دۆینێ هه‌ینی یه‌كه‌می ئۆكتۆبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ی ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژی جیهانیی به‌ساڵاچووان بوو. كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ١٤ی دێسامبری ١٩٩٠ ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌م ئامانجه دیاریكرد تا ده‌وڵه‌ته‌كان و میدیاكان له ئاستی جیهاندا ستایشی ده‌ستكه‌وتی هاووڵاتییانی به‌ساڵاچوو بكه‌ن، كێشه و گیروگرفته‌كانیان تاوتوێ بكه‌ن و ڕێگاچاره‌یان بۆ بدۆزنه‌وه. هه‌موو ساڵێ ته‌وه‌رێك بۆ ئه‌م ڕۆژه دیاری ده‌كرێت. ته‌وه‌ری ئه‌مساڵ “ده‌ستڕاگه‌یشتنی عادڵانه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به دیجیتاڵ” دیاری كرابوو.
له ئێستادا جه‌معییه‌تی جیهان نزیك به ٧ ملیارد و ٩٠٠ ملیۆن كه‌سه كه به پێی بهرئاوردهكان نزیك به یه‌ك ملیارد كه‌س ته‌مه‌نیان سه‌رووی ٦٥ ساڵه، واته به‌ساڵاچوو به‌ئه‌ژمار دێن. له‌و جێگه‌وه كه سه‌رمایه‌داران ته‌نیا بیر له به‌رهه‌مهێنانی كاڵا و خزمه‌تگوزاری و قازانج ده‌كه‌نه‌وه، به‌ساڵاچووان له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه كه‌سانێكی بێكهڵك و هه‌زینه هه‌ڵگر به‌حیساب دێن. خاوه‌نانی سه‌رمایه له بریتانیا بۆ چه‌ندین ده‌یه ناوی “هه‌ند” یان “ده‌ست“یان له‌سه‌ر كرێكاران دانابوو. كاتێك ئه‌م ده‌سته نه‌یده‌توانی بۆ ئه‌وان سه‌روه‌ت و خزمه‌تگوزاری بخوڵقێنێت، ئه‌وانیان وه‌ك به‌شێك له هه‌ژاران ده‌دی و له باشترین حاڵه‌تدا ئه‌وانیان به كه‌سانی جێی به‌زه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌داران، كلتوورێكی دژه پیر له ئاستی جیهاندا پێكهاتووه كه له ڕێگه‌ی مه‌زهه‌ب، سیستمی فێركردن و میدیاكان، كۆمه‌ڵی بورژوازیی ته‌نیوه‌ته‌وه. سووكایه‌تی به پیران و بایه‌خ نه‌دان به‌وان له هه‌موو كۆمه‌ڵێكی سه‌رمایه‌داریدا ده‌بیندرێت. پیرئازاری له هه‌موو وڵاته‌كاندا كه‌م و زۆر بوونی هه‌یه و به‌رده‌وام به‌ساڵاچووان له ده‌روونه‌وه ئازار ده‌دات. ئه‌م فاكتۆرانه له په‌نا ته‌مه‌نه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌ساڵاچووان لاواز بن و له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كاندا زه‌ربه‌هه‌ڵگر بن. ئه‌م واقعییه‌ته له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به باشترین شێوه خۆی نیشان دا. له گشت وڵاته‌كان به‌ساڵاچووان یه‌كه‌مین قوربانیانی ویرووسی كۆرۆنا بوون و كۆویدی ١٩ بوو به‌هۆی گیان به‌ختكردنی سه‌دان كه‌س له‌وان و مووچه‌ی خانه‌نشینی و بیمه‌ی ئه‌وانه‌ی وا كه‌سیان نه‌بوو بۆ ده‌وڵه‌ته‌كان مایه‌وه. كۆرۆنا به‌ساڵاچووانی كرێكاری هه‌ژارتر كرد.
له سه‌رده‌می ئاسایی و غه‌یره كۆرۆناییشدا به‌ساڵاچووانی توێژه كه‌م داهاته‌كان و به‌تایبه‌ت به‌ساڵاچووانی چینی كرێكار، هه‌میشه به‌شێك له هه‌ژاران و تهنگدهستان بوون و به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كاندا لاواز بوون. ئه‌م بابه‌ته له وڵاتانی وه‌ك ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌رچاوتر له شوێنهكانیتره.
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ڕژیم دانیان به‌وه داناوه كه ٥٥ له‌سه‌دی به‌ساڵاچووان، به‌تایبه‌ت له ئاواییه‌كان، له پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت و بیمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بێبه‌رین. به پێی زانیاریی میدیاكانی ناوخۆ كرێكارانێك كه پاش ساڵیانێكی دوورودرێژ كار كردن، خانه‌نشین به‌حیساب دێن و له سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی حقوق وه‌رده‌گرن له باشترین حاڵه‌تدا داهاتی مانگانه‌یان ٤ ملیۆن تمه‌ن، واته سێ به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و هه‌تا ئه‌م دوایانه‌ش خه‌رجی ١٠ ڕۆژی مانگێكی دابین ده‌كردن. به‌ڵام له ئێستادا له‌گه‌ڵ گرانیی به‌رده‌وام و سه‌رسووڕهێنه‌ر، خه‌رجی هه‌ر ئه‌م ١٠ ڕۆژه‌ش دابین ناكات. ئه‌م باروودۆخه كاره‌ساتباره بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌ساڵاچووانی ته‌نانه‌ت سه‌رووی ٨٠ ساڵیش ناچار بن پیشه‌كانی پێشوویان به حقوق و حه‌قده‌ستی كه‌متره‌وه درێژه پێبده‌ن و یان له پیشه تازه‌كاندا خه‌ریكی كاری ئاسایی بن تا حه‌قده‌ستێكی مه‌مره و مه‌ژی به‌ده‌ست بێنن و له‌م ڕێگه‌وه باری گرانی ژیان، بڕێك سووك بكه‌ن. ئه‌م كه‌سانه كه به‌ناچار و نه‌خوازراو جێگای كرێكارانی لاو ده‌گرنه‌وه، “به‌ساڵاچووی كرێكار“یان پێ ده‌وترێت و به‌ناحه‌ق له لایه‌ن چه‌ند توێژێكی ناو كۆمه‌ڵگاوه به‌رده‌وام كه‌وتوونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه و سكاڵا. ڕه‌خنه‌گران له‌بیریان ده‌چێته‌وه كه كۆماری ئیسلامی و سه‌رمایه‌داران به خوڵقاندن و په‌ره‌پێدانی هه‌ژاری بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌ساڵاچووان، كه زۆربه‌یان نه‌خۆشن، به‌ناچار له سه‌رما و گه‌رمادا كار بكه‌ن.
به‌ساڵاچووانێك كه كۆماری ئیسلامی و خاوه‌نانی سه‌رمایه ئه‌وانیان له ته‌نگده‌ستی و له باروودۆخی ناله‌بار و نامرۆییدا ڕاگرتووه، بێگومان به جه‌سته و ده‌روونی لاواز و ماندووه‌وه، ده‌بنه ئامانجی هێرشی ده‌یان جۆر میكڕۆب و ویرووس. بۆ نموونه با چاوێك له باروودۆخی به‌ساڵاچووان له سه‌رده‌می كۆرۆنادا بكه‌ین. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ ئامارێكی درووست له قوربانیانی كۆرۆنا بڵاوناكاته‌وه و هه‌ربۆیه ئامارێك سه‌باره‌ت به قوربانیانی به‌ساڵاچووش به‌خاتری ئه‌م ویرووسیه قابیلی پێشگیرییه، له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌ڵام لێره و له‌وێ له زمانی كاربه‌ده‌ستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه دزه ده‌كات كه كۆویدی ١٩ زۆربه‌ی پیرانی كردووه‌ته ئامانج و ڕه‌وانه‌ی گۆڕستانی كردوون.
به‌ساڵاچووانێك كه له گشت كۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، له ئاستی جۆراوجۆردا، كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئازار و له ٦٥ ساڵ بۆ سه‌رێ به داهاتی یه‌كجار كه‌متر له سه‌رده‌می كار كردنیانه‌وه ژیاون، به‌رامبه‌ر به خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌م كه‌سانه كه له لایه‌ن ژنان و پیاوانی پێشڕه‌وه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، ده‌وڵه‌ته‌كانیان ناچار كردووه تا ئیمكاناتێك بۆ به‌ساڵاچووان دابین بكه‌ن و بیانپارێزن. بۆ نموونه ژنان و پیاوانی به‌ساڵاچوو و پشتیوانانیان له یه‌كه‌می ئۆكتۆبری ٢٠١٩ له ئاستی هه‌زاران كه‌سیدا له شاره گه‌وره‌كانی دینا ڕێپێوانیان ئه‌نجامدا و له‌دژی “پیرئازاری” و كه‌مته‌رخه‌میی ده‌وڵه‌ت و میدیاكان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ئه‌گه‌رچی ویرووسی كۆرۆنا خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی پیرانی له زۆرێك له وڵاتان ڕاگرت، به‌ڵام ئه‌م ویرووسه نه‌یتوانی خانه‌نشینكراوانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وام و په‌یگیرانه دژبه ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس و ئیداراتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، پاشگه‌ز بكات. خواستی خانه‌نشینكراوان له خه‌باتێكدا كه چه‌ند ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوق به نیسبه‌ت ته‌وه‌رۆم و دابین كردنی ژیانێكی شایسته؛ هاوسانسازیی حقوقهكان، چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، له‌به‌رچاوگرتنی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له دیاری كردنی حقوق و بایه‌خدان به ته‌ندرووستیی به‌ساڵاچووانه. خانه‌نشینكراوان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان سێ ڕێكخراویان پێكهێناوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. خه‌باتی ئه‌وان كه به‌شێك له خه‌باتی كرێكارانی ئێران بووه، به ده‌یان جار كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمیش له‌م بواره‌دا چالاك بووه و بۆ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی چالاكی وه‌ك ئیسماعیل گرامی ده‌ستی داوه‌ته په‌روه‌نده سازی. به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی خه‌باتكار به بێ هیچ ترسێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان درێژه‌یان به خه‌باتیان داوه، بۆ ئازادیی ئیسماعیل گرامی هه‌وڵیان داوه و له خه‌باتی موعه‌لیمان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په، كرێكارانی په‌یمانیی نه‌وت، گاز و پاڵاوگه‌كان و باقیی ناڕه‌زایه‌تییه دژه ده‌وڵه‌تی و دژه سه‌رمایه‌دارییه‌كان پشتیوانیان كردووه و له لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه پشتیوانی‌یان لێكراوه‌ته‌وه. خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان سه‌ره‌نجام زۆرترین یارمه‌تی به باشتركردنی باروودۆخی به‌ساڵاچووان ده‌گه‌یه‌نێ.