ڕۆژی هەینی 12ی مانگی خاکەلێوه، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “سالار نشاتی” ته‌مه‌ن 22 ساڵ و خەڵکی گوندی “گڵە خەری” دەڤەری سۆمای برادۆستی ورمێ، لە شاری ئیستامبوڵی تورکیه لە لایەن چەند هێرشبەرێکەوە بە چەقۆ کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کاتێک “سالار” له‌سه‌ر كار دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، له لایه‌ن ژمارەیەک هێڕشبەر به‌مه‌ستی وەرگرتنی پارە و مۆبایله‌كه‌ی ڕێگری لێده‌كرێت و ناوبراو ڕه‌تی دەکاتەوە کە پارە و مۆبایلەکەی به‌و كه‌سانه بدات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره شه‌ڕ له نێوان ئه‌و هاووڵاتییه و ڕێگره‌كاندا دێته ئاراوه و له‌لایه‌ن كه‌سێكیانه‌وه بە چەقۆ شادەماری “سالاری” 22 ساڵە ده‌بڕدرێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ئیستامبوڵ گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.