کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌رانی ڕژیم خۆف دایگرتوون!

corona5

corona5

شهپۆلی دووههمی كۆرۆنا بێداد دهكا. تهنانهت ئامارهڕهسمیهكان ئهوهمان پێ دهڵێن كهئهم شهپۆلهیان یهكجار بهرینتر لهشهپۆلی یهكهم، كۆمهڵگای تهنیوهتهوه‌. ههر بهپێی ئهم ئامارانه،لهڕۆژهكانی پێنجشهممه، ههینی و شهممهدا، بهڕیز، ٢٢١، ١٤٢، ١٨٨ كهس بوونهتهقوربانی. كهوابوو  بهپێی ئامارهڕهسمیهكان تا ڕۆژی شهممهژمارهی گشت قوربانیان گهیشتووهته١٢ ههزار و ٦٣٥ كهس. سهرۆكی سازمانی بێهزیستی وتوویهتی كهلهدوو ههزار و٥٣١ ناوهند، ١٠٤ ناوهند گیرۆدهن و ههتا ئێستا ١٣٣ كهس لهناوهندهتهندرووستیهكاندا گیانیان لهدهست داوه‌. ڕایانگهیاندووهكهئۆستانهكانی تاران، ئهلبۆرز، لۆرستان، خۆراسانی جنووبی، كۆهگیلویهو بۆیهرئهحمهد، زهنجان، ئیسفههان، مازهندهران، گولستان و ئیلام لهباروودۆخیهۆشداردان و ههروهها ئۆستانهكانی خووزستان، ئازهربایجانی شهرقی، خوراسانی رهزهوی، هۆرمۆزگان و خۆراسانی شوماڵی لهباروودۆخینائاساییدان.

لهشهپۆلی یهكهمدا، كارهبهدهستانی ڕژیم بهوپهڕی بێشهرمییهوههاتنهبهر كامێراكان و بهئاشكرا درۆیان تهحویلی خهڵك دا. خامنهیی بههێنانهگۆڕیشهڕی بیۆلۆژیكیی دوژمن، پهنای بۆ فریوكاری برد و ئادرهسی ههڵهی دا. دواكهوتووترین بهناو ماموهستایانی بوارهكانی بڵاوكردنهوهی كۆنهپهرستی، خهڵكیان یانگهشهی دوعا خوێندن لهسهر گۆڕهپیرۆزهكانی ئیسلام كرد تا لهزهبری ویرووسی كۆرۆنا لهئهمان دابن، بهڵام كاتێك كهههمووی ئهمانهكارساز نهبوو، دهستیان دایهبڵاوكردنهوهی ئاماری درۆیین، ئهویش لهباروودۆخێكدا كهلهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكانهوه، وێنهی گۆڕهبهكۆمهڵهكان و وتووێژی كادری دهرمانی، كهباسییان لهباروودۆخی مهترسیدار دهكرد، بڵاو دهبۆوه‌. لهحاڵێكدا كهههر لهحهفتهكانی ئهوهڵدا، ئامارهناڕهسمیهكان باسیان لهتووش بوونی پتر لهنیو ملیۆن كهس دهكرد، وتهبێژی دهوڵهت زۆر بێشهرمانهئیدعای كرد كهدهوڵهتی ڕووحانی هاوكات بهشوێنپاراستنی گیان و دابین كردنی نانهوهیهو گۆیا ئهمه‌ “سهركهوتووترین ئهزموونی وڵاتانی جیهان بووهلهسهردهمی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆناداو ههڵبهت دیتیشمان كهههمووی ئهم ههراوهوریا و تهبلیغاته،چلۆن لهبهرامبهر حهقیقهتی تاڵی كهوتنهژێر هێڵی ههژاریی ملیۆنان كهسی دیكهدا، ههڵپڕووسقا. ههر لهههمان نیوهی مانگی گوڵاندا، ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیس بهرئاوردی كرد كهئهمساڵ ١٢ تا ٢٠ لهسهدی دامهزراوهكان، واتهجهمعیهتێكی ٢ ملیۆن و ٨٧٦ ههزار كهسی تا ٦ ملیۆن و ٤٣١ ههزار كهسی، بهشێوهی كاتی یان دایمی، كارهكانیان لهدهست دهدهن. لهئێستادا پاش تێپهڕینی نزیك بهدوو مانگ، باروودۆخهكهیهكجار مهترسیدارتره‌. لهبهر ئهوهیكهشهپۆلی دووههمی كۆرۆنا لهباروودۆخێكدا دهستیپێكردووهكهدهوڵهت تهنانهت لهكۆنتڕۆڵ كردنی شهپۆلی یهكهمدا بێ توانایی خۆی بهئاشكرا نیشان دابوو. تا ئهو جێگایهكههات و هاواری مۆرهكانی خۆشیان بهرز بۆوه‌. سهعید نهمهكی لهئاست بایهخ نهدان بهكێشهو گرفتی بژێویی خهڵك ڕهخنهی گرت و وتی: “تهنیا سی لهسهدی ئهو بوودجهملیاردییهی كهقهرار بووهبۆ پێڕاگهیشتن بهكێشهو گرفتهكانی دهورانی كۆرۆنا بكهوێتهگهڕ، بهدهستی گهیشتووه‌”.

ڕووحانی هاوار دهكات كهچهرخی بهرههمهێنان نابێ بخهوێ. لێرهدا بهوهدهگهین كهڕژیمی كۆماری ئیسلامی و دهوڵهتی ترامپ لهئهمریكا و بۆلسۆنارۆ لهبرێزیل، لهپیوهند لهگهڵ كۆرنادا، چهندهوهك یهك دهچن. ههر سێكیان درۆیان تهحویلی خهڵك دا و بڵاوبوونهوهی كۆرۆنایان بهپیلانگێڕیی ئهم یان ئهو لهقهڵهمدا و بۆ ههر سیانیان، گیانی مرۆڤهكان لهبهرامبهر وهڕێكهوتنی چهرخی بهرههمهێناندا، بایهخێكی نهبوو. بهتایبهت ههر سیانیان، ملیۆنان مرۆڤی ههژار و كهم داهاتی كۆمهڵگایان بهبێ ههموو جۆر پشتیوانهیهك، فڕێ دا سهر شهقامهكان، تا یان بهكۆرۆنا و یان بهبرسیهتی بمرن. لهخۆڕا نییهكهههر سێی ئهم وڵاتانه، لهو جۆگرافیایهی كهتێیدان، زۆرترین قوربانییان داوهو لهو نێوهدا ئهمریكا و برێزیل لهسایهی سهری دهسهڵاتداریهتیی دوو ڕاسیست، زۆر سهرتر لهوڵاتانی دیكهیجیهان، پلهی یهكهم و دووههمیان پێدراوه‌.

بهڵام ڕووحانی، لهئێستادا، لهباروودۆخێكی یهكجار دژوارتر كهوتووهو ڕێگاچارهكهی ئهو، واته‌ “پاراستنی گیان و دابین كردنی نانهكهی  بهتهواوی شكستی هێناوه‌. وهزیری تهندرووستی دهڵێ كه‌ “یهكجار لهژێر گوشاردا بووه‌. گوشار بۆ لابردنی بهربهستهكان، كرانهوهی ناوهندهئابووریهكان و ئهو هێرشانهی كهكراوهتهسهر ئهو و باقیی بهرپرسان و خزمهتگوزارانی بهشی تهندرووستی“. ڕووحانی ڕۆژی شهممهلهدانیشتنی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا وتی: “ئاسانترین كار ئهوهیهكهههموو شوێنێك دابخرێت، بهڵام دوای ئهم ههوڵهش، خهڵك لهبرسان و بهخاتری ههژاری و بێكاری دهڕژێنهسهر شهقامهكان“. ئهو وشیارانهلهبیر خۆی دهباتهوه، كهلهبهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا، خهڵك بهبێ داخرانی ههموو شوێنێك، هاتنهسهر شهقامهكان و ڕێك بهخاتری ئهو ڕاستیهیهكهخۆف سهرتاپێی ڕژیمی داگرتووه‌. سهعید نهمهكی تهنانهت بهرلهڕووحانیش ئاماژهی بهو مهترسیهكردبوو و لهدانیشتنی بهپهلهی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، وتبووی: “ڕاپۆرتهئهمنییهكان بهردهوام بهدهستمان دهگات، ئهوهیكهخهڵك لهڕووی ههژاری و تهنگ دهستیهوهدهست دهدهنهڕاپهڕین، تهوهرێكی جیدیه‌. سهرۆك كۆمار و هێزهئهمنییهكان پێویستهبیر لهبژێوی خهڵك و وهڕێنهكهوتنی ڕاپهڕین بكهنهوه‌”. ئاشكرایه، ئێستا كهنهیانتوانیوهوڵامدهرهوهی بژێوی خهڵك بن، كهوابوو دهبێ سۆراغی هێزهئهمنییهكان بگرن و ههربۆیهش بهرپرسایهتیی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، سپاردرایهسپا

لهڕاستیدا، ڕژیم لهمێژهلهبوار ئابووری و سیاسی و كۆمهڵایهتی بهبنبهست گهیشتووه‌. ڕژیم باش دهیبینێ كهههموو ڕۆژێ بهژمارهی ناڕازیان زیاد دهبێ، دهبینێ كهكرێكارانی ههفت تهپهوهك پێشڕهوترین و خۆڕاگرترین بهشی چینی كرێكاری ئێران، سهرهڕای تووش بوونی ژمارهیهك لههاوكارانیان بهكۆرۆنا و سهرهڕای بێ وڵام مانهوهی خواستهكانیان و سهرهڕای تاكتیكهكانی خاوهنكار و دهوڵهت، بهردهوام، ههموو ڕۆژێ، دێنهوهسهر شهقامهكان. سهرانی ڕژیم باش دهزانن كهشوێنی پێی ئاخێزهجهماوهریهكانی بهفرانبار و خهزهڵوهر لهگۆشهو كهناری ئهم كۆمهڵگایهدا دهبیندرێ و ئهم شوێنی پێیانه، ناتوانن بههیچ تاكتیكێك لهم كۆمهڵگایهدا بسڕنهوه‌. ئهگهر بوونی هێزهسهركوتگهرهكان لهسهر شهقامهكان بهبیانووی بهڕێوهبردنی سیاسهتی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا و شهپۆلی دووههمی ئهم ویرووسه، لهئێستادا ڕێگهنادات خهڵك لهپانتاییهكی جهماوهریدا بێنهسهر شهقامهكان، بهڵام كاربهدهستانی ڕژیم ههر لهئێستاوهبۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ڕاپهڕینهكانی قۆناغی پاش كۆرۆنا، خۆ ئامادهدهكهن. بێگومان، لهوباروودۆخهدا، هیچ هۆكارێك بوونی نییهكهپێشڕهوانی بزووتنهوهڕادیكاڵهكۆمهڵایهتیهكانیش، ههر لهئێستاوهبۆ هێرش كردنهسهر قهڵای ڕژیم، پێداویستیهكانی هاوئاههنگی و هاوئاراستهیی و ڕێكخستنی سهرتاسهری، ئامادهنهكهن.