كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به دیاری كردنی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك “حق الزحمه”ی كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان، له شێونی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م دواییانه‌دا وه‌زاره‌تی بێهداشت و ده‌رمان، له به‌خشنامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه بڕی ٨٠ هه‌زار ته‌مه‌ن وه‌ك “حق الزحمه” به پزیشكانی پسپۆر كه له نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی تایبه‌ت به چاودێری كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن په‌رداخت ده‌كرێ، به پزیشكانی گشتی بڕی ٥٠ هه‌زار تمه‌ن، یاریده‌رانی پزیشكی ٤٠ هه‌زار تمه‌ن و په‌ره‌ستارانی خۆبه‌خش بڕی ٢٥ هه‌زار تمه‌ن له‌به‌ر چاو گیراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌سه‌رجه‌م پێرسۆنێلی ئه‌م نه‌خۆشخانانه له‌وانه، كادری ژووری نه‌شته‌رگه‌ری، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، بێهیار و كۆمه‌ك بێهیار، كادری بێهۆشی و مامایی، سه‌عاتی ١٥ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك پاداش په‌رداخت ده‌كرێ.