كرێكارانی سه‌نایعی چووبی سالم ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ئه‌م بارودۆخه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی كاری ١٣٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به شێوه‌ی كهتبی و شه‌فاهی كێشه‌وگرفته‌كانیان به ئاگاداری به‌رپرسانی كارخانه و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئۆستانی له‌وانه، ئۆستاندار، فه‌رماندار و ئیداره‌ی كاری ئۆستان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.