ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه ژماره‌یه‌كی به‌رین له خانه‌نشینكراوانی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌وانه كه‌ره‌ج، كرماشان، تاران، ساری، ئه‌راك، ئیلام، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، شیراز، مه‌شهه‌د، ئه‌هواز، ته‌ورێز، شووش، خۆره‌م ئاباد، نه‌یشابوور، كرمان، ره‌شت، قه‌زوین، شووشته‌ر و سنه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌كانی ته‌ئمینی ئیجتماعیی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان بوون.
ئه‌وه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له ساڵی نوێ و سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌یه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا. پێشتر دوو كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له ڕۆژانی ١٧ی ڕه‌شه‌ممه و ٢٦ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و خوێندكاران به‌ڕێوه‌چوو كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و خانه‌نشینكراوان و لاوان به‌ناچار له خۆیان دیفاعیان كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاست “هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌له‌فونیی هێزه ئه‌منییه‌كان” ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی و درووشمی وه‌ك “هه‌ڕه‌شه و زیندان كاریگه‌ر نییه”یان به‌رز كرده‌وه. باقی درووشمه‌كانی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان بریتی بوون له: “هێندمان درۆ بیستووه، ئیتر ده‌نگتان پێناده‌ین“، “هه‌م مه‌جلیس و هه‌م ده‌وڵه‌ت، به‌سه فریوی میلله‌ت“، “سندووقی خانه‌نشینكراوان، بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی دزان“. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك له ناڕازیان بۆ نیشان دانی سفره‌ی به‌تاڵیان، به كه‌وچك قابڵه‌مه‌ی به‌تاڵیان كۆتاوه.
یه‌ك ڕۆژ پێش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ئیسماعیل گرامی، كرێكاری خانه‌نشینكراو و له چالاكانی مافی خانه‌نشینكراوان له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌ئموورانی ئه‌نییه‌تی داوایان لێكردبوو كه كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی خاكه‌لێوه بۆ ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، ورده‌كاریی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی خانه‌نشینكراوانی ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌و وتبووی كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا به هه‌ژمار كردنی هاوسه‌رێك و دوو منداڵ، خانه‌نشینكراوانی ئه‌م ڕێكخراوه دوو ملیۆن و ٦٠٠ و ٥٥ هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرن. ئه‌م حقووقه لانیكهمه به هه‌ژمار كردنی باقیی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، تا ئاستی ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاد ده‌كرێ.
به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی ناڕازی ئه‌م ئاسته له حقووقیان قه‌بووڵ نه‌كرد. ئه‌وان كه پێشتر خوازیاری یه‌كسان كردنی حقووقی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی له‌شكری و كیشوه‌ری بوون، لانیكهمی حقووقی خانهنشینكراوانیان ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یاندبوو.
خواستێكی گرینگی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعی. ئه‌م سندووقه كه پتر له ٢ ملیۆن ئه‌ندامی هه‌یه و خاوه‌نی كۆمپانیی گه‌وره‌ی “شستا“یه، بووه‌ته ناوه‌ندی تاڵانكاریی جه‌لادان و خزمه‌تكارانی ڕژیم. هه‌ربۆیه خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات ڕێگه ناده‌ن ئه‌م سندووقه نه‌زمێك به‌خۆی بگرێت و قابیلی حیسابڕه‌سی بێت. بۆ نموونه له ساڵی ١٣٩٨دا نیزامی هاوئاهه‌نگ له سندووقه‌كانی كیشوه‌ری و له‌شكری به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام خانه‌نشینانی ته‌ئمینی ئیجتماعی هه‌رگیز نه‌یانتوانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن. خانه‌نشینكراوان كه خاوه‌نانی ڕاسته‌قینه‌ی سندووقی ته‌ئمین ئیجتماعین، خوازیاری ئه‌وه‌ن كه سندووقه‌كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه چاوهدرێ بكرێت و به‌ڕێوه‌بچێت. خانه‌نشینكراوانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، خواسته‌كانیان له ڕێگه‌ی پێكهێنانی “یه‌كیه‌تیی خانهنشنیكراوان” و ڕێبه‌رانی خۆیان، به شێوازی جۆراوجۆر و له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و ڕێكخراو، به كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت به به‌رپرسان ڕاگه‌یاندووه.
خه‌باتی خانه‌نشینكراوان به‌شێكه له خه‌باتی چینی كرێكاری ئێران و هه‌ر بۆیه له لایه‌ن كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیی لێده‌كرێت. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحید، كرێكارانی په‌یمانی، كاتی و حهجمیی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی و كرێكارانی فوولاد، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یانییه له خانه‌نشینكراوان پشتیوانیان كردووه. خانهنشینكراوانیش به نۆبه‌ی خۆیان، له خواست و خه‌باتی كرێكاران دیفاعیان كردووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها به هێنانه‌گۆڕی بۆچوون و ڕێكاری درووست، بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییان به‌هێز كردووه.
ڕێبه‌رانی ڕێكخراوی “یه‌كیه‌تیی خانه‌نشینكراوان” له به‌یانییه‌ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩دا، له پێناو گه‌یشتن به خواسته‌كانی خۆیان و باقیی كرێكاران ئاماژه‌یان به چه‌ندین خاڵی گرینگ كرد كه پێویسته بایه‌خی پێبدرێت و ده‌رسی لێوه‌ربگیرێت. ئه‌م یه‌كیه‌تییه له كاتی ڕاگه‌یاندنی لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ ساڵی ١٤٠٠، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك ئامرازی سووكایه‌تی پێكردن و برسی ڕاگرتنی كرێكاران له لایه‌ن خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت پێناسه كرد. له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌یه‌دا كه به‌م ئامانجه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
“ئه‌وان به هۆكارێكی ئاشكرا له‌گه‌ڵ ئێمه به‌مجۆره كۆیلهدارانه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئێمه به‌مجۆره هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن و له هیچ داواهاتێكدا گرفتار نه‌بن و به‌هره‌كێشی له هێزی كاری هه‌رزان توندتر بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌ڕاستی ده‌توانن! چون ئێمه هێشتا هێزێكی به‌رگریی به‌كۆمه‌ڵمان لهبهرابمهریاندا پێكنه‌هێناوه و سه‌نگه‌ری سه‌قامگیر و پته‌ومان بۆ موقاومه‌ت درووست نه‌كردووه و نه‌به‌ردی چینایه‌تیمان له‌پێناو حه‌قده‌ستی شیاو، ئه‌وجۆره‌ی كه شیاوی وه‌ها نه‌به‌ردێكی گه‌وره‌یه، نه‌مانتوانیوه سه‌رتاسه‌ری و به‌رین بكه‌ینه‌وه”.
له به‌شێكی دیكه له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه كه:
“خه‌بات بۆ حه‌قده‌ستی شیاو پێویستی به ڕێكخستنی سه‌ربه‌خۆی هێزی كار له ئاسته جۆراوجۆره‌كان و ڕێكخستنی به‌شه پڕژوبڵاوهكان، كرده‌وه‌ی هاوئاهه‌نگ و به‌ده‌وامی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان و یه‌كده‌نگی و هاوپشتیی هه‌رچی زیاتری كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، په‌رستاران و باقیی به‌شه‌كانی هێزی كار هه‌یه. بێگومان ئه‌م خه‌باته بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، پێویستی به پێكهێنانی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه‌یه كه له نوێنه‌رانی ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان پێكهاتبن.