ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، ٢٧ ڕێكخراوه‌ی چه‌پ و دیمۆكراتیك له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، پشتیوانی خۆیان له خۆپێشاندانی دژ به گرانی گه‌ڵانی ئێران، مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌ت واحد و سه‌نعه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعهلیمان ده‌ربڕی و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سنفی مۆعهلیمان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاراییان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون.
له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چوار ده‌یه‌یه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كات و ئابووری ئێرانی به‌ره‌و داڕمان بردووه و هیچ ڕێكارێكی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نییه و ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ركوت، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، زیندان ،ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه ده‌یه‌وێت خواستی ئازادی و به‌رابه‌ریخوازی گه‌ڵانی ئێران بێده‌نگ بكات، به‌ڵام نه‌یتووانیوه سه‌ركه‌ووتوو بێت و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كان تا دێت پتر په‌ره‌ده‌ستێنێت. ئێمه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین ده‌نگ و هه‌واڵی خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران به گوێی جیهان بگه‌ینین و پشتیوانیان لێبكه‌ین. له‌كۆتاییدا، ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ڵانی ئێران، بانگه‌شه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ئاكسیۆنیان له شاره‌كانی “ئێستۆكهۆڵم”، “بڕلین”، “فڕانكفۆرت”، “هانووفر”، “گۆتنبێرگ”، “پاریس”، “له‌نده‌ن” ،”ئامستردام”، “سیدنی” و “لووس ئانجلس” و چه‌ندین شاری دیكه كردووه.