كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینیی فوولادی خووزستان و ئیسفه‌هان
كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینیی فوولادی خووزستان و ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دی نه‌هاتنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م سندووقه له خووزستان وئیسفه‌هان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینانی ناڕازیی فوولاد گرینگ‌ترین خواسته‌كانیان “ئیسلاحی هاوسانسازیی و لابردنی سه‌قف، گرێبه‌ستی ده‌رمان به پێی ئایین نامه‌ی دامه‌زراندن و یاساكانی فوولاد، پێدانی بۆن به پێی ئایین نامه‌ی فوولاد و باقیی واحیده‌كان، جێبه‌جێ كردنی موتالباتی ساڵی ٩١ و ٩٩، بیمه‌ی ته‌مه‌ن و ڕووداوه‌كان هه‌روه‌ك باقیی واحیده‌كانی دیكه‌ی فوولاد و به‌كارگرتنی منداڵانی خانه‌نشینكراوان له زه‌وب ئاهه‌ن و شیركه‌ته‌كانی سه‌ربه سندووقی خانه‌نشینی فوولاد”، ڕاگه‌یاندووه.