كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ، رۆژی سێشه‌ممه ٢١ی رێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ، ٥ مانگ حه‌قده‌ست و ٨ مانگ بیمه‌ی په‌رداخت نه‌كراویان هه‌یه و دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتوو‌و له لایه‌ن خاوهكارهوه، ٥ مانگ له‌وه پێش بووه. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، خاوه‌نكار له وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا وتوویه‌تی كه كارخانه تووشی كێشه‌ی ماڵییه و به‌شێك له سه‌رچاوه‌ی ماڵیی ئه‌م كارخانه‌یه له لایه‌ن یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه زه‌وت كراوه و به‌م هۆیه‌وه، ناتوانێ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كات.