كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل
به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و بیمه، كرێكارانی كارخانه‌ی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌رده‌م ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ئه‌گه‌ر درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن، له سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. كرێكارانی به‌شداربوو ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شێوه‌ی ئیداره‌كردنی ئه‌و كارخانه و هه‌زینه‌كردنی سه‌رمایه‌ی شیركه‌ت بۆ به‌رپرسانی ئۆستانی و ده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.