بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنە دایە خەدیجە یەسروبی، دایکی هاوڕییانی گیان بەختکردوو، ئەردەشیر، حەمید و ڕەزا یەسروبی دوایی ماوەیەک نەخۆشی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 18ی مانگی ڕەشەممە بۆ هەمیشە بە جێی هێشتین و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
ته‌رمی ئه‌م دایكه ئازیزه رۆژی دواتر سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشینی كۆرۆنا به به‌شداری بنه‌ماڵه، دۆستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شاری سنه له گۆرستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ئه‌م شاره، ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا. شایانی باسه، سێ جگه‌ر گۆشه‌ی ئه‌م دایكه خۆشه‌ویسته له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمۆنیستی ئێران دا گیانیان به‌خت كرد.
