کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان
هێرشی سوید

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌، پۆلیسی سوێد رایگەیاند، کەسێک لە شاری “ڤێتلاندا”ی سوێد بە “چه‌قۆ” هێرشیکردوەتە سەر خەڵک و لە ئەنجامدا 8 کەس برینداربوون، کە برینی دوو کەسیان سەختە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیس ته‌قه‌ی له‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ كرد و داش بڕیندار كردن گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی چارەسەرکردنی برینەکەی. به‌ وته‌ی پۆلیس، هێرشکارەکە “چه‌قۆ”ی پێبووە، میدیاكانیی سووێدیش ئاماژەیان بەوەکردووه‌. پۆلیس رایگەیاند وەک “هەوڵێک بۆ کوشتن”ی خەڵک لەگەڵ رووداوەکەدا مامەڵە دەکات، بەڵام دواتر لە راگەیێندراوێکدا گوتی، وەک “تاوانێکی تیرۆریستیی گومانلێکراو” مامەڵەی لەگەڵ دەکات، بێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەو بارەوە بدرکێنێت.