له ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ری قیمه‌تی بێنزین وه‌ك چهخماخهیهك ئاگری ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی پنگ خواردووی خه‌ڵكی گه‌شانده‌وه، سه‌رانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ركوت و خوێناوی كردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه له هیچ جه‌نایه‌تێك ده‌ریغیان نه‌كرد. له وه‌لی فه‌قیه‌وه بگره تا سه‌رانی سێ قووهكه، فه‌رمانده ورد و درشته‌كانی سپا، ئیمام جومعه‌كان، ئۆستاندار، ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و ئۆسوولگه‌را، له ترسی شه‌پۆلی خرۆشانی ڕق و تووڕه‌یی هه‌ژاران، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌ك، ئاماده‌یی خۆیان بۆ خوێناوی كردنی موقاومه‌تی ناڕازیان ده‌ربڕی. سپای پاسداران له به‌یانیه‌یه‌كدا ناڕازیانی به “ئاژاوه‌گێڕ” و “كینهیی“ ناولێبرد و ڕایگه‌یاند كه “ئه‌وانه كه‌سانی ڕاهاتووی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون و به وه‌رگرتنی بڕی پاره‌یه‌ك ده‌ستیان داوه‌ته ئاگردان و ڕووخاندنی ناوه‌نده‌كان“. ڕووحانیش هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌سانێك كرد كه به ماشێنه‌كانیان ڕێبه‌ندانیان درووست ده‌كرد و وتی كه له ڕێگه‌ی ئه‌و كامێرایانه‌ی كه له زۆربه‌ی شاره‌كان دامه‌زراون، ماشێن و ژومارهكهیان شناسایی ده‌كرێن. خامنه‌یی فه‌رمانی دا كه هێزه ئینتزامی و بهسیجهكان ئه‌ركی خۆیان كه پاراستنی ئه‌منیه‌ته به باشی به‌ڕێوه به‌رن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو پێش كاری و تهدبێرێك كه سه‌رانی سێ قووهكه و كادری ڕێبه‌ری سپا و ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌كان ئه‌نجامیان دا، نه‌یانتوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆڕستی هه‌ژارانی شار و لاوانی بێكار به پێی به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌ك كه دایانڕشتبوو ده‌ستبه‌جێ خه‌فه بكه‌ن و به‌ر به شه‌پۆلی خرۆشانی ناڕه‌زایه‌تی بگرن.
له ئێستادا كه ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شكڵی خرۆشانی خۆیدا نه‌ماوه، هێشتا به وردی پانتایی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ڕژیم دژبه ناڕازیان ئه‌نجامی داوه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له جه‌ریانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا لانیكه‌م ١٦١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. كاناڵی تێلێگرامی وێبسایتی كه‌لیمه، كه له‌گه‌ڵ هێندێك له كۆڕ و ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕژیم په‌یوه‌ندی نزیكی هه‌یه، له‌سه‌ر زاری “سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار” ژماره‌ی گیان به‌خت كردوانی ڕووداوه‌كانی ڕابردووی هه‌تا ئێستا ٣٦٦ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا پتر له هه‌زار كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامیه‌كان و گاردی ویژه بریندار بوون كه زۆربه‌یان له ماڵه‌كان دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له جێ‌دا كه‌وتوون. هه‌روه‌ها به وته‌ی وته‌بێژی “كومیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللیی مه‌جلیس” نزیك به ٧ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، له ڕۆژانی ٧ و ٨ی مانگی سه‌رماوه‌زدا له ئۆستانی تاران و سیرجان ٥٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له شوێن گه‌لێك ڕاگیراون كه ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كانیشیان لێی ئاگادار نین. ڕژیم له ترسی كاردانه‌وه‌ی بیروڕای گشتی دژبه پانتایی جه‌نایاتێك كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئه‌نجامی داوه ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی قوربانیان ده‌شارێته‌وه و بۆ ته‌كمیل كردنی كرده‌وه‌ی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆی و پێش‌گرتن له ڕه‌نگدانه‌وه هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به جه‌نایه‌ته‌كانی، ده‌ستی داوه‌ته سانسۆڕی به‌رینی میدیاكان.
سه‌رانی ڕژیم و ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و سه‌دا و سیما، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابرداوودا به شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ ده‌ستیان داوه‌ته توقاندن و ترس وه‌به‌رنان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان. وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌ی ڕووحانی له به‌رنامه‌یه‌كی تلویزیۆنی دا باسی له به‌شداری ” مونافق و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌ب و كافر” له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا كرد. باقی كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ڕژیمیش ئیدعایان كردووه كه “١٨٠ لیدێری ئاژاوه‌گێڕه‌كان“یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌گه‌رچی وێنه و فیلمی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌كرێ گیراوانی ڕژیم ڕووبه ناڕازیانی سه‌ر شه‌قام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌ست به ده‌ست ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام وته‌بێژی سپای پاسداران به‌و په‌ڕی په‌ستی و داماویهوه ئیدعای كردووه كه ناڕازیانی ڕاهاتوو و ده‌وره دیتوو به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه به “كۆڵتی شاراوه” ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه. به‌ڵام له‌وه‌ش بێشه‌رمانه‌تر و داماوانهتر ئه‌وه‌یه كه سه‌دا و سیمای كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ “داعشی“یه‌ك به ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل بههرامپوور“، “كارناسی باڵای ئه‌ده‌بیات و علووم قورئانی” سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان وتووێژ ده‌كات. ئه‌م ئیدێئۆلۆگه “داعشی“یه‌ی ڕژیمی ئیسلامی به گێڕانه‌وه‌ی ئایهیهك له قورئان وتی “ئه‌وانیان گرت، ده‌ستی ڕاستیان بڕینه‌وه، پای چه‌پیشیان بڕینه‌وه، چاوه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ ده‌رهێنا و دواتر كوشتیانن. به‌وه ده‌ڵێن زه‌جر كوژی” هه‌روه‌ها جهختییشی كرده‌وه كه ” به پێی ئایه‌كانی قورئان ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دوایانه ده‌بێ هه‌ر له شوێنی جهنایهتهكهیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك زهجركوژ بكرێن. “
به‌م شه‌پۆله ته‌بلیغه ژه‌هراویانه‌ی كه ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی مه‌رگ و ڕێكخه‌رانی كوشتاری زیندانیه سیاسیه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠ و خۆڵقێنه‌رانی قه‌تڵی زنجیره‌یی و “كه‌هریزه‌ك“ه‌كان ده‌ستیان پێكردووه مه‌علووم نییه كه چ پیلانێكی دژهئینسانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر داڕشتووه. به‌ڵام ئاشكرایه كه خه‌ڵكی ئێران ده‌مێكه له سه‌رده‌می هاوینی ٦٧ تێپه‌ڕبوون. ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌م ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر شه‌پۆلی خۆشباوه‌ڕیی جه‌ماوه‌ردا حكوومه‌تی ده‌كرد، ئه‌مڕۆكه بۆ درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ریایه‌ك له نه‌فره‌ت و بێزاری گشتی به‌ره‌وڕووه و قه‌یرانێكی قووڵ و هه‌مه لایه‌نه ڕژیمی خستووه‌ته مه‌نگه‌نه‌وه. له ڕاستیدا ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ خه‌بات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه‌ی خسته قۆناخێكی نوێوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، پێویسته توانای سه‌ركوت و بێ ڕه‌حمی ڕژیم به‌رده‌وام له‌به‌رچاو بگیرێت. نابێ ڕێگه بدرێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ٨٨ و ئاخێزی مانگی به‌فرانباری ٩٦ گرفتار بن. پێویسته ده‌ستبه‌جێ خه‌بات بۆ ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بخرێته ده‌ستووری كاره‌وه. پێویسته سه‌باره‌ت به ژوماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و پێناسه‌یان ڕوونكردنه‌وه بدرێت تا ڕژیم نه‌توانێ به شێوه‌ی شاراوه هه‌ر به‌ڵایه‌ك كه بیهه‌وێ به‌سه‌ریان بێنێ. پێویسته به به‌شداریی به‌رین له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، بزووتنه‌وه‌ی هاوپشتی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌هێز بكرێت. پێویسته ئازادی ده‌ستبه‌جێی سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ببێته خواستی هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنێك له ئێران. ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته ببێته مه‌یدانی به‌رینی كه‌مپه‌ینی سیاسی و ته‌بلیغی بۆ دیفاع له ئازادی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌موو زیندانیانی سیاسی. بێ گومان پشتیوانیی ناوه‌نده پێشكه‌وتوو خواز و ڕێكخراوه كرێكاریه‌كان و هه‌موو ئینسانه ئازادیخوازه‌كانی جیهان ده‌توانێ هه‌زینه‌ی سیاسیی ئه‌م جه‌نایه‌ت و سهركوتگهریه بۆ كۆماری ئیسلامی زۆر به‌رێته سه‌ر. له یه‌ك كه‌لامدا، پێویسته خه‌بات بۆ ئازادی و ڕزگار كردنی گیانی ئه‌م ئازیزانه بخرێته ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه