“ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران” كه ناوه‌ندێكی غه‌یره ده‌وڵه‌تی و نێونه‌ته‌وه‌ییه، ١٣مین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به ئێعدام له ئێران بڵاوكرده‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لانیكه‌م ٢٦٧ كه‌سی ئێعدام كردووه. له ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه: “نزیك به ٦٦ له‌سه‌دی ئێعدامه ههژماركراوهكان له ڕاپۆرته‌كه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، واته ١٧٦ حاڵه‌تی ئێعدام، به شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراون“. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی كۆرۆنا له ئێران كه گیانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی گرتووه، ئێعدامه‌كان به‌شێوه‌ی به‌رین درێژه‌یان بووه. ئه‌م ڕاپۆرته نیشانی ده‌دات كه له په‌نا مه‌حكوومینی تاوانه ئاساییه‌كان، ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی، له‌وانه ئێعدامی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، ئێعدامی چالاكانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، ڕۆژنامه‌وانان و نه‌یارانی ڕژیم، به بیانووی بێ بنه‌ما و ساخته، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه.
له لیستی ئێعدام كراوه‌كاندا ناوی منداڵانێك ده‌بیندرێن كه له كاتی ئه‌نجام دانی تاوان، ته‌مه‌نیان كه‌متر له ١٨ ساڵ بووه. له ناو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا كه حوكمی زاڵمانه‌ی ئێعدام تێیاندا هێشتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێكه كه له ساڵی ڕابردوودا ئێعدامی “منداڵانی تاوانبار“ی ئه‌نجام داوه. به وته‌ی “ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی“، له ساڵی ١٩٩٠ه‌وه تا ساڵی ٢٠١٨، به گشتی ١٣٨ حاڵه‌تی ئێعدامی “منداڵی تاوانبار” له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا تۆمار كراوه و له‌م ١٣٨ حاڵه‌ته، ٩٣ حوكمیان له ئێران به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕێكخراوه، ئێران گه‌وره‌ترین بهكردهوه‌دهرهێنهری ئێعدامی “منداڵی تاوانبار“ه له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا.
ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كه هه‌وڵێكی ئاگاهانه و ڕێكخراو و ده‌وڵه‌تییه، یه‌كجار بێزراوه و وه‌حشیانه‌یه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ناڕازیش ئه‌م نومایشانهیان بایكۆت كردووه، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه به‌رده‌وام له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا درێژه‌ی بووه.
له ٩ی مارسی ساڵی ٢٠٢١ “جاوید ڕه‌حمان“، هه‌واڵنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به باروودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، وێڕای خستنه ڕووی چه‌ندین به‌ڵگه ڕایگه‌یاند كه: “ڕێژه‌ی سزای ئێعدام و هه‌روه‌ها كه‌ڵك وه‌گرتن له ئه‌شكه‌نجه بۆ ئێعتراف وه‌رگرتنی ئیجباری له ئێران هه‌روا له‌سه‌ره‌وه‌یه”.
ڕاپۆرت و ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئێعدامی هاووڵاتییان له ئێران له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسلامی له باروودۆخێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا و به‌تایبه‌ت له ساڵی ٢٠٢٠ كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تی و جه‌ماوه‌ری، سه‌ره‌ڕای گشتگیر بوونی ویرووسی كۆرۆنا و ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رین، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژ به‌م جه‌نایه‌ته ده‌وڵه‌تییه به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌چووه. كه‌مپه‌ینی به‌رین له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌شته‌گی “ئێعدام مه‌كه‌ن” له لایه‌ن ملیۆنان كه‌سه‌وه پشتیوانیی لێكراوه. ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر له به‌ر زیندانه‌كان و سه‌دان ناڕه‌زایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێعدامی به‌ندكراوان له ساڵی ٢٠٢٠دا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا، ڕێژه‌ی به‌خششی بنه‌ماڵه جه‌رگ سووتاوه‌كان كه ئازیزانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. ئه‌م بنه‌ماڵانه بوكوژهكهیان به‌خشیوه تا یاسای دژه‌مرۆیی قه‌ساس كه ڕژیم پشتیوانی لێده‌كات، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌یه. له ئۆستانی كوردستان و له شاره‌كانی سنه و سه‌قز ئه‌م سوننه‌ته ئینسانییه، له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌رچاوتر بووه.
ئێعدام له ئێران له یه‌كه‌مین ساته‌كانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ڕژیمه سزای ئێعدام وه‌ك توندوتیژیه‌كی لهئهنقهست و ڕێكخراو بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی سیاسی، ناڕازیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و قوربانییانی هه‌ر ئه‌م نیزامه زاڵمانه‌یه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌كار دێنێ. سزای ئێعدام هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌تا ئێستا یه‌كێك له پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بووه بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك. ئه‌م جه‌نایه‌ته سه‌ره‌تا به ئێعدامی سه‌رانی ڕژیمی شا كه ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندانه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوودا زیندانی كرابوون، ده‌ستی پێكرد و پاشان ڕژیم ده‌ستی دایه ئێعدامی خه‌باتكاران و نه‌یارانی خۆی له سه‌رتاسه‌ری ئێران. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دووباره و ئێعدامی ده‌یان كه‌سایه‌تیی به‌ندكراو له ناو زیندانه‌كانی ساواك كه به هیمه‌تی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك ئازاد كرابوون، له به‌هاری ساڵی ١٣٥٨ه‌وه ده‌ستیپێكرد. ئێعدامی خه‌باتكاران و ڕێبه‌رانی توركهمهن سه‌حرا له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تی به‌هاری ١٣٥٨، ئێعدامی ڕۆڵه ئازاكانی خه‌ڵكی كوردستان پاش فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینی له ٢٨ی گه‌لاوێژ له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئۆستانی كرماشان، كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، له لایه‌ن خه‌ڵخاڵیی جه‌لاده‌وه و به حوكمی حكوومه‌تی و شه‌رعیی خومه‌ینی، ئێعدامی ژنان، خوێندكاران، كرێكاران و ڕووناكبیرانی ناڕازی به نیزامی ئیسلامی له گۆشه و كه‌ناری ئێران، كارنامه‌ی فاشیسمی ئیسلامی تازه به دسه‌ڵات گه‌یشتوویه له ئێران.
له ڕێگه‌ی ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ و كوشتاری سه‌رشه‌قام و ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه له‌ناو زیندانه‌كان له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی ٦٠، حكوومه‌تی ئیسلامی، شۆڕشی ئێرانی كه به ئامانجی ئازادی و ژیانێكی باشتره‌وه به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌ره‌و شكست برد. كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی هه‌زاران به‌ندكراو، كه پاش شكستی ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق ئه‌نجام درا، به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشت و له ماوه‌ی دوو مانگدا هه‌زاران به‌ندكراو كوژران. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان، له سزای ده‌وڵه‌تیی ئێعدام بۆ زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بپارێزن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه ئاگری ژێر خۆڵه‌مێشی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا خامۆش نه‌بووه و بڵێسه‌كانی خه‌بات و موقاومه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ئاخێزی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ به ڕوونی نیشانی دا كه نه ته‌نیا ترسی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له ئاست سه‌ركوتگه‌ریی ڕژیم كه‌م ڕه‌نگ بووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ وشیاری و هاوپشتیی خه‌ڵكی هاوچاره‌نووس به پانتایی كۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ڵام بێگومان پێویسته ماشێنی سه‌ركوت، زیندان و ئێعدامی ڕژیم ڕابگیرێت و ئه‌وه‌ش ته‌نیا به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له پانتایی به‌رین و سه‌رتاسه‌ریدا، دێته دی.