ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، سەرجەم کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لە ناڕه‌زایه‌تی به پێنەدانی موچەکانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سەرشەقام و ناوشاریان چۆڵکرد و دەرگای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان داخست و دژی پێنەدانی موچەکانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداره‌وه وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان له مانگی فێوریه‌وه مووچه‌كانیان وه‌دوا كه‌وتووه و هه‌تا ئێتسا به ته‌واوه‌تی مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.