ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی كۆتایی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته ڕه‌واكانیان، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه یاخود ده‌ركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه له دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه گۆڕینی قه‌راردادی كرێكاران واته ڕه‌چاوكردنی “دژواری كار” له قه‌رارداده‌كانیان پێویسته و نیازمه‌ندی یاسایه‌كی تایبه‌ته كه ده‌بێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تخانه و مه‌جلیسه‌وه په‌یگریی بكرێت.