به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی ته‌عاوه‌ن، كار و ڕیفای كۆمه‌ڵایه‌تی خۆراسانی شۆمالی ڕایگه‌یاند: ٧٣٠ كرێكاری ئه‌و ئۆستانه كه له به‌شه په‌یمانكارییه‌كان كار ده‌كه‌ن به پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ١٢ ملیار تمه‌ن حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ٧٣٠ كرێكاری به‌شه په‌یمانكارییه‌كانی ئه‌و ئۆستانه له یه‌ك بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و په‌یمانكاران په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان گرێداوه به نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی و هه‌نارده نه‌كردنی بوودجه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئێرانه و به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان، باروودۆخی ژیانی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان له ئاستێكی مه‌ترسیدار دای