دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، به ده‌یان كه‌س له‌وانه چه‌ندین منداڵ برینداربوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له نزیك “تایه‌ی گولبه‌هار” له به‌شی شازده‌هه‌م ڕوویداوه. به‌وته‌ی ناوبراو، سه‌ره‌تای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشان چه‌ند هێرشبه‌ر چوونه‌ته ناو بیناكه‌وه. وتیشی، هه‌تا ئێستا ٦٥ كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه كه ٩ كه‌سیان منداڵ بوون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.