به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییانی ئۆستانی كوردستان له ئاست گرانی و كه‌می داروو و ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: دۆخه‌كه وای لێهاتووه كه ته‌نانه‌ت سۆرۆم و ئانتی بیووتیكیش ده‌ست ناكه‌وێت و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشێكیان هه‌یه چاوه‌ڕێی مه‌رگی ئازیزانیان ده‌كه‌ن و به‌س.
به وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، گه‌ر ده‌رمانێكێت پێویست بێت ئه‌بێ ته‌واوی ده‌رمانخانه‌كانی شار بگه‌ڕی تا به نرخێكی گران بیكڕی و گه‌ر ده‌ستت نه‌كه‌وێت هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی یارمه‌تێت نادات. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی تایبه‌تییان هه‌یه له خراپترین باروودۆخدا ده‌ژین و بنه‌ماڵه‌كانیان به شوێن ده‌رماندا وێڵن به‌ڵام ده‌سیان ناكه‌وێت و ئه‌گه‌ر له شوێنێكیش ده‌ستیان كه‌وێت پاره‌كه‌یان نییه دابینی كه‌ن. به وته‌ی هاووڵاتییان ده‌رمان ته‌نها له بازاڕی ڕه‌شی په‌یوه‌ندیدار به سپای پاسداران ده‌ستده‌كه‌وێت ئه‌ویش به نرخێكی زۆر گران.