆیانلەدەستداوەوبرسیترلەڕابردوون؟ئايادەتوانرێتبەربەخەباتوناڕەزایەتیئەولاوانەبگیردرێتکەبۆپەیداکردنیکارلەهەردەرگایەکیانداوەوهیچشانسێکیشیانبۆدۆزینەوەیکارنییە؟ئايادەتوانرێتبەربەدوومیلیۆنحاشیه‌نشینیشاریتارانبگیرێتکەلەهەرچەشنە

خزمەتگوزارییەکیشارییبێبەهرەنوئيستائیترتەنانەتتواناییدابینکردنینانیوشکیشیاننییە؟

کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانی ئەگەری سەرهەڵدانی بزووتنەوەیەکی بەرینتری جەماوەرییە و لەڕاستیدا جێگیرکردنی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی لە شوێنە هەستیارەکانی شارەکان و بەردەوامیی دەستبەسەر کردنەکان، بەمەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵک و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەگەری سەرهەڵدانی ئاخێزگەلێکی لەم چەشنەیە.

کۆماری ئیسلامی دەزانێت جەماوەرێکى کە تەنانەت نرخی نانە وشکەکەشیان چەند بەرابەر بووە، بە فریوکاری و سەرکوتگەری ئارام ناگرن و زۆر باش دەزانێت کە لە چ گێژاوێکدا گرفتار بووە. ڕژیم ئەم ڕۆژانەی پێشبینی کردبوو، هەربۆیە لەڕاستیدا زاڵکردنی فەزای پۆلیسی و ئەمنییەتی بەسەر شارەکاندا بۆ خۆدەربازکردنە لەم گێژاوە.

ڕژیم لەوە تێگەیشتووە کە ناوەندەکانی سەرهەڵدانی نەفرەت و تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵکی ناڕازی کامانەن، دەزانێت کە دەبێت پتر لە هەر شوێنێکی تر، کوردستان میلیتاریزه بکات. دەزانێتبەرلەهەرکەسێکدەبێتسۆراغیهەڵسووڕاوانیمەدەنیوڕێبەرانیکرێکاری

بگرێت. دەزانێت کە لەژێر هەر بڕوبیانوویەکدابێت پێویستە بچێتە سۆراغی کەسایەتییە خۆشناو و ناسراوەکانی بزووتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتییەکان.

بەڵام ڕژیم هاوکات ئەوەش باش دەزانێت کە هەوڵە سەرکوتگەرانەکانی نیشانەی بەهێزبوونی نییە. لەگەڵ هەر دوو هەنگاو بەرەوپێش چوونێک، ناچارە هەنگاوێک پاشەکشە بکات. بەهەر هەنگاوێک پاشەکشەی ڕژیم کۆمەڵانی خەڵکیش بەهێزتر دەبن، پێشڕەویی زیاتر دەکەن و شکڵ و شێوازێکی کاریگەرتر لە خەبات تەجروبە دەکەن.

ئەگەرچی لە ئاست سیاسەتی برسی کردن و پەرەپێدانی هەژاری لە ناو خەڵکی دەستکورتی کۆمەڵگادا، شایەتی گەلێک کاردانەوەی ناڕەزایەتی بووین، بەڵام جەماوەری خەڵکی بێبەش و ستەمدیتوو هەتا ئێستاش هەموو زەرفییەت و تواناییەکانی خۆیان نیشان نەداوە. هێز و تواناییەکانی خەڵک گەلێک لەوە زیاترە و کۆماری ئیسلامیش ئەو زەرفییەت و تواناییە باش دەناسێت و لەوە دەترسێت کە ڕۆژێک بێتە مەیدان.

ئەم هێرشە نوێیەی ڕژیم بۆسەر ئاستی بژێوی کرێکاران و خەڵکی هەژار و دەستکورت، دبێ وڵامی شایستەی خۆی وەربگرێتەوە. نابێت ئیجازە بدرێت کە ڕژیم بە دەستدرێژی ئاشکرا بۆسەر ژیان و بەڕێچوونی کۆمەڵانی خەڵکی هەژار و دەستکورت، قەیرانە ئابوورییەکەی بە نرخی چەوساندنەوەی هەرچی زیاتری کرێکاران و دزینی نانی سەر سفرەی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئەم وڵاتە چارەسەر بکات.

تێکشاندنی ئەو سیاسەتەی کە بەناوی نەشتەرگەری ئابووریی، ژیانی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێرانی لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو کردۆتەوە، لە گرەوی خەباتێکی یەکپارچە، یەکگرتووانە و سەراسەریدایە. کاریگەرترین تاکتیکێکی کە دەتوانێت زەرفییەت و توانایی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بێ ئەسەر بکات و ڕژیم ناچار بکات واز لە دەستدرێژی بۆسەر ژیانی خەڵک بهێنێت و بەدەستهێنانی ویست و داواکارییە ڕەواکانی خەڵک مسۆگەر بکات، لەپەنای بەردەوامبوونی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئێستا، موعەلیمان، کرێکاران و هیتر، پێکهاتنی زنجیرەیەک مانگرتنی گشتی لە ناوچە جۆراوجۆرەکان و لە ئاستێکی سەراسەریدایە، بابەتێکی کە پێویستە هەرلە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-